لە كۆمەڵگای شكارتە گۆڕان تەنگی بە یەكێتی هەڵ چنی .
Wednesday, 30/06/2010, 12:00
بەهرۆز شكارتەیی
شارەوانی شكارتە كە سەر بە قەزای ڕانی یەیە كۆمەڵێك گەندەڵی لە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامە سەرەكی یەكانی كۆمەڵگای شكارتەدا ئەنجامدا بەمەش گۆڕانخوازە ئاشكراو نهێنی یەكانی كۆمەڵگای شكارتە توڕەبوون و هاتنە دەنگ .
دوای ئەوەی شەقامێكی سەرەكی لە گەڕەكی زێوەیی یان لە لایەن كۆمەڵێك ئەندازیارەوە پێوراو دوایش قیرتاوی بۆدەرچوو خاوەن ماڵەكانی سەر ئەو شەقامە ئاگادار كرانەوە كە كاری ئاو و ئاوەڕۆكانیان تەواو بكەن،بەڵام دواتر ئەم بەشەی پڕۆژەكە برا بۆ شوێنیكیتر كە تەنها ڕێگای مەڕو ماڵاتە بە بیانووی ئەوەی كە ئەوان هەموویا دەنگیان بە گۆڕان داوە بۆیە سەرجەم گۆڕانخوازانی گەڕەكی زێوەییان (جگە لە چەند كەسانێكی ترسنۆكی یەكێتی و سودمەندی شارەوانی شكارتە) كۆبونەوەو بێزاری خۆیان بە قایم قامی قەزای ڕانیە گەیاند و ئەویش دوای ئەوەی كۆمەڵێك سوكایەتی پێكردن لە ستایلێكی ئەدەبی و توانج پۆشی چونكە زانی كە هەموویان سەر بە گۆڕانن ناچار بەڵێنی هاوكاری تەواوی پێدان لەبەر زۆری ژمارەیان و بڕیاری دا كە ڕۆژێ 29 6 2010 ڕووبەڕویان بكاتەوە لە گەڵ سەرۆكی شارەوانی یەكەیان (كە سەر بە ی.ن.ك) و ئەو مافەیان بۆ بگێڕێنیتەوە.
ئەو ڕۆژەی كە دیاری كرابوو لە لایەن قایم قامەوە بۆ ڕووبەڕووكردنەوەكە سەرۆكی شارەوانی شكارتە تیایدا سەردانی شاری هەولێری كرد بە بیانوی بونی چەند كارێكی وەك بڵێی تەنها ئەو ڕۆژەی هەبووە لە ساڵ دا و لە ڕووبەڕووبونەوەكە ڕایكرد بۆیە كۆبۆنەوەكە دواخرا بۆ ڕۆژی دواتر.
ڕۆژی دواتر كە ڕێكەوتی 300 بوو ژمارەیەكی ئێجگار زۆرتر لە ڕۆژی پێشوو لە گۆڕانخوازان سەردانی قایم قامیەتی ڕانی یەیان كردوو لە ژێر فشارێكی زۆر سەرۆكی شارەوانی شكارتەیان ناچاركرد كە داواكەیان لە زووترین كات دا جێ بەجێ بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست