ڕۆِژنامه نوسی ماستاو چی..
Friday, 23/04/2010, 12:00
له ژماره 109 ی رۆژنامه‌ی روداودا له ژێر ناوی شه‌ڕی سارد ریبوار كه‌ریم ولی كه به ماستاو كردن بۆ نیچیر ناسراوه بابه‌تیكی له‌سه‌ر پیا هه‌ڵدان به نیچیردا نوسیوه ئینسان كه ده‌ی خوێنێته‌وه شه‌رم ده‌كات كه ڕۆژنامه‌نوس هه‌بێت به‌و شێوه‌یه ماستاو سارد كاته‌وه بۆ تاكێكی بچوكی بنه‌ماڵه دیاره كاك ریبوار خۆی باش ده‌زانێت كوێی دێشێ بۆیه ئاوا به حه‌سره‌ته‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ی نوسیوه یه‌كه‌م جار كه شه‌كره‌كه ده‌شكێنێت نیچیره‌ڤانمان لێ ده‌كات به سیاسی نازانم به چ حه‌قێك ناوی سیاسی له‌م كه‌سه ده‌نێت ئه‌رێ به‌راست تۆ بڵی سیاسی بێت ؟ حه‌قه ئه‌م جاره كاك ریبوار كه ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م بۆ پیا هه‌ڵدانی ئه‌م كابرایه نه‌ختێك له شته سیاسه‌كانمان بۆ باس بكات وه جێگا ده‌ستی نێچیرمان له سیاسه‌تی ئه‌مرۆی خزبی كوردیدا بۆ بنوسێت . وه باسی كار‌و كرده‌وه‌كانیمان بۆ بكات له‌و ماوه‌ییه‌ی ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو ، دواتر دیته سه‌ر سه‌فه‌ره‌كه‌ی نێچیر بۆ توركیا گوایه نێچیر له هه‌رشوێنێك بێت نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ده‌كات كاكی خۆم ئه‌م كابرایه وافێر كراوه كه ئه‌م كوره ئاغایه نابێت له سه‌رۆك كه‌متر پێی رازی بێت دیاره نێچیره‌ڤان رازی نابێت كه واز له سه‌رۆكی بهێنێت بۆ یه دایم حه‌ز به‌وه ده‌كات كه ته‌سه‌روفاتی سه‌رك بنوێنێت ، لیره‌دا بۆم كاك ریبوارو هاوشێوه‌كانی كه نیچیر به سیاسی ده‌زانن ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌س سیاسی نی یه ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌ره سیاسه‌تی بزانیایه دوای ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌ی خۆی داده‌نیشت و خه‌ریكی بازرگانی خۆی ده‌بوو كاك ریبوار ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره نوسیت به كاك نێچیر بڵێ یه‌ك توزقاڵ سیاسه‌ت له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپاوه فێر بێت كه چۆن دوای خۆیان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی تازه ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌وه سه‌ر كاری پێشویان ، دوایی باسی سه‌فه‌ری سه‌رۆكی به‌ناو هه‌ریم ده‌كات كه نێچیر یاوه‌ری بوه برام ئه‌و سه‌فه‌ره سه‌فه‌رێكی بنه‌ماڵه بوو نه‌ك سه‌فه‌رێكی سه‌ركردایه‌تی كوردی هه‌موومان بینیمان هه‌موو وه‌فده‌كه نوێنه‌رایه‌تی بنه‌ماڵه‌یان ده‌كرد نه‌ك كوردستان ، دیاره كاك ریبوار نێچیری لێكردووین به كاریزما من ناحه‌قی پیاوی ماستاو چی و بوده‌ڵه ناگرم هه‌موو كه‌سیان لێده‌بێت به كاریزما پێمان بڵێ كاریزمایی ئه‌م پیاوه له چی دایه ئه‌وه‌ته‌ی له ناو پارتیدایه جێگا ده‌ستی به چیه‌وه دیاره مه‌گه‌ر به كاسپی كردن بۆ شه‌خسی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی مه گه‌ر كه‌سێك نی یه ده‌یان كه‌سی نابووتی وه‌كو سه‌رباز هه‌ورامی پێگه‌یاندوه و له په‌نا خۆیدا حه‌شاری داون و به‌ری داونه‌ته خێر‌و بیری ئه‌م میلله‌ته به راست و چه‌پدا یاری به سامانی ئه‌م میلله‌ته ده‌كه‌ن و به ناوی خوازراوه‌وه بازرگانی بۆ شه‌خسی نێچیر ده‌كه‌ن ، پاشان باسی پێشوازی نێچیرمان بۆ ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی دبلۆماسیدا كاك ریبوار تۆ كه‌سێكی له ئه‌لف و بای سیاسه‌ت نه‌گه‌یشتوی بروابكه ئه‌م كابرایه روبكاته هه‌ر شوێنێك له‌وه زیاتر پێشوازی لێده‌كه‌ن چونكه باش ده‌زانن كه خێروبێر كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌م كابرایه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌درێت و به یه‌ك میوانداری كه تۆ باسی ده‌كه‌یت باشترین بیره نه‌وتی كوردستان ده‌خاته به‌ر ده‌ستیان و كامه كۆمپانیای فاشیله لای ئه‌وان كاك نێچیرو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی ستراتیژی ترین پڕۆژه‌ی كوردستانی ده‌خه‌نه به‌رده‌ست و كه‌سیش نی یه لێیان پرسێته‌وه له كۆتایدا به كاك ریبوارو هه‌موو رۆژنامه نوسه ماستاو چیه‌كان ده‌ڵێم كه به‌سه زۆر شه‌رمه بۆ ئیوه كه ئاوا به‌شان و باڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا هه‌ڵ ده‌ده‌ن ته‌نها له به‌رئه‌وه‌ی پارچه نانێكتان بۆ فڕێده‌ن وه كه‌س نی یه نه‌زانێت له‌سه‌رده‌می ئه‌و پیاوه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت چ كاره‌ساتێك به‌سه‌ر ژێرخانی كوردستاندا هات چه‌ند كۆمپانیای وه‌هی و كۆمپانیاكانی بنه‌ماڵه زیانیان به‌م كوردستانه گه‌یاند بۆ یه كاك ریبوار حه‌قه چه‌ند ده‌توانێت نێچیرمان وه‌كو بازرگانێكی عه‌یاره 24 پێبناسینێت هه‌ر كه‌مه چونكه ئه‌و له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی به كابرایه‌كی بازرگان ناسراوه نیو هینده به سیاسی نه‌ناسراوه..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست