په‌كه‌كه هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ ئاشتی به هه‌نگاوی بچوك و ڕۆتینی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات
Saturday, 20/06/2009, 12:00
پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی توركیا بۆ ئاشتی به‌پچوك و كه‌م بایه‌خ له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات و داوای هه‌نگاوی زیاتر ده‌كات.
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "فروات نیوز" جه‌میل بایك جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌یان نایه‌وێت به‌ڕێگه‌ی شه‌ڕو توندوتیژی كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌لام توركیا هه‌میشه به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی و هێرش كردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و به‌و ڕێگه‌یه ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌كێشه‌كان بهێنرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌توركیا ئومێدیان به‌وه هه‌یه كێشه‌ی كورد به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دانوسان كۆتایی بێت.
ووتیشی "گه‌لی كورد هۆشیاره‌و به‌و هه‌نگاوه بچوك و ڕۆتینیانه‌ی توركیا كه‌له‌پێناوی ئاشتیدا ده‌یدات له‌خشته نابرێت و پرسی كورد زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه توركیا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
هه‌مان كات بایك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا به‌ته‌واوی مافه‌كانی كورد دابین نه‌كرێت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادیه‌كان لانه‌درێت كورد به‌و هه‌نگاوه بچوكانه‌ی توركیا ڕازی نابێت.
http://www.kurdonya.com/view.php?id=1319
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست