وێنەگرەكەى دكتۆرلەڕۆژى 4 شەمەوە بێسەروشوێنە
Saturday, 11/07/2009, 12:00
سەرهەنگ خەڵكى كۆیەیەو لەسەرەتاى بانگەشەى دەنگدانەوە لەگەڵ عەبدول واحید دوكانى بەیەكەوە كارى راگەیاندنیان دەكرد بۆ دكتۆر فوئاد مەعسوم رۆژانە لەسەرجەم كۆبونەوەكانى دەڤەرى راپەرین وحەوزى بیتوێن هەردووكیان بەدى دەكران بەڵام سەرهەنگ كەكارى وێنەگرتن بوو لەلاى دكتۆر پاش ئەوەى بابەتێكى لەسەر بڵاو كرایەوە رووبەرووى ترس ودڵەراوكێ بۆوە پاش ئەوەى كە بۆى دەركەوت كە دكتۆرەكەى گرنگى پێنادا و ئیهمالى كردوە بەوەى كەگووتبوى كەس لێت بەرپرس نیە لەهەرشتێكى بەسەرت بێ و ئێمەبەرپرسیار نین ناوبراو لەرۆژى 4 شەممەوە بەدى ناكرێ لەگەڵ دختۆردا پاش ئەوەى چەندین جار پەیوەندیان پێوەكردبوو كە بێتەوەو بەردەوام بێ لەكارەكەى ئێمە پشتگیریت لێدەكەین بەڵام ئەو ئامادەنەبوو كەجارێكى تر بچێتەوەگوتبوى ئێوە حساب بۆكەس ناكەن جگە لەخۆتان كێ بەرپرسیارە لەژیانم و كێ پارێزگاریم لێدەكا شایەنى باسە ناوبراو لەرۆژى 4 شەممەوە لەكۆیەش بەدى نەكراوە كەس نازانێ چارەنووسى بەچى گەیشتووە ئایا بەرامبەر پارێزگارى كردن لەخۆى وەڵامى دابوونەوە بزركراوە یاخود لەشوێنێكى نادیارە لەترسى هەرەشەكردن دەترسێ كەپێشتر لێیكرابوو كەپاش هەرەشەكە لەجەماعەتى دكتۆر دوورنەدەكەوتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست