گەندەڵى نوێى حاكم سالم بەرێوەبەرى گشتى داهاتى هەرێم موخابەراتى موسڵ لەبەرامبەرجاسوسى خانوێكى داوەتە حاكم سالم

Monday, 13/06/2011, 12:00


بە پێى زانیارى نوێ سەبارەت بە گەندەڵى و پەیوەندى حاكم سالم بەرێوەبەرى داهاتى حكومەتى هەرێم، لەكاتى بوونى بە موخابەراتى بەعس جاسوسى بەسەر سەركردە كوردەكانەوە كردوە و لە ناویشیاندا مەسعود بارزانى، لە ئێستاشدا حاكم سالم لەسەر لیستى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە. لەبەرامبەر جاسوسى كردن بۆ موخابەراتى موسڵ خانوێكى بە ژمارە492لە موسڵ پێدراوە و تا ساڵى 1996خانوەكە هەر بەناوى خۆى بووە.
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە سەركردایەتى نوێى پارتى بە كوردستان پۆستى راگەیاند" دواى ئاشكرابوونى ئەو هەموو گەندەڵى و خیانەتەى حاكم سالم مانەوەى لەو پۆستە زۆر لە كادیرانى پارتى نیگەران كردوە، ئەو سەرچاوە دواین زانیارى ئاشكرا دەكات و دەڵێت" لە كاتى سەردانى مەسعودبارزانى بۆ لقى 1ى لە ساڵى 1987بۆ بادینان لە لایەن خودى ئەبولولەى كە مەسئولى یە دكێك لە مەسئول بەشەكانى موخابەراتى موسڵ، حاكم سالم راسپێردراوە كە راپۆرت بە تەواوى زانیارى بداتە موخابەراتى موسڵ و ئەویش هەموو زانیارى سەردانەكەى پێداون، دەست خۆشى لیكراوە، 750دینارى سویسرى پێدراوە وەك دیارى لەبەرامبەر جاسوسى كردن بەسەر مسعودبارزانى، ئەو شتانە هەموو بە بەڵگە ئاشكرابووە و لەبەر دەستى دەستەڵاتدایە بۆ دەبێت پارتى و حكومەت لە ئیجرائاتكردنى دوا بكەون.
هەروەها گوتیشى" لە كاتى شەرى كانى ماسى لە نێوان پێشمەرگە و رژێم فازل بەراك كە سەر بە موخابەراتى موسڵ بوو جارێكى تر حاكم سالمى دەست نیشان كردوە بۆ ئەوەى جاسوسى بەسەر پێشمەرگە بكات و رێو شوێنى پێشمەرگە بداتەوە رژێم. ماوەى چوارمانگ بەردەوام بووە و لە ماوەى هەفتەیەكدا دوو راپۆرتى راوانەى موخابەرات كردوە و خاڵى لاوازى پێشمەرگەى بۆ رژێم دەست نیشان كردوە، وەك خەڵات فازل بەراك خانویەك لە موسڵ بە ژمارە492 پێشكەش بە حاكم سالم كردوە تا ساڵى 1996 ئەو خانووە هەر بە ناوى حاكم سالم بووە، بەڵام ئێستا خانوەكە فرۆشراوەتە حوزێر گۆران كە ئامیر مەفرەزەى خاسى بەعس بوو ئێستاش خانوەكە هەر بەناوى ئەوەوەیە و هەموو بەڵگەننامەكانیش لەلایەن دەستەڵاتدارانى كورد هەیە.
ئەو بەرپرسەى پارتى زیاتر بەڵگەكان دەخاتەروو گوتى" لە كاتى شەرى براكوژى حاكم سالم سێ رۆژ جارێك هەموو زانیاریەكانى شەرەكانى بەتایبەتى شەرەكانى سنورى هەولێرى دەگواستەوە بۆ موخابەراتى موسڵ و لە رێگاى سەعید حەمەدەمین گۆران كە خەڵكى ناوچەى گۆرانەوە و لە موسڵ نیشتەجێیە و ئێستا لە لقى 14ى پارتى دەوام دەكات، لە بەرامبەر بردنى هەر راپۆرتێك بۆ موخابەرات 100دینارى سویسرى وەرگرتووە و بەناوى بازرگانى جگەرە خۆى ناساناندوە و ئەوكارەى كردوە، جگە لە خەت و دیارى مانگانەش لە لایەن رژێم برى 250دینارى سویسرى دراوەتێ.
لە لایەكى دیكەوە حاكم سالم لە لایەن ئەبومحەمەد بەرێوەبەرى موخابەراتى شیمالى رژێمى بەعس كارى موخابەراتى كردوە، تەنانەت بۆ ماوەیەك راسپێردراوە كە چاودێرى زەعیم عەلى بكات كە یەكێكە لە سەركردەكانى پارتى ئەو كارەى زۆر بە سەركەوتووى ئەنجامداوە و ماوەى شەش مانگ هەرچى لەسەر زەعیم عەلى كۆكردۆتەوە و داویەتیە ئەبومحەمەدى موخابر، وەك دیارى بۆ ئەو كارەى ئەبومحەمەد برى 4500دۆلار و سەعاتێكى ئاڵتونى داوەتە حاكم سالم و ئێستاش سەعاتەكەى ماوە، سەرچاوەكە دەڵێ" دەیان بەڵگەى ترى حاكم سالم لەلایەن دەستەڵاتدارانى هەرێم هەیە، بە نیازن لە دادگا لە دژى بەكاربێنن، ئەگەر بیدەنە دەستمان لە كوردستان پۆست و هەموو سایت و بڵاوكراوەكان بڵاوى دەكەینەوە. زیاتر دواو گوتى" لە ئێستادا خۆى بە چەند بەرپرسێك هەڵواسیوە و بۆ ئەوەى بەرگرى لێ بكەن و نەچێتە بەردەم دادگا. لەگەڵ بڵاوبونەوەى ئەو زانیاریانەى لە كوردستان پۆست بڵاوبونەتەوە و بۆتە دەنگۆ لە نێو خەڵكى حاكم سالم دەیەوێت بە هەر شێوەیەك بێت كوردستان جێ بهێڵێت بەڵام لە لایەن دەستەڵاتەوە رێگرى لێ دەكرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە ویستویەتى لە رێگەى فرۆكەخانەى سلێمانیەوە رابكات بەڵام بەرسانى ئیدارەى سلێمانى ئەو داوایەى حاكم یان رەت كردۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە