نامه‌یه‌کی کراوه بۆسه‌رۆکی په‌رله‌مان
Saturday, 12/06/2010, 12:00
ماوه‌یه‌کی زۆره به‌هۆی سه‌فه‌رم بۆهه‌نده‌ران، ئاگاداری بارودۆخی سیاسی کوردستان نیم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانی کوردستان ده‌که‌م، به‌رێزدکتۆرکه‌مال جه‌نابت ئه‌بینم وه‌کوسه‌رۆکی په‌رله‌مان، که‌سه‌رۆکایه‌تی دا‌نیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌یت و دامه‌زراوی لیستی هاوپه‌یمانیت، داوا له‌به‌ریزت ده‌که‌م که‌ده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه و له‌بوارێکی ترئه‌گه‌ربتوانی خزمه‌ت به‌هاوڵاتیانی کوردستان بکه‌یت.
به‌رێزدکتۆر که‌مال که‌من داوا له به‌ریزت ده‌که‌م دیاره کومه‌لێک فاکته‌ری تایبه تی هه‌یه واده‌کات که به‌مانه‌وه ی تۆ له‌م پۆسته‌دا، په‌رله‌مانی کوردستان شه‌ر‌عیه‌تی له‌ده‌ست بدات ومتمانه‌ی نه مێنێ له‌لای هاوڵاتیان. من لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به هه‌ندێک له‌وفاکته‌رانه ده‌ده‌م وه‌کو‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک که بۆت بسه‌لمێنم ئه‌م کاره‌ی به‌رێزت ده‌یکه‌یت نا یاسایی یه‌وه هاوڵاتیانی کوردستان متمانه به تۆ ناکه‌ن وه‌کو سه‌رۆکی په‌رله‌مان.
هۆکاری یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێ بۆماوه‌ی ده‌ساڵ دانیشتوی کوردستان بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی کاندید بکات بۆسه‌رۆکی په‌رله‌مان و هاوڵاتیان ده‌نگی پێبده‌ن، به‌ڵام من ده‌زانم که‌تۆ‌له ئه ڵمانیا بویت وه ماوه‌ی ده‌ساڵ نیه گه‌راویته‌وه بو کوردستان. هۆکاری دووهه‌م ئئوه‌یه که‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێ په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی هه بێت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌وناوه‌نده‌ی که خۆی تێدا کاندید کردوه، ئاگاداری باروگوزه‌رانی هاوڵاتیان بیت وبزانێ کێشه و پێداویستی هاوڵاتیان چی یه، به‌ڵام تۆته‌نها جارێك نه‌چویته ناوهاوڵاتیان تا له نزیکه‌وه بزانی هاوڵاتیان چیان پیویسته‌و گوێ له گلله‌یی و گازنده‌کانیان بگریت. هۆکاری سێ هه‌م ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێ بتوانێت به‌زمان ێک بدوێ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی واته به‌زمانی کوردی پاراو تاوه‌کو گشت هاوڵاتیان له‌گفتوگۆ و ئاخاوتنه‌کانی تێبگه‌ن، شێوازی ده‌ربڕینی ته‌وابێت به‌ڵام به‌رێزێزت کاك دکتۆر نه‌زمانی کوردی و نه شێوازی ده‌ربرینت رێگه‌نادات که‌له‌م پۆسته‌دا بمێنیه‌وه و خزمه‌ت بکه‌یت. هۆکاری چواره‌هه‌م ئه‌وه‌یه که‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌بێت تاوان وخیانه‌تی نه‌کردبێت وه ڕابردویشی پاک بێت به ڵام تۆنه‌ک ته‌نها خیانه‌تت له گه‌لی کورد بگره خیانه‌تت له که‌س و کاری ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانشت کردوه که له داستانی شارستێن له به‌رواری 26/12/1976 که له‌به‌ر چاوی خۆت له سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی و به‌رگری له پێناو خاك و نه‌ته‌وه‌که‌یان شه‌هیدبوون، نامه‌وێ زیاتر باس له‌و داستانه بکه‌م که جه‌نابت له‌کاتی خۆشاردنه‌وه تێدا بریندار بووی وه‌خۆت باش ده‌زانی باس له‌چی ده‌که‌م.
به‌هۆی نه بونی هیچ مه‌رج و تایبه‌تمه‌نیه‌کی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌به‌ریزت دا وه نه‌بونی توانا داوات لێده‌که‌م له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگ دا نامه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه پێسکه‌ش بکه‌ی به په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ئه‌توانی له‌شوێنێکی تردا خزمه‌ت بکه ئه‌گینا بگه‌رێوه بۆ ئه‌ڵمانیا، پێش ده‌ست له کارێشانه‌وه‌ت داوای لێ بوردن له‌که‌س وکاری شه‌هیدانی شارستێن و هه‌وڵاتیانی کورد به‌گشتی بکه تاوه‌کو نه‌که‌ویته به‌رلێشاوی ڕه‌خنه‌ی من و ڕخنه‌گران وه ببیته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزاری هاوڵاتیان.
Email:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست