وشه‌گه‌لی بانگ کردن (خگاب) ، له زمانی کوردی دا
Saturday, 14/03/2009, 12:00
به ناوی کوردستانی گه‌وره
له زمانی کوردی دا زۆر وشه و له‌ته رسته (عیباره‌ت) مان بۆ بانگ کردن (خگاب) هه‌یه - چ له کاتی نووسین و چ له کاتی ئاخه‌فتن دا - ، که لێره دا ، تا جێگه‌یک بیرم بڕ ده‌کا ، بۆ وه‌بیرخستنه‌وه و پیتاندنی زمانی کوردی، کورته ئاماژه‌یه‌ک به هێندێکیان ده‌که‌م :
- " داده! = دادێ !" ، بۆ مێوینه به کار ده‌برێ ، بێجگه له بۆ ژنی خۆدی پیاو.
- "بابۆ!" ، بۆ نێرینه به کارده‌برێ ، به تایبه‌ت باوک .
- " باجی ! " ، واته خوشکێ .
- " براینه !" ، ئه‌ی برایان .
- " بووکێ! " ، بۆ مێوینه‌ی لاو ، شه‌نگ و شۆخ و پێکه‌وتو به کارده‌برێ .
- " بینه‌ران !" ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که ده‌یبینن .
- " پوورێ ! " ، بۆ مێوینه‌ی به‌ته‌مه‌ن به کار ده‌برێ .
- " خاتوون !" ، بۆ میوینه به کار ده‌برێ .
- " خانم !" ، بۆ مێوینه به‌کار ده‌برێ."خان" به‌کارنابرێ، وه‌ک "خان چۆنی " .
- " خوشک و برایان !" .
- " خۆشه‌ویستم !" ، ئه‌ی ئازیزم .
- " دادی خۆم !" ، بۆ مێوینه به کارده‌برێ ، بێجگه له بۆ ژنی خودی پیاو .
- " دایه !" ، بۆ مێوینه‌ی به‌ساڵدا چو به کار ده‌برێ ، به تایبه‌ت دایک .
- " دینۆ ! " ، ئه‌ی باوه‌ڕ و بڕوای من .
- " کاکۆ ! " ، برا . به‌ڵام قه‌ت ژن بۆ مێردی خودی خۆی به کاری نابا .
- " کوردینه !" ، ئه‌ی کوردان .
- " کوڕه !" ، بۆ نێرینه‌ی به‌کار ده‌برێ .
- " گشت که‌سه‌که‌م !" ، بۆ خزمی زۆر نزیک به کار ده‌برێ .
- " گه‌لۆ! " ، واته ئه‌ی گه‌ل .
- " گه‌لی خزموبراینه ! " ئه‌ی هه‌مو خه‌ڵکانی نزیک .
- " گه‌نجۆ !" ئه‌ی لاوی نێرینه .
- " گه‌نجێنه ! " ئه‌ی لاوانی نێرینه .
- " گوردینه ! " ، ئه‌ی پاڵه‌وانگه‌ل .
- " گوڵم ! " ، بۆ خۆشه‌ویست به کار ده‌برێ .
- " مه‌ردینه !" ، ئه‌ی جوامێران و مێرخاسان .
- " مه‌مۆ !" ، به مانای مامه‌یه و بۆ نێرینه به کار ده‌برێ . بۆ وێنه له هۆنراوه‌ی فۆلکلۆری کوردی دا ده‌ڵێ " مه‌مۆ ! ، تووتن و بێستان و په‌مۆ " .
- " میرم! " ، واته " گه‌وره‌م " ، هه‌م بۆ مێوینه و هه‌م نێرینه به کاری ده‌به‌ن .
- " نه‌نێ !" ، بۆ مێوینه‌ی پیر به کار ده‌برێ، به تایبه‌ت بۆ دایه گه‌وره .
- " هاو بیران ! " ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌ک من بیر ده‌که‌نه‌وه .
- " وه‌ستا ! " ، بۆ پسپۆڕی نێرینه‌ی پیشه‌ساز و شتی وا به کار ده‌برێ .
- " یایه !" ، بۆ مێوینه به کار ده‌برێ ، واته " ئه‌ی خانم " .
- "بابم!"،بۆ نێرینه به کارده‌برێ به تایبه‌ت باب ، بۆ وێنه" بابم گوێ شل که " .
- "برا ! " ، بۆ نێرینه به کار ده‌برێ ، بێجگه له بۆ مێردی خودی ژن .
- "حورمێ !" ، بۆ بانگ کرنی مێوینه به کار ده‌برێ ، یانی " به‌ڕێزی مێوینه ".
- "خاڵۆ ! " ، ئه‌ی خاڵه - بۆ نێرینه به کار ده‌برێ .
- "خوشکینه !" ، ئه‌ی خوشکان ، بۆ مێوینه .
- "خوشکێ" ، بۆ مێوینه به کار ده‌برێ .
- "خوێنه‌ران !" ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه .
- "خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستانم !" . واته ئه‌ی زۆر خۆشه‌ویست .
- " رۆڵه ! " ، واته کوڕم یاکـچم .
- "کاکی خۆم!" ، بۆ بانگ کردنی نێرینه به کار ده‌برێ .
- "کچێ !" ، بۆ مێوینه به کار ده‌برێ .
- "کوردۆ! " ، ئه‌ی کورد .
- "لاوۆ! " ، بۆ نێرینه‌ی لاو به کار ده‌برێ .
- "هاواڵان !" ، ئه‌ی دۆستان .
- گه‌وره‌م ! " ، ئه‌ی مرۆڤی مه‌زنی من .
-" ماموه‌ستا !" ، بۆ پسپۆڕی زانستی و فه‌رهه‌نگی به‌کار ده‌برێ .
تێبینی : ده‌توانین به زۆر شتی دیکه‌ش ئاماژه بکه‌ین . ئه‌م وشه و له‌ته رستانه ده‌ستی نووسه‌ر ، وێژه‌ر ، خوێنه‌ر و .... ئاواڵه ده‌که‌ن ، تا به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م که‌ره‌سه زمان یانه ، بابه‌ته‌کانیان پوخت و قاڵتر بکه‌ن . ئه‌گه‌ر له سه‌روه دا ،" بۆ نێرینه یا مێوینه" ، ئاماژه‌ی پێ نه‌کرابێ ، یانی بۆ هه‌رردووکیان به‌کارده‌برێ . ئه‌گه‌ر شته‌که تۆزێکیش نامۆ بووبێ ، بۆ رێنوێنی وێنه‌یه‌کشم بۆ هێناوه‌ته‌وه. دیاره له زاراوه و بن زاراوه‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردی دا ، شتگه‌لی وا هه‌ن که ره‌نگه لێره‌دا ، ناو نه‌برابن .
زمان پێناسه‌ی گرنگی نه‌ته‌وه و که‌ره‌سه‌ی هه‌رمانی گه‌لانه .
[email protected] تاران 2708
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست