کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێژوی شه‌ش هه‌زار ساڵه‌ی هه‌ولێر .

Wednesday, 11/03/2009, 12:00


به‌ناوی کوردستانی گه‌وره‌
له‌ دیدارێک، که‌ له‌ خزمه‌ت هێندێک له‌ به‌رپرسانی قه‌ڵای هه‌ولێر دا ، له‌م قه‌ڵا له‌‌ مێژینه‌مان کرد ، کتێبۆک (برۆشوور) ێکیان به‌ زمانی ئینگلیسی پێ دام ، که‌ قسه‌ی له‌ نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی قه‌ڵای مێژویی هه‌ولێر و ‌ خودی شاره‌که‌‌ ده‌کرد .

ده‌زانین که‌ ئه‌م شاره‌ له‌ بیست ساڵ که‌متره‌ ، ‌ به‌ ده‌ست خودی کورده‌وه‌ یه‌ ‌ . وای دابنێین نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵیش ‌به‌ ده‌ست ئێڕاقه‌وه‌ بووبێ ، ‌ به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی نه‌وه‌د ساڵ . سه‌رده‌مێکیش له‌ ژێر رکێفی خه‌ڵیفه‌ و مه‌ڵیفه‌ی به‌غدا و ئه‌سته‌مبوول و تورک و مورکی دیکه‌ دا بوه‌ . ‌ ئه‌دی ئه‌و چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی دیکه‌ ، هه‌ولێری پێته‌ختی کوردستان به‌ ده‌ست کێوه‌ بوه‌ ؟ . بڵێی به‌ ده‌ست کورده‌وه‌ بووبێ یا چی و چۆن ؟

من چون له‌م به‌ستێنه‌دا ، قسه‌یه‌کی تازه‌م پێ نیه‌ و له‌م که‌وشه‌نه‌ دا ، شاره‌زاییه‌کم نیه‌ ‌ ، ناتوانم هیچ بڵێم . به‌ڵام هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ڵێم ، که‌ به‌و رۆژگاره‌ ده‌بیستین "هه‌ولێر پێته‌ختی کۆنی کوردستان " . جا که‌ وایه‌ ، پێویسته‌ به‌ لای که‌مه‌وه‌ کورته‌ مێژویه‌کی هه‌ولێرمان ببێ . بۆ وێنه‌ ، کاتێک ده‌چیته‌ شاری ئاتێن پێته‌ختی کۆنی یۆنان ، یا رۆم پێته‌ختی کۆنی ئیتالیا ، به‌ هۆی به‌رده‌ نووس، کتێبی مێژویی بڕوا پێکراو و ... ،پێت ده‌سه‌لمێت که‌ ئه‌و شارانه‌ زۆر کۆنن و هه‌ر کام له‌ ئاوێنه‌ی مێژو دا ، به‌ رووناکی ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ ، به‌ڵام کورد به‌ڵگه‌ی مێژویی چی به‌ده‌سته‌وه‌ یه‌ ، که‌ بیسه‌لمێنێ هه‌ولێر نزیکه‌ی شه‌ش هه‌زرا ساڵ کۆنه‌ و پێته‌ختی کوردستان بوه‌ ؟ گه‌لۆ! له‌ جیهانی ئه‌مڕۆ دا ده‌بێ بۆ سه‌لماندنی مێژو ، به‌ڵگه‌ی مێژوییت ببێ . یا ره‌نگه‌ ببێ و من نه‌ زانم ؟

خودای نه‌خواسته‌ من لێره‌ دا ئامانجم ئه‌وه‌ نیه‌ بڵێم هه‌ولێر زۆر کۆن نیه‌ یا پێته‌ختی کوردستان نه‌بوه‌ ‌ - هه‌ر‌ گیز . به‌ڵکه‌ وتنی شتی وام پێ ناشیرینیشه‌ . به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ ، تکا بکه‌م له‌ پسپۆڕگه‌لی بواری مێژو، کۆنینینه‌ ناسی و ... ی خۆمان ، که‌ ئێستا له‌ زانست به‌ زیاد بێ که‌میش نین ، هه‌وڵ بده‌ن مێژویه‌کی زۆر روون بۆ هه‌ولێر بنووسن ، نه‌ک له‌و چه‌شنه‌ مێژوانه‌ که‌ ده‌ پازده‌ بۆچوون ده‌رده‌بڕرێ و پاش خوێندنه‌وه‌ی ، خوێنه‌ر وای لێ دێ ، ئه‌و شتانه‌ش خۆی له‌ پێش دا ده‌یزانین ، لێیان ده‌که‌وێته‌ دڵه‌ڕاوکێ و هیچی تازه‌ش له‌ زانیاری زیاد ناکا .

به‌ هیوای ئه‌نجامی کارێکی زانستی وا .
خزگه‌تگوزاری چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره‌ . ح.س.سۆران
[email protected]


تاران - 25/11/2708

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە