کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاو لایەنە پەیوەندارەكان

Tuesday, 09/02/2010, 12:00


نامەیەك بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاو لایەنە پەیوەندارەكان
باشە من دەپرسم كێ لە هەڵس و كەوتى (عەلى حەیدەر موسى) یاریدەدەرى ڕاگرى زانستى پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر بەرپرسیارە؟

ئەم پرسیارەى سەرەوە زۆر پڕ مانایە سەبارەت بە خودى (عەلى حەیدەر) ناوبراو لە پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر وەك یاریدەدەرى ڕاگرى زانستى ئەوە بۆ ماوەیەكى زۆرە لەو پوستە كار دەكات سەرەڕاى ئەوەش كارى لە ناو پەیمانگە ئەوەیە كە بەردەوام كارى خراپە ئەنجام دەدات لەگەڵ كۆمەڵێ قوتابى كە زۆر مناڵن كارەكەش كارى (فاحیشەیە) كە ناتوانم ماناى ووشەكە دەرببڕم بەڵام ئەمە ڕاستیەكەو حاشا هەڵنەگرە چونكە من لە بابەتى پێشووم ئاماژەم بە هەڵسووكەوتەكە كردبوو بەڵام سانسۆر كرابوو خودى (عەلى حەیدەر) كە ڕۆژانە چەندەها قوتابى كوڕ ئەباتە ژوورەكەى خۆى بە فێڵى ئەوەى كە لە هەر وانەیەك كێشەیان هەبێت ئەوا (ناجحیان)دەكات بەرامبەر ئەوەش كارى خراپیان لەگەڵ ئەنجام ئەدات باشە جەنابى وەزیر ئەمە بۆ وابێت؟

لەلایەكى ترەوە ڕاگرى پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر (د.مەدحەت محمد سلێمان) بەناو ڕاگرە بەڵام دەسەڵاتى هیچ لە دەست نیە هەموو دەسەڵاتەكە لە لاى (عەلى حەیدەرە) هەموو فەرمانێك لاى عەلی حەیدەر دەردەچێت ئینجا د. مەدحەت جێ بە جێ ى دەكات. بەس من گلەیى لە جەنابى وەزیر ناكەم چونكە لە پۆستەكەى تازەیە بەڵام زۆر كەس بەو كارانەى ناو پەیمانگە ئاشنایە تایبەت بە كارەكانى عەلى حەیدەر وە لە لایەكى ترەوە ناوبراو لەسەر داواى كۆسرەت ڕەسول عەلى وەرگیرا لە تەواو كردنى ماستەر ئێستاش خۆى بە یەكەم پارتى دەزانێت وە هەروەها پاڵپشتى سەرەكى عەلى حەیدەر كەسێكە بەناوى (ئاراس قادر خۆشناو)ە كە بەرپرسى ناوچەى زانكۆیە ئەمەش بۆیە پاڵپشتى لە ناوبراو دەكات چونكە (لەزمەى) داوەتە عەلى حەیدەر (لەزمەكە)ش ئەوەیە چەندەها جار كارى خراپیان لەگەڵ یەك ئەنجامداوە سەرەڕاى ئەمەش هەر گەشتێك بكەن ئەم دووانە بە یەكەوە دەردەچن بۆ دەرەوەى ووڵات.وە بە پێویستى دەزانم پێناسەى(ئاراس قادر) تان بۆ بكەم ناوبراو لە سەردەمى ڕژێمى بەعس لەگەڵ (اتحاد گلبە)بوو لە سەردەمى یەكێتى پیاوى كۆسرەت بوو ئێستاش بەرپرسى ناوچەى زانكۆیە وە ئەم پۆستەشى چۆن وەرگرت؟ نابراو زۆر ماستاو چیاتى بۆ دلشاد بارزانى و د.نورى كرد تاوەك و ئەم پۆستەى پێ بدەن لە لایەكى ترەوە خودى ئاراس خۆشناو سەردەمێك سەرۆك بەشى ڕاگەیاندن بوو لە پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر لەو كاتەى كە ئەو پۆستەى هەبوو چەندین قوتابى كچى اقناع دەكرد بە فێڵى ئەوەى كە دایاندەمەزرێنێت لە پەیمانگە بەڵام بۆ بەرپرسەكانى دەبرد ئەمە زۆر بە كورتى بوو لە سەر ئاراس خۆشناو بەڵام لە بابەتى داهاتووم بە درێژى بڵاوى دەكەمەوە زۆر بە داخەوە كە چارەنووسى میللەتى كوردى ستەم لێكراو لە ژێر دەستى ئەو ناپاكانە بێت
تێبینى / زۆر بەداخەوە كە نەم توانى كارەكەى عەلى حەیدەر ئاماژە پێبكەم تەنها ووشەى خراپم دۆزیەوە خەڵكینە تكایە لێم تێبگەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە