کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


که‌میپینی پشتگیری له‌ (ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی کۆلیج و په‌یمانگاکان) ی ده‌ربه‌ندیخان

Tuesday, 25/12/2012, 12:00


که‌میپین که‌میپینی پشتگیری له‌ (ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی کۆلیج و په‌یمانگاکان) ی ده‌ربه‌ندیخان
...... به‌ڕیزان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ،، ئێمه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ ناومان هاتووه‌ پشتگیری خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ داواکاری یه‌کانی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو خۆپیشانده‌ری شاری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ورو به‌ری و به‌ ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ده‌زانین ،، زۆر به‌ زووی وه‌ڵامی داواکانیان بداته‌وه‌ ...
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی خۆیشانده‌رانی ده‌رچوو دانه‌مه‌زراوی ده‌ربه‌ندیخانه‌:-
بۆ به‌ڕێزان
په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه نی وه‌زیران
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌کان
بابه‌ت / په‌یامی دامه‌زراندن
به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌ک ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان - ده‌مانه‌وێت په‌یامی خۆمانتان ئاراسته‌ بکه‌ین:-
به‌ڕێزان
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن یادۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار مافێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو تاکێکه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا ، به‌تایبه‌تیش بۆ ده‌رچووانی زانکۆو په‌یمانگاکان ، که‌ چه‌ندین ساڵ به‌ هۆی سه‌رقاڵ بوونیان به‌ خوێندنه‌وه‌ ، هه‌لی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ له‌ هیچ پسپۆی یه‌کدا خۆیان بدۆزنه‌وه‌ ، نه‌یان توانیوه‌ هیچ کارێک بکه‌ن.
بۆیه‌ ئه‌رکی حکومه‌ته‌ چ له‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار یان دامه‌زراندنه‌وه‌ ، قه‌ره‌بووی هه‌وڵ و تێکۆشانی چه‌ند ساڵی خوێندنیان بۆ بکاته‌وه‌ ،،، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی هه‌لی کار تێیدا که‌م و ده‌گمه‌نه‌ یان هه‌ر نی یه‌ !
بۆ نمونه‌ قه‌زایه‌کی وه‌ک ده‌ربه‌ندیخان که‌ له‌ ڕووی ئابوری و پیشه‌سازی و بازرگانی یه‌وه‌ زۆر داخراوه‌ ، به‌هۆی لاوازی که‌رتی تایبه‌ت و دواکه‌وتویی پیشه‌سازی و که‌می بازرگانی تێیدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی گرنگی کشتووکاڵی و گه‌شتوگوزارییه‌ ، به‌ڵام وه‌ک پێویست ئاوڕ له‌م بوارانه‌ش نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی دواکه‌وتوویی ئه‌م دوو پایه‌ گرنگه‌ی ئابووری له‌قه‌زاکه‌دا.
سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی کارگه‌و لاوازی که‌رتی تایبه‌ت که‌ هێنده‌ی تر شاره‌که‌مانی به‌ره‌و داخران بردووه‌ .
سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی هه‌لی کار تێیدا که‌مه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌رچوویی زانکۆو په‌یمانگای تێدایه‌ . ئه‌مه‌ش وایکردوه‌ ڕیژه‌ی بێکاری به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کردوه‌و فشارێکی زۆری له‌ قه‌زاکه‌دا درووستکردوه‌ . ئه‌م بێکاری یه‌ش فشارێکی زۆری ده‌روونی بۆ بێکاران و به‌ تایبه‌تیش ده‌رچووانی زانکۆ و په‌یمانگاکان درووستکردوه . به‌م پێیه‌ش ئێمه‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌به‌رپرس و که‌مته‌رخه‌م ده‌زانین وه‌ک پێویست ئاوڕی جدی له‌م قه‌زایه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.
تادواجار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی که‌چیتر بێده‌نگ نه‌بین و هه‌ڵوێستمان هه‌بێت له‌ ئاست ئه‌م فه‌رامۆش کردنه‌مان ، بۆیه‌ بڕیارماندا سه‌ره‌تا گرد بوونه‌وه‌یه‌کی هێمنانه‌ ئه‌نجام بده‌ین بۆ داواکردنی مافی ڕه‌وای خۆمان ، که‌ ئه‌ویش دامه‌زراندن یا دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره . بۆیه‌ داواکارین له‌سه‌رجه‌م کوردستانیانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات پشتگیری له‌ مافه‌ ڕه‌واکانمان بکه‌ن .
بۆیه‌ جارێکی تر داواکاری یه‌کانمان له‌م خاڵانه‌دا کورت ده‌که‌ینه‌وه‌:-
1- دامه‌زراندن یا دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار ، به‌ پێی پله‌و پسپۆڕیمان و بێ جیاوازی له‌ نێوان کۆلیژو به‌شه‌کاندا.
2-گه‌ڕاندنه‌وه‌ یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌سبه‌کاربوونی ئه‌و(16) شانزه‌ مامۆستایه‌ی که‌ له‌سه‌ر میلاکی په‌روه‌رده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان دامه‌زراون و له‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌سبه‌کاربوونیان بۆ کراوه‌ ، دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ده‌ربه‌ندیخان له‌ جێگایان ،، که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ش و پسپۆڕییانه‌ له‌ ناو ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی ده‌ربه‌ندیخاندا بوونیان هه‌یه‌ !
3-گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌ دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنوری قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانن و له‌سه‌ر میلاکی فه‌رمانگه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان دامه‌زراون ، دامه‌زراندنی ده‌رچوانی ده‌ربه‌ندیخان له‌ جێگایان .
4- کارکردن بۆ زیادکردنی ڕێژه‌ی دامه‌زراندن له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستی یه‌کی زۆر به‌ دامه‌زراندن هه‌یه‌ ، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌می بۆ دامه‌زراوه‌ ..
5- پاراستنی مافی ئه‌و مامۆستاوفه‌رمانبه‌رانه‌ی که‌له‌ خاله‌کانی 2 و3 دا ئاماژه‌مان پیداوه‌و، له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداری قه‌زاکه‌مان.
له‌گه‌ڵ ڕێزی خۆپیشانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان 23/12/2012
داواکارین هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێت به‌شدار بیت له‌م که‌پینه ‌و پشتگیری خۆی ده‌ر ببڕێت له‌ ڕێگه‌ی ئیمێڵی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی ئه‌م که‌مپینه‌ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ یان له‌ڕێگای ئه‌م ئیمێڵ ئادره‌سه‌وه‌ ناو و شوێنی نیشته‌جێ بوونیمان بۆ ڕه‌وانه‌ بکات ،، سوپاسی ده‌که‌ین..
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە