کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعودی لیژنه‌چی به‌ نوێژکردنی جومعه‌ له‌ مزگه‌وتی سه‌للاحه‌دین خوا و کورد هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ

Sunday, 26/09/2010, 12:00


خوێنه‌ری به‌رێز بۆیه‌ ئه‌و ناونیشانه‌م بۆ سه‌ر بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵبژارد، چونکه‌ مه‌سعود بارزانی هه‌موو جومعه‌یه‌ک ده‌چێته‌ مزگه‌وته‌که‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین نوێژی جومعه‌ ده‌کات، به‌خه‌یاڵی خۆی به‌م نوێژکردنه‌ هه‌م خوا ده‌خه‌ڵه‌تێنێ هه‌م کڵاویش ده‌نێته‌ سه‌ر خه‌ڵکی کورد . ئیدی هه‌رچی ووت له‌ لیژنه ‌و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان 100% بڕوای پێده‌که‌ن که گوایه‌‌ به‌ڕاستی جه‌نابی سه‌رۆک زۆر موسڵمانه‌ و ده‌ستی ناچێته‌ کوشتنی کوڕی خه‌ڵک و بودجه‌و نه‌وت نادزێ و ده‌ستی زۆر پاکه‌ . هه‌ر مه‌پرسن ئه‌وه‌نده‌ فریشته‌یه‌ به‌ده‌گمه‌نیش قسه‌ده‌کات.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ ناوی پ.دك له‌ که‌ره‌جه‌وه‌ به‌ جووتێ پێڵاوی شڕ و بۆگه‌ناوی ئاشبه‌تاڵی 1974 وه‌ هێنرانه‌وه‌ بۆ سه‌ر حازری، خۆیان له‌ سه‌ری ڕه‌ش گرته‌وه‌ و قه‌ڵای چه‌ته‌ و مافایاکانیان تێدا دروست کرد. به‌ به‌رده‌وام ئه‌م مه‌سعووده‌ بۆ هه‌ر شتێک که‌ ده‌یه‌وه‌ێ له‌ ده‌ستی ڕابکا و خۆی بدزێته‌وه‌، دێت لیژنه‌یه‌کی بۆ داده‌نێت به‌ درۆ (ته‌واویی کاری لیژنه‌که‌ و ناوه‌ڕۆکی هه‌ر قسه‌ی خۆیه‌تی ناتوانن به‌ موو لێی لابده‌ن) هه‌ربۆیه‌ش به‌ ته‌حه‌دداوه‌ ده‌ڵیم هیچ کام له‌ لیژنه‌کانی نه‌چوونه‌ باری جێ به‌جێ کردنه‌وه‌. بۆیه‌ ده‌توانین جگه‌ له‌ له‌و هه‌موو نازناوه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌نجامی کاره‌کانی پێوه‌ی لکێنراوه‌ ناویشی لێ بنێین مه‌سعوودی لیژنه‌چی.
ڕوونکردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی له‌ مه‌ڕ تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانیش نه‌ک هه‌ر جێ به‌جێ نه‌کراو درۆی زه‌ق بوو به‌ڵکوو ئه‌مجاره‌یا‌ن زۆر بێموڕانه‌ڕازاندبوویه‌وه‌ به‌ بوختانێک که‌ ویژدانی هه‌ر تاکێکی به‌ شه‌ره‌فی کورد و بێگانه‌ی ده‌هه‌ژاند. چونکه‌ له‌ ژێرگلیشه‌وه‌ و دوای تێرۆرکردنیشی به‌ پلانی خۆی و مه‌سروری ‌تێڕۆریستی كوڕی هێشتا چه‌ند مانگیکیش دوای به‌ خاک سپاردنی و چله ‌و نوێجه‌ژنه‌ش دووباره‌ تێرۆری ده‌که‌وه‌ به‌ بۆختانێک که‌ له‌ قووتوی هیچ عه‌تارێک دا نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت هیچ کام له‌ نزیکترین که‌سه‌کانی خۆتان وکۆیله‌ سه‌رشۆڕه‌کانی ناو بنه‌ماڵه‌که‌یان، وه‌ک نه‌وزاد هادێ کان و فه‌رهه‌د عه‌ونێکانیش بڕوایان پێ ناکه‌ن ،چجای هه‌رخه‌ڵکی کوردستان.
له‌ شه‌هیدی قه‌ڵه‌مه‌وه‌ ، له‌ دڵسوزی سه‌رده‌شت بۆ گه‌ل و نیشتیمان و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ بوختانی تێرۆریستی واته‌ پیشه‌که‌ی خۆتانی بۆ هه‌ڵ ده‌به‌ستن. له‌ کاتێکدا سه‌رده‌شت دژی هه‌موو جۆره‌ تێرۆرێکی به‌ده‌نی ونه‌فسی خه‌باتی ده‌کرد و ده‌ینووسی.
به‌ڵگه‌کانی ڕفاندن و تێرۆرکردنی شه‌هید سه‌رده‌شت له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه‌:
1. له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ڕۆژی رووناک به‌ به‌رچاوی خه‌ڵک وجاشزێڕه‌ڤانی و جاشپۆلیسه‌کانی خودی بنه‌ماڵه‌ و حکومه‌ته‌که‌تان له‌ به‌رده‌می زانکۆکه‌ی ڕفێنرا و که‌س بۆی نه‌بوو ده‌نگ بکات
2. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نین ئه‌دی بۆچی له‌ هه‌موو که‌س زیاتر خۆتان پێوه‌ مه‌شغوول کردوه‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی درۆیه‌ک و بوختانێک فڕی ده‌ده‌نه‌ ناو شه‌قام و راگه‌یاندنی کوردییه‌وه‌ . سه‌رده‌شت به‌و هه‌موو سه‌یته‌رانه‌دا بێ ڕاوه‌ستان و پرس ده‌یبه‌نه‌ موسڵ هه‌ر له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نسار له‌ موسڵ هه‌ن، تا ئه‌و سینارۆیه‌ی که‌ پێش وه‌خت بۆتان دارشت بوو بیخه‌نه‌ پاڵی و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ سه‌رنجی ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش ڕابکێشن به‌ناوی ئیسلام وتێرۆره‌وه‌ ، واته‌ به‌خه‌یاڵی خۆتان هه‌موو لایه‌کمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن (نه‌خێر جه‌نابی مه‌سعودی لیژنه‌چی) خۆ له‌ موسڵ بردبوتانه‌ نزیک باره‌گای یه‌کێتیش ، له‌ موسڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش کاری پارێزگای موسڵ وحکومه‌تی عێراقه‌ خۆی پێوه‌ خه‌ریک کات له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رده‌شت له‌ باری یاسای ودادوه‌ری پزیشکی وگه‌ڕان به‌دوای تاوانبارانی به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ به‌رده‌ست دا هه‌ن.
3. ئه‌دی ئێوه‌ نه‌بوون له‌ سه‌ره‌تادا تاوانه‌که‌تان خسته‌ پاڵ گۆڕان له‌ کاتێکدا سه‌رده‌شت عوسمان ده‌نگی دابوو بۆ گۆڕان و ده‌نگی بۆ گۆران کۆ ده‌کرده‌وه‌.
ئه‌دی هه‌رئێوه‌ نه‌بوون ووتتان سه‌رده‌شت له‌ سه‌رکێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی وای به‌ سه‌رهاتووه‌.
ئه‌دی هه‌رئێوه‌ش نین که‌ ئێستا ده‌ڵین ئه‌نسارولئسلام ئه‌و کاره‌کردووه‌.
4- بڕوانه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌نساولئیسلام له‌م لینکه‌ئ خواره‌وه‌دا که‌ له‌ ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
5 - بڕوانه‌ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی کوردستانپۆست له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا. هه‌روه‌ها کوردستان پۆست به‌ڵگه‌ی ڤیدۆیی وده‌نگی هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵین له‌ به‌ر کاری دادگایی ،پارێزه‌ره‌که‌یان داوای لێکردوون جارێ بڵاوی نا‌که‌نه‌وه‌.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8e763e48
6- وێنه‌ی ئه‌و هیشام ئیسماعیله‌ی که‌ لیژنه‌که‌ی مه‌سعودو بنه‌ماڵه‌ بلاویکرده‌وه‌، وه‌ک رۆژی ڕووناک دیاره‌ که‌ له‌ فیته‌ر ناچیت، به‌ڵکو له‌ کیسکه‌ دابه‌سته‌یه‌کی خۆتان و پاراستنه‌که‌تان ده‌چێت و قوڕبه‌سه‌ره‌ ده‌که‌نه‌ قوربانی به‌کاری دێنن.
ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ جلی سجنی له‌ به‌ر دانییه‌ ؟ بۆ بیجامه‌ی ماڵه‌وه‌ی له‌به‌ردایه ؟ چوارمشقی بۆی دانیشتووه‌ و به‌س له‌ زیندانی‌ ناچی . ئه‌م هه‌موو سه‌یته‌رانه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ تا موسل بۆچی سه‌یاره‌که‌ی ئه‌ویان ڕانه‌گرت؟ خێره‌ هه‌موویان ناسیاوی ئه‌م هیشامه‌ گیسکه‌ دابه‌سته‌که‌ی ئێوه‌بوون و حوکمه‌تی ئه‌م هه‌موو سه‌یته‌رانه‌ هه‌رخۆی بوو
7- لیژنه‌که‌تان واته‌ (لیژنه‌که‌ی مه‌سعودی لیژنه‌چی) بۆچی شاراوه‌یه ‌و که‌س نازانێ کێن ؟
8- بۆچی تا نووسینی من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم بڵاو نه‌بۆوه ‌و عومه‌ر فارسی کوردستان نێت بۆی که‌شف نه‌کردن، که‌ سه‌رده‌شت خاوه‌نی نووسینه‌که‌یه‌، ئه‌نسار نه‌هاتبوو سه‌رده‌شت بیڕفێنێ ؟ ئه‌ی خۆ چه‌ندین گه‌نجی تری ناو ئه‌نسار له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئێستا له‌ ماڵی خۆیان دانیشتوون و زوو له‌گه‌ل ئه‌نساردابوون، ئه‌نسار بۆچی نه‌هات ئه‌مانه‌ بفڕێنێ له‌ ناو ماڵی خۆیان، که‌ زۆر ئاسانتر بوو وه‌ک له‌وه‌ی به‌به‌رچاوی پاسه‌وان وبه‌رده‌می دانیشگا خه‌ڵک بفرێنن.
9- ئه‌ی ئه‌وه‌ خێره‌ نه‌وزاد هادی کۆیله‌ تان چه‌ند جار نارد بۆ ماڵی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ سوڵحی ژێربه‌ژێر.......هتد
ئه‌ی مه‌سعود بۆ تۆ پێت وایه‌ خه‌ڵکیی کوێرایی داهاتووه‌ ؟ یان قه‌شمه‌ری به‌خوا و ئیسلام ده‌که‌ی که‌ هه‌موو ڕۆژانی جومعه‌ ده‌چی بۆ مزگه‌وته‌که‌ی سه‌للاحه‌دین بۆ نوێژکردن، که‌چی پێش چوون و گه‌ڕانه‌وه‌که‌شت، هه‌رخه‌ریکی درۆ ، پلان داڕشتنی کوشتنی کوڕیی خه‌ڵکیت، دزینی نه‌وت و بودجه‌ی قووتی خه‌ڵکی کوردستانی. یان ده‌چی له‌ هۆتیڵ ریتسی له‌نده‌ن له‌ گه‌ڵ کچه ‌هۆلیوودی به‌ئه‌سڵ هۆڵه‌ندی (ئه‌نا تراسی) جنس ده‌که‌ی که‌ گۆڤاری ڕووتیی ژنانی هۆڵه‌ندی بڵاوکرده‌وه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ کچه‌که ‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ هۆڵه‌ندێ ئه‌مه‌یان پشتراست کرده‌وه‌.
که‌چی به‌هه‌ڵه‌داوان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ به‌ نوسین وته‌له‌فۆن ئاگادارتان کردنه‌وه‌و ئه‌وانیش دوای دوو سه‌عات بابه‌ته‌که‌ یان به‌کوردستانپۆست لابرد به‌ناوی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ر مافی خۆیانه (واته‌ گۆڤاره‌که‌)‌یه‌ بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ نه‌ک کوردستانپۆست.
پرسیارو ڕوونکرنه‌وه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاڕاسته‌م کردی هه‌ی جه‌نابی لیژنه‌چی.
مه‌سعود و مه‌سروری به‌ویراسه‌ت سه‌قه‌تی عه‌قلیی و تێرۆریست، ده‌بێ ئه‌وه‌ باش بزانن که‌:
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سالانی شه‌سته‌کان نییه‌، که‌ له‌‌ سلێمانی موعینیتان به‌ زیندویی ڕفاندن وته‌سلیمی شای ئێرانتان کرده‌وه‌ و لێتان پاڕایه‌وه‌ که‌ خۆتان بیکوژن به‌ زیندویی ته‌سلیمی شای ئێرانم نه‌که‌ن که‌چی هه‌رکردتان و به‌فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فای باوکتان، که‌م که‌سیش به‌مه‌ی زانی.
به‌لام ئه‌مڕۆ له‌ سه ر‌ده‌می سه‌تالیت و ئینته‌رنێت زووربه‌ی خه‌ڵکی کورد ده‌زانێ که‌ چه‌ند پاشه‌ڵتان پیسه . ڕوونکردنه‌وه‌ی ‌لیژنه‌ شاراوکه‌شتان سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شت جگه‌ له‌ سینارۆ و فه‌نتازیای درۆزنانه‌ هیچی تر نییه‌، منداڵێکی ساوای کوردیش بڕواتان پێ ناکات.
جه‌نابی مه‌سعودی لیژنه‌چی دڵنیابن له‌وه‌ش که‌ سه‌رده‌شته‌کان له‌ دوای شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان زۆر زیادیان کردووه‌ و بوونه‌ته‌‌ سه‌دان و هه‌زاران.
هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاکی شه‌هید سه‌رده‌شت
مردن و رسوایی و سه‌رشوڕی بۆ مه‌سعود و مه‌سروور.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە