په‌یامی ح .س. سۆران ، به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه :
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
به ناوی کوردستانی گه‌وره
خوشک و برایانی خۆشه‌ویستم ، له هه‌ر پێنج پارچه‌ی کوردستانی مه‌زن و تاراوگه !
گۆی زه‌وی که نزیکه‌ی په‌نجا میلیۆن کوردی مافخوازی مافخوراویشی له‌سه‌ر ده‌ژین ، جارێکی دیکه به ده‌وری هه‌تاودا خولاوه و وه‌وی (بووکی) شه‌نگی نه‌ورۆزی مێژویی ، به سه‌ما و چه‌پڵه‌ڕیزان ، له‌سه‌ر سه‌کۆی وه‌رزی زه‌نوێری به‌هاری ساڵی 2709 ی کوردی دابه‌زاند . به‌م بۆنه هه‌ره شاز و پیرۆزه‌وه ، چه‌پکه گوڵێکی ره‌نگینی ده‌ڤه‌ری رازاوه و بێ وێنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌کایه‌تی - که به گوڵستانی جیهان له قه‌ڵه‌م ده‌درێ - ، به هاوڕێشمی هه‌ست و نه‌ست ده‌به‌ستم، ده‌ی نێمه سه‌ر له‌پی ده‌ست و وه‌ک دیاری و دروشمی جه‌ژنه پیرۆزه پێشکه‌شتانی دکه‌م . ئاواته خوازم ، ساڵی 2709 ، بۆ ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ ساڵی رزگاری ، ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری بێ ، به تایبه‌ت بۆ گه‌لی کوردی چه‌وساوه ، به‌شخوراو ، په‌ڕه‌وازه و هه‌ڵ بێوردراو .
گه‌لۆ ! ئه‌گه‌ر تا ئێستا سه‌رکه‌وتنی پێویستمان به ده‌ست نه‌هێناوه و له مافی خۆمان بێ به‌ش ماوین ، پێموایه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و کورتی هێنانه نگریسه بریه‌تی بوه له منمنایهتی ، خۆخۆری ، کهڵهوجهڕێ و مملانێی ناوخۆیی ، که به هیوام له ساڵی 2709 دا، ئیدی "له هه‌ر خه‌سارێک په‌ندێک وه‌ربگرین " و درمی ئه‌و په‌تا به ناسۆرکهوتوانه ، به رێگهچاهری یه‌ککه‌وتن ، یه‌کگرتن و سنگ ئاواڵه‌یی جوامێرانه و راسته‌قینه ، ده‌رمان بکه‌ین . بڕوام وایه ، ئه‌گه‌ر "من" ه‌کان بکه‌ین به "ئێمه" و به کرده‌وه برینی چه‌ند به‌ره‌کێ سارێژ بکه‌ین ، ئێمه‌ش بۆمان ده‌لوێ وه‌ک گه‌لانی به‌خته‌وه‌ر ، به ئارخایهنی فریشته‌ی سه‌رکه‌وت و به‌رکه‌وت له ئامێز بگرین ، هێنده وه‌لاخراو و لا نه‌واز نه‌بین و ئه‌و ئاواته ره‌وایه‌ی گتشتمان ، که له چوارچێوه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌ی خواره‌وه‌دا هۆنیومهتهوه ، به ته‌سه‌لی بهێته دی :
کاتی نه‌ورۆزه، هه‌زاره‌ی سێیه دڵنیام مافی کوردیشی پێیه.
خزمه‌تگوزاری پچووکتان ،
ح.س.سۆران
[email protected] تاران نه‌ورۆزی 2709
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست