له‌وانه‌یه "خوا" بوونی نه‌بیت، له به‌ر ئه‌وه گوێی مه‌ده‌رێ ، باشتر وایه چێژ له ژیانت وه‌رگریت
Thursday, 05/03/2009, 12:00
ماوه‌یه‌کی که‌م له‌مه‌و پێش له شاری له‌نده‌ن شه‌ڕێکی پڕۆپاگه‌نده‌یی ڕووی دا له نێوان ئاتییسته‌کان (واته ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌بوونی خوا یان خواکان نیه) و مه‌سیحیه‌کان که باوه‌ڕیان به تاکو ته‌نهایی خوا هه‌یه.
که‌ره‌سته‌ی ئه‌م شه‌ره به‌هۆی ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌وه ده‌کرا که له‌سه‌ر پاسه دووقاته‌کان (پاسی به‌ندی) بڵاویان ده‌کرده‌وه.
شه‌ڕه‌که له‌وه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که ڕۆژنامه‌نوسێکی ئاته‌ییست به ناوی ئاریانه شه‌رین پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ک ده‌بینێت له‌سه‌ر یه‌کێک له پاسه دووقاته‌کانی له‌نده‌ن که یه‌کێک له حیزبه مه‌سیحیه‌کانی ئه‌و ووڵاته نوسیبووی که گوایه ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به خوا نیه به ئاگری جه‌هه‌نه‌م ده سوتێنرێن!
ئه‌و ئافره‌ته ڕۆژنامه‌نوسه‌ش به‌مه زۆر دڵگران ده‌بێت و له ڕۆژنامه‌ی گاردیاندا داوایه‌کی بچوک ده‌نوسێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارماتی بۆ به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ی مه‌سیحیه‌کان.
به‌ماوه‌یه‌کی که‌م توانرا پاره‌یه‌کی هێجگار زۆر کۆبکرێته‌وه که 140000 پاوه‌ند ده‌بوو. به‌و بڕه پاره‌یه توانرا که له سه‌ر 200 پاس له له‌نده‌ن وه 600 پاس له باقی ئینگلته‌راو سکۆتله‌ند وه وێڵس ئه‌م تێکسته‌ی خواره‌وه بنوسرێت:
'There's probably no God... now stop worrying and enjoy your life'
واته:
له‌وانه‌یه "
خوا"بوونی نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه گوێ مه‌ده‌رێ باشتر وایه چێژ له ژیانت وه‌رگریت". پاش ماوه‌یه‌کی که‌م لایه‌نگرانی مه‌سیحیه‌ت به‌رپه‌رچی ئه‌مه‌یان دایه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌وانیش له‌سه‌ر 175 پاسی هه‌مان شێوه له له‌نده‌ندا ئه‌م تێکسته‌یان نوسی:
There definitely is a God; so join the Christian Party and enjoy your life
واته:
به‌دڵنیاییه‌وه "
خوا" بوونی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ببه به ئه‌ندام له حیزبێکی مه‌سیحی دا‌و چێژ له ژیان وه‌رگره.
هه‌روه‌ها لایه‌نێکی تری ئه‌حزابه مه‌سیحیه توند ڕه‌وه‌کان هه‌ستا به نوسینی ئه‌م تێکسته‌ی خواره‌وه له‌سه‌ر 25 پاسی تری دووقات:
There IS a God, BELIEVE. Don't worry and enjoy your life
واته:
"
خوا" هه‌یه، باوه‌ڕت به بوونی هه‌بێت، گوێی مه‌ده‌رێ و چێژ له ژیانت وه‌رگره. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که جیاوازی بیر و بۆچوون له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ئامرازانه‌ی که شه‌ڕه‌که‌ی پێده‌کرێت له کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی تر ده‌گۆڕڕێت. چه‌ند خۆش ده‌بوو لای ئێمه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌کان سه‌رکوت بکرێن و بخنکێنرێن ، ڕێگا بدرێت به‌نوسین ململانێکانمان به‌یان بکه‌ین جا ئیتر هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ ئازاد ده‌بێت که گوێ له کامیان بگرێت و ڕه‌خنه‌ش له کامه‌یان بگرێت به هه‌مان شیوه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له جێگایه‌کی وه‌ستانی پاسدا له له‌نده‌ن به‌ڕێکه‌وت هه‌ر یه‌ک له‌و سێ پاسه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به‌به‌رده‌مدا تێده‌په‌ڕیت و ئازاده له‌وه‌ی که کامیان هه‌ڵبژێرێت.
بۆ ئه‌م نوسینه سوود وه‌رگیراوه له سایتی :
www.nu.nl www.wikipedia.nl
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست