خوێنەرانی کوردستانپۆست: ببینن یەکێتی نیشتمانی چی بەسەر هاتووە ؟
Saturday, 21/07/2012, 12:00
تێبینی: نوێکراوه‌ته‌وه، نامه‌ی شه‌شه‌می بۆ زیادکراوهکۆمەڵێک خەڵکی خۆپەرست و ترسنۆک بوونەتە میراتگری خوێنی شه‌هیدان و لە دەرەوەی ووڵاتیش پیشەیان تەنها ئەوەیە کە سیخوڕی بەسەر هاوڕێکانی خۆیانەوە بکەن، پارەی دزراوی ئەوگەلەش بدزن و لە سەری بلەوەڕن. ئەم خەڵکانە هەمان ئەو که‌سه ترسنۆکانەبوون کە
دەهاتن چەند نووسینێکیان لە کوردستانپۆست دەنووسی و پاشانیش دەپارانەوە کە کوردستانپۆست نامەی پشگیریان بۆ بنووسێ بۆ ئەوەی مافی پەناهەندەیی وەرگرن و سەدان تۆمه‌تیان بۆ حیزبەکان و بەرپرسان دروست دەکرد لەلای فەرمانبەری پەناهەندانی ئەو ووڵاتانە. یان هه‌یانبوو بەشەو ئۆتۆمۆبێلەکەی خۆیان دەڕوشاند و دەچوون لە پۆلیس سکاڵایان لەسەر حیزبەکان و کوردانی تر تۆمار دەکرد، تا مۆڵەتی مانەوەیان وەردەگرت، ئیستا کە کوردستان بۆتە جێگەیەک ژێرخان و سەرخانی هەراج کراوە و دەسەڵاتدار و کەسە سوکەکانی وەک مەلا بەختیار و حاکم قادر و نمونەکانی دێن و لە ڕێگەی کۆمەڵی کەسی نەفس نزمەوە یەکە یەکە ئەو بەناو ئۆپۆسیسۆنانەدا ده‌گه‌ڕێن و دەیانبەنەوە و موچەیان بۆ دەبڕنەوە.
نازانم کە ئێمە دوور لە ئیستا پێشمەرگە بووین ئەم خەڵکانەمان بۆ چاوەزاریش نەدیوە، کەچی ئیستا ئەوانەی تەنها وەرەقەیەکی خەفیفەیان لەباخەڵدا نابوو ئیستا هەمووی خانەنشینی پێشمەرگەن و دەستەی هێرشکەر بوون، ئێمە ناوی کەس ناهێنین، بەڵام کۆمەڵی نامە بڵاو دەکەینەوە و باخوێنەر حاڵی یەکێتی حیزبە سۆسیال عەشایەرەکەی تاڵەبانی بزانێت چی لێ به‌سه‌ر هاتووه.
فەرموون لەگەڵ خەرمانی نامە سیخوڕییانه کە لەلایەن یەکێتییهکانەوە بۆیان ناردوون، بزانن ڕێخستنی یەکێتی لە هۆڵندا چیمان بۆ باس دەکەن، لەو ناوانە بڕوان و گەر کەسی تر زانیاری زیاتری هەیە با بۆ کوردستانپۆستی بنیرێت.
ئەم نامانە بۆ کەسێکی فایلدار نێنراوە، کە بەهرۆز گەڵاڵییە و ئیستا بەئاشکرا بۆ میتی تورکیا کار دەکات و کەسێکی نزیکە لە تاڵەبانی .
برای زۆر به‌ڕێزم کاک به‌هرۆز
سڵاو‌و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی..
برای به‌ڕێزم.. ههرچهندهئهوهکاری به‌ڕێزتان نی یه، به‌ڵام به‌هۆکاری نزیکی به‌ڕێزتان له‌جه‌نابی مام جه‌لال
وا به‌باش ده‌زانم دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال به‌ته‌ندروستییه‌کی باش بۆ کوردستان، ئه‌و سکاڵانه بگاته
لای به‌ڕێزیان، تاکو هیچ که‌سێک له‌هه‌ر پله و پایه و پۆستێک بێت، بۆی نه‌بێت به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌ست بخاته
کۆنفرانسه‌کان، ئه‌و کارهمهزنه ته‌نها به‌جه‌نابی مام جه‌لال ده‌کرێت..
سڵاو‌و ڕێز‌و خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌تان..
له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی ڕێزماندا
برای دڵسۆزت
م. عه‌ونی خۆشناو
کلیکی ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه‌ش بکه، بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه جاسوسیی و موخابه‌راتییه‌کانی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی تاله‌بانی:
نامه‌ی یهکهمنامهی دووهمنامهی سێیهمنامهی چوارهمنامهی پێنجهمنامهی شه‌شه‌م سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئه‌م نووسینه له‌لایه‌ن کادیرێکی یه‌کێتییه‌وه هاتووه،داوای لیکردین که خۆشمان ده‌ستکاری نووسینه‌که بکه‌ین و هه‌ندێک زانیاری دیکه‌ی بۆ پێشه‌کییه‌که بخه‌ینه سه‌ری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست