کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵوێستی بەڕێوەبەرانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر پرسی سەربەخۆیی باشوور

Sunday, 13/07/2014, 12:00


قسەکانی ئاڵدار خەلیل نوێنەری تەڤدەم لە تەلەڤیزیۆنی روناهی تیڤی
" شۆڕشمان کر...د تورکیا دەرگا سنوورییەکانی لەسەر داخستین و دەرگایان بەرووی داعشدا کردەوە، بە سەرەتاییترین چەکەکان بەرگریمان کرد، ژن و پیاو چوونە بەرەی شەڕەوە بەڵام ئەمانە هیچی زەحمەت و دژوار نەبوو ... زەحمەت و دژوار کاتێک بوو کە برا دەرگای لەسەر داخستین و ئێمەی بە فەرمی نەناسی، زەحمەتی کاتێک بوو کەخەندەقیان لێدا و بە تیرۆریست ناوزەدیان کردین.
داعش هێرشی کردە سەر عێراق، ئێمە چووینە یارمەتی براکانمان، بەر لەوەی داعش رەبیعە بگرێت ئێمە ئەو شارەمان گرت، شان بە شانی براکانمان لەگەڵ داعش لە باشوور شەڕمان کرد و گوتمان: رابردوو تێپەڕ بووە و با لێی نەکۆڵینەوە و ئەمڕۆ پێویستە یەکگرتوو بین. شاری رەبیعە و دەروازەی سنووری رەبیعەمان گرت، ئەو رەبیعەیەی کە تەنیا دەرگایەک بوو کە ئێمەی بە دنیای دەرەوە دەبەستەوە و حکومەتی مالیکی لێی دانەخستبووین، کۆنترۆڵی ئەو دەرگا و ئەو شارەمان بۆ برا باشوورییەکانمان بەجێهێشت بەڵام زۆری نەخایاند کە ئەو دەرگایەشیان لەسەر داخستین. بەڵێ، ئەو دەرگایەی دوێنێ لە لایەن عەرەبەکان بەرووی ئێمەدا کراوەبوو، ئەمڕۆ لە لایەن کوردەکان بەرووماندا داخراوە. براکانمان تەنیا دەرگای پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ جیهانی دەرەوەیان لەسەر داخستین. ئێستا هەمان داعش بە هەموو هێزەکانیەوە هێرشی سەرانسەری بۆسەر کۆبانی دەستپێکردووە، ئەدی براکانمان لەکوێن؟
هێندێک هاتوون و دەڵێن: بۆچی سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان بێدەنگن؟ من چی بڵێم؟ بڵێم سپاس کە گەمارۆتان خستینە سەر و دەرگاتان لەسەر داخستین؟
ئەسڵەن با بەو شێوەیە پێتان بڵێم: من و حکومەتی رۆژئاوای کوردستان بەتەواوی وجودەوە پشتیوانی لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکەین. تەنیا یەک داواکاریم لێتان هەیە، براگیان؛ خۆ ئێوە برایەتیتان لەگەڵ نەکردین بەلانیکەمەوە دوژمنایەتیمان مەکەن".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە