کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەونەكەى باوكى تاڵەبانى هاتەدى و كەسیش پێیی نەزانی !!

Wednesday, 25/02/2009, 12:00


چەند ساڵێك بەرلەئێستا مامۆستایەكى گەورەى ئایینى ناودارى شارى كۆیە كەئێستا لەژیاندا نەماوە لاى مامۆستایەكى ئایینى باسى جەلال تاڵەبانى ئەكات و ئەڵێ ...
تائەم مام جەلالە لەژیاندا مابێت ئەستەمە كورد خۆشى لەخۆیى بكات بگرە دراوسێكانیشمان ناتوانن بەئاسودەیى بژین . ئەو مامۆستا پایەبەرزە ((خوالێیى خۆش بێت)) درێژە بەقسەكانى ئەدات و ئەڵێ ... مامۆستا .... كاتى خۆى حسامەدینى باوكى ئەو تاڵەبانیە هاتەلام و ووتى مامۆستا خەونێكم دیوە ؟ منیش پێم ووت سوێندم بۆ بخۆ كەدرۆ ناكەیت و خەونەكەت وەك خۆى ئەگێڕیتەوە ؟ ئەویش سوێندى خوارد ووتى ... بەڵێن بێ درۆت لەگەڵ نەكەم چیم دیوە بۆتى بگێڕمەوە ... بۆیە حسامى باوكى جەلال دەستى كرد بەگێڕانەوەى خەونەكەى و ووتى مامۆستامەلا ..... لەخەونمدا دیم ئاگرلە (زەكەرم) ئەهاتە دەرەوە ... ؟ مامۆستامەلا ...... ووتى یەكسەر قسەكەیم پێ بڕى و ووتم خوا بتگرێ حسام خەونێكى زۆر خراپت دیوە ! ئەوە تۆ منداڵێكت ئەبێ ئاگر لەهەموو شتێك بەرئەدا و ژیان لەهەموو خەڵك تێك ئەیا ... ، ووتى مامۆستا ..... ئەو جەلال تاڵەبانیەیى تۆ ئەبینى ئەمە ئەو ئاگرەیە كەباوكى بۆى گێڕامەوە و خەونى پێوە بینى بوو . وە ئەم تاڵەبانیە هیچیشى لێ نایەت تەنها مەگەر بەغەزەبى خواى گەورە كۆتایى بەژیانى بێ ...
ئەم چیرۆكە هاوڕێیەكى بەڕێز و خۆشەویستم بۆى گێڕاومەوە ناوى ئەو مامۆستا ئاینیە بەڕێزانەشى پێ ووتم بەڵام وەك ڕێزێك بۆیان پێم باش نەبوو ناویان بهێنم كەهەردووكیان دوومامۆستاى بەڕێزى ناسراوى ئایینى ناوچەى كۆیەن و یەكیان كۆچى دوایى كردوە و لەژیاندا نەماوە ئەوى تریشیان لەژیاندا ماوە و ئێستا لەسنورى كۆیە و هەولێر دائەنیشێت و بەتەمەندا چووە ئینشاللە خوا لەتەمەنى تاڵەبانى هەڵئەگرێت و ئەیخاتە سەر تەمەنى ئەو مامۆستا بەڕێزە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە