ر‌ێزناو (له‌قه‌ب) له زمانی کوردی دا
Friday, 06/03/2009, 12:00
به ناوی کوردستانی گه‌وره
هه‌ر گه‌لێک ، بۆ رێزلێ نان له خه‌ڵکی خۆی ، کۆمه‌ڵێک ر‌ێزناو (له‌قه‌ب)ی بوه و هه‌یه ، که یا وه‌ک پێشگر (پێشکۆ) یا پاشکۆ (پاشگر) له‌گه‌ل ناوه‌کان دا به کار براون و ده‌برێن (زۆر جار وتنی ناو به بێ رێزناوی شیاو ، به شتێکی ناجوان ، ناشیرین و بێ رێزی ده‌زانرێ) ، بۆ وێنه " خاجه "ی فارسی وه‌ک " خاجه حافز " یا ئه‌فه‌ندی " تورکی ، وه‌ک " ده‌میر ئه‌فه‌ندی " و هتد . له زمانی کوردیش دا زۆر رێزناومان هه‌ن ، که هێندێکیشیان له زمانگه‌لی دیکه‌وه هاتوونه‌ته نێو زمانی کوردی ، وه‌ک " شێخ " که له بنه‌ڕه‌ت دا ، عاره‌بیه .
له‌م لزگه (لیست) ه دا ، بڕێک له رێزناوه کوردیه کان ده‌ناسینم یا باشتره بڵێم وه‌بیریان ده‌خه‌مه‌وه ، که دیاره ده‌توانین ئه‌م لزگه‌یه پتر بپیتێنین ، به تایبه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له زاراوه و بن زاراوه جۆربه‌جۆره‌کانی کوردی :
ئاپۆ ، رێزناوی سه‌رۆک عه‌بدوڵلا ئوجه‌لان ، که به زاراوه‌ی کرمانجی به خاڵه ده‌ڵێن .
ئاغا ، وه‌ک قه‌ره‌نی ئاغای مامه‌ش .
ئه‌ندازیار ، وه‌ک ئه‌ندازیار زانا .
با‌به ، وه‌ک با‌به گوڕ گوڕ .
باجی ، وه‌ک باجی خاتووزین ، که له گوندی بۆگه‌به‌سی موکریان ، هه‌وڕگه‌رێکی به ناوبانگ بوه .
باوه، وه‌ک باوه یادگار، که گڵکۆکه‌ی که‌سایه‌تی جێی رێزی هاونیشتمانانی کاکه‌یی (یارسان= یارستان) ه .
به‌گ ، وه‌ک سلێمان به‌گی بانه ، که له گۆرانی فۆلکلۆریش دا بیستوومانه .
بووک ، وه‌ک بووک زێنێ ، که له گۆرانی فۆلکلۆری دا هه‌یه .
پاشا ، وه‌ک عوسمان پاشای جاف .
پووره ، وه‌ک پووره جه‌وه ، که فۆلکلۆره : ده‌ڵێن "له‌وه‌یه ، له‌وه‌ی پووره جه‌وه‌یه، ماڵیان له یه‌کشه‌وه‌یه !" .
پیر ، وه‌ک پیر شالیاری هه‌ورامان .
حاجی ، وه‌ک حاجی قادری کۆیی ، هۆنه‌ر .
خات ، خات هه‌مین ، که گۆرانی فۆلکلۆریه: " خانه خوێ که‌م خات هه‌مین ، به له‌نجه و به لار بێ " .
خاتوون ، وه‌ک ئه‌نتکیه خاتوون یا سارا خاتوون .
خالۆ ، وه‌ک خاڵۆ قوربان ساڵی مێژویی خاڵۆ قوربان به نه‌وبانگه .
خان ، وه‌ک به‌در خان . تێبینی : له باشووری کوردستان زۆر جار بۆ ئافره‌تیش به‌کار ده‌برێ .
خانم ، وه‌ک عادله خانمی جاف .
خاڵه ، وه‌ک خاڵه سووره .
خه‌ڵیفه ، وه‌ک خه‌ڵیفه مه‌لا محه‌ممه‌دی باڵه‌قڵو(به‌ها) ، هۆنه‌ر .
داده ، وه‌ک داده له‌یلا قاسم .
دایه ، وه‌ک دایه خانمی هه‌ولێر .
ده‌روێش ، وه‌ک ده‌روێش عه‌بدوڵڵای گۆران .
دوکتور ، وه‌ک دوکتور فو‌ئاد ، که له هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستا قانع دا باسی کراوه .
دوکتوره ، وه‌ک دوکتوره نه‌سرین فه‌خری ، رووناکبیری کورد .
سه‌یید ، وه‌ک سه‌یید کاکه ئه‌حمه‌دی سلێمانی ، باپیری مه‌حموود شا (مه‌لیک مه‌حموود) .
سه‌ید زاده ، وه‌ک سه‌ید زاده خانم .
سه‌یدا ، به زاراوه‌ی کرمانجی به سه‌ید ده‌ڵێن .
سۆفی ، وه‌ک سۆفی ره‌حمان عه‌زیزی پیا چاکی بۆکانی .
شێخ، وه‌ک شێخ بابای غه‌وساوا، که عوسمانیه‌کان له‌جه‌نگی هه‌وه‌ڵ دا، له گوندی کارێزه‌ی بۆکان له دار‌یان دا .
فه‌قێ ، وه‌ک فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه .
قازی ، وه‌ک قازی فه‌تاح ،که له خه‌بات دژی رووسه‌کاندا گیانی له ده‌ست دا .
کا ، وه‌ک کا نه‌بی ، که له به‌یتی کوردی دا هه‌یه .
کاک ، وه‌ک کاک مه‌سعوود بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان .
کاکه ، وه‌ک کاکه جوانێ .
کوێخا ، وه‌ک کوێخا حه‌مه‌شه‌ریفی گه‌وره ، پیاو ماقووڵ و ردێن سپی که‌ڵوڕی ناوچه‌ی هه‌وشار.
کوێخا ژن، وه‌ک کوێخا ژن خه‌جێی که‌ڵوڕ .
لاله ، وه‌ک لاله حه‌مه .
لالۆ ، وه‌ک لالۆ باپیر .
مام ، وه‌ک مام جه‌لال، سه‌رۆک کۆماری ئێڕاق .
مامه ، وه‌ک مامه رێشه.
ماموه‌ستا ، وه‌ک ماموه‌ستا پیره‌مێرد .
مه‌لا ، وه‌ک مه‌لامسته‌فا بارزانی ، رێبه‌ری کورد .
مفتی ، وه‌ک مفتی پێنجوێنی ، هۆنه‌ر .
میر ، وه‌ک میر ته‌حسین به‌گ ، رێبه‌ری کوردانی ئێزه‌دی .
میرزا ، وه‌ک میرزا ئه‌ولقادر پاوه‌یی هۆنه‌ری کلاسیکی کورد .
میمکه ، وه‌ک میمکه خێڵان .
وه‌ستا ، وه‌ک وه‌ستا ره‌چه‌ب که تۆپه‌که‌ی بۆ پادشای گه‌وره‌ی کورد له ره‌واندوز دروست کردوه .
یای ، وه‌ک یای مروه‌تی مه‌نگوڕ .
تێبینی : ئه‌م لزگه‌یه وه‌ک وێنه‌یه‌ک له به‌کاربردنی رێزناوه‌کان(ئه‌لقاب) و وشه‌ی رێزگرتن ، به پێی پیتی ئه‌لفوبێ و به هه‌ڵکه‌وت نووسراوه ومه‌به‌ست له‌وه نیه ، که فڵان که‌س له فیساره که‌س گرنگتره یا بۆ ناوی فڵانه‌که‌سی تێ دایه و ناوی فیساره‌که‌سی تێ دا نیه . به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌رچاو بناسێنم ، هه‌تا کراوه له ناوی که‌سانی ناسراو که‌ڵک وه‌رگیرراوه و ئه‌گه‌ر نه‌شکرابێ ، ناوێکی خه‌یاڵی ئاساییم به‌کاربردوه ، وه‌ک " لالۆ باپیر" . به کورتی ، لێره دا مه‌به‌ست روانگه‌ی زمان ناسیه‌که‌یه‌تی نه شتی دیکه .
[email protected] تاران - 13/12/ 2708
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست