وەلامی سەرۆكی شارەوانی كفری دەربارەی سوكایەتی بە پیرۆزیەكانی مامۆستایان
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
ئاگاداری مامۆستا بەرێزەكان دەكەیە كە هەر چی نووسراوە و هەر چی لە لایەن بەرێز مامۆستا (قادر اسماعیل) دەوترێت هیچ بنەمایەكی نیە جگە لە دیعایەی ئینتیخابی بۆ بەرژەوەندی خۆی و لایەنەكەی و خۆم وەكو سەرۆكی شارەوانی شایەتم هەیە كە تورە بووم لە مامۆستا قادر چونكە باسی گەندەڵی كرد و یاداتەكە باشترین بەڵگەیە كە باسی گەندەڵی دەكات لە دابەشكردنی زەوی و لە سەر یاداشتەكە بە خەتی خۆم نووسیم با ناو خۆیان بنووسن چونكە من رێگای دادگا دەگرم بە بەر بەرامبەر بەوانەی ئیدعای گەندەڵی دەكەن لە دادگا هەموو شتێك و گەندەڵیەك روون دەبێت ئەویش مامۆستا قادر وتی دادگاش هەر حیزبە.
بەڵام مامۆستا قادر زۆر بە داخەوە ئەو قسە ناشرینانەی بە سەرۆكی شارەوانی بەستوە زۆر ناراستە ، باشترین بەڵگە ئەوەیە كە سەرۆكی شارەوانی بە شایەتەوە قسە دەكات ئەویش بە بێ شایەت و خۆتان مامۆستایانی بەرێز حوكم بدەن . ئیتر چاوتان ماچ دەكەم .
خەڵكی كفری باش من دەناسێت تاكو ئێستا جنێوم بەكەس نەداوە بەڵام دیعایەی ئینتیخابی وا بكات زۆر خراپە.
هەر وەها باسی پرۆژە یان ئاوەڕۆ دەكات ئاگادارتان دەكەین كە شاری كفری (13) گەڕەكە (10) گەڕەكی ئاوەرۆی هەیە، هەر ئەم ساڵ (35 كم) ئاوەرۆمان كرد ، كۆمپانیای (ئادەم) و كۆمپانیای (هۆفار) وەنجامیان دا ، وە پاركەكەمان (28) جۆر یاری لەگەڵ هەزاران داری تێدایە وە زۆربەی جادە سەرەكیەكان قیرتاو كراوە و چەندین جوت سایتمان ئەنجام داوە بە رووناكیەوە و زۆربەی جادە سەرەكیەكان رووناكیان بۆ كراوە و كۆڵانە كۆنەكان هەمووی هەمووی كۆنكریت كراوە و دەیان پرۆژەی تر، ئایا مامۆستا قادر ئەمانە ئیش نین ؟ یان مەبەستت سمعەتی حكومەت تێك بدەیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست