کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ بلێسە جەبار فەرمان وچەند راستیەكی تال

Wednesday, 30/12/2009, 12:00


بەلامەوە سەیرە كە بلێسە خانم لەسایتیک لەبابەتێكدا رەخنە لە كالبونەوەی هەستی نەتەوەیی وكوردایەتی دەگرێت و لەشوێنی تریش ئەم ئاراستانەی دوبارە كردۆتەوە. باشتر وایە كە ئەم خانمە پێشتر لەخودی خۆیەوە دەست پێ بكات. لەهەرێمی كوردستان بروانامەی بەكالۆریۆسەكەی بەتەزویر بۆ كراوە بە ماجستێر. لەوەزارەتی كشتوكال - یان وەزارەتێكی تر بوو- پلەی مودیرعامی درایە لەلایەن حكومەتەكەی عومەر فەتاح و مووچە باشەكەی وەردەگرێت بەبێ دەوام كردن. مێردەكەی بلێسە كە كاتی خۆی پاسەوانی باوكی بوو بەم هۆیەوە كرا بە سەرۆكی ئاسایشی فرۆكەخانەی سلێمانی. دوای ئەوەی پارەیەكی یەكجار زۆری فرۆكەخانەكەى دزی جیگری سەرۆكی حكومەت عیماد ئەحمەد بەناچاری لەپۆستەكەی دووری خستەوە چونكە لەو كاتەدا گەرمەی باس كردن بوو لەریفۆرم كردنە كارتۆنیەكەی یەكێتی بەلام بێ ئەوەی ئەم كەسە دەستبەسەر بكرێت. حاكم قادر ووتی لیژنەیەكی لیكۆلینەوەی بۆ دروست دەكریت دیارە ئەمیش وەك هەموو لیژنە لیكۆلینەوەكانی تر بووە.لەو كاتەدا سەفەر كردنیان لێ قەدەغەكرد بۆ ئەلمانیا كە بلێسەی خێزانی لەوێ لە شاری شتوتگارت دەژیاو ئێستەش لەوێن ولەهەردولا دەخۆن. دایكی بلێسە پەنای بردە بەر مام جەلال بەریگای ئاراسی شیخ جەنگی برازای مام جەلال چونكە خوشكێكی بلێسە خێزانی ئەوە لە سلێمانی. عومەر فەتاح دایكی بلێسەشی كردبوە مودیر عام لەوەزارەتی مافی مرۆڤ. ئەوە بوو نەختێكی كەمیان لەپارەكە بردەوە فرۆكەخانەو دواتر لەگەل بلێسە سەفەری ئەڵمانیای كردو لەوێ بەو پارە زۆرەوە وەك مەلیك دەژین خەریكی مولك كرینن. كەسێكی تریان لەبری مێردەكەی بلێسە لەفرۆكەخانە بەگرتدا. كەسانیك سەرقالی ئەوەن بەبەلگەوە بلێسەو مێردەكەی بدەنە داداگا لەئەڵمانیاو داوای یاسایی لەسەریان تۆمار بكرێت. ئەو خانوەی كەباوكی بلێسە لە گردی عەلی ناجی داگیری كردوو تاپۆكەی خستە سەر ناوی خۆی خۆ ئەگەر ئەو خانوە كەهینی حەسەنی شیرینە، بەلام مولكی ولاتەكەیەو دەبوایە بكرایە بە دائیرەیەك یان لانەی مندالانی بێ باوك ودایك یان شتێكی تری لەم پێویستیە كۆمەلایەتیانە. بالێرەدا لەوە زیاتر نەنووسم چونكە ئەم هەویرە ئاو زۆر دەكێشێت. لەبەر ئەوە با ئەم خانمە بلێسەی جەبار فەرمان زیاتر لەجارێكە باس لەم بابەتانە دەكات هه‌ڵوێست بەخەلكیی دەفرۆشنەوە باش نیە مرۆڤ ناو و نێوبانگی باوكی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێت. تۆ رەخنە دەگریت لەكال بونەوەی هەستی كوردایەتی كەچی ئەو هەموو سالە لەئەلمانیا بوویت بەشداری چالاكیەكی حیزبی و سیاسیت نەكردوەو لە كوردستانیش یەكیتی كاتەكانی ئەلمانیات هەمووی بەخزمەتی پێشمەرگایەتی بۆت حساب كراوە. هەست و كاری نەتەوەیی و كوردایەتی تۆخبونەوە و كالبوونەوەی و پاكی نیشتمانی پێوانەی تایبەتی خۆی هەیە بلێسە خانم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە