کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوو چاکه‌ ئه‌مانه‌ش بزانن!

Tuesday, 09/10/2012, 12:00



1- ئایا دەزانی بنەماڵەی بارزانی هەر لە كۆنەوە دژی نووسەر و قەڵەم و ڕۆشنبیر بوونە، یه‌کێک له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که‌ تا ئیستا ناوی نه‌هاتووه‌ لە هەولێر بەپلانی بنەماڵەی بارزانی بەدەستی چەتەكانی فارس باوە شەهید كرا، شاعیر و نوسە رو ڕۆشنبیر مامۆستاو و پێشمەرگەی لاو شەهید [ئه‌حمه‌د ڕەشوانی] بوو، لە ناوشاری هەولێر لەگەڕەكی تەیراوە تیرۆریان کرد.


2- ئایا دەزانی ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانیە، كە ئه‌و کابرا زمان درێژه‌ی خۆی بە دلسۆزترین كەس دەزانیت و ئەندامی سەركردایەتی پارتیە، لە ساڵی 1974 دوای داگیرسانەوەی شەر لە نێوان حكومەتی بەغدا و مه‌لا مسته‌فادا، ئه‌م لەگەل شێخ عوسمانی باوكی و چەند بارزانیە و هەندێك لە شیروانیەكان كە خزمی فاخیر مێرگەسوورى بوون لەڕێگای ئاكرێ و چیای شیرینه‌وه‌ خۆیان گەیانده‌ موسل و بوون بەجاش، تا ئاشبەتاڵ كە شێخ عوسمان گیرا و دواتر ئەنفالكرا، ئه‌م ئەدهەم بارزانییه‌ حکومه‌تی به‌عس هیچی لێنه‌کرد، به‌ڵام دوایی به‌ پلانێک گوایه‌ رایکردووه‌ هه‌ڵات و خۆی گه‌یانده‌ ئێران بوو بە ئیتیلعات و حیزبێکی ئیسلامی دروست کرد به‌ ناوی (حزب اللە)ی كوردستانی دروست كرد.



3- ئایا دەزانی هێنانی تۆپخانەی ئێیرانی لەلایەن جه‌لال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا لەڕێگای شوان و شێخ بزێنی و سالەیی بۆ لێدانی نەوتی كەركوك، بەبێ هیچ ئامانج و ستراتیژێکی شۆڕش بوو، جگه‌ له‌ کاولکردن و ماڵوێرانی هیچ دەسكەوتێكی نه‌بوو، تەنها بۆ ڕازیكردنی كۆماری ئیسلامی بوو، ئه‌م کاره‌ وای کرد، که‌ حکومه‌تی به‌عس بڕیاری كواستنەوە و تێكدانی ناوچەكانی شوان و شێخ بزێنی و سالەیی دا، که‌ لە 24 كاتژمێردا لەلایەن حكومەتی بەعسەوە، زیاتر لە سەد دێ كەسەر بە ناحیەكانی پردێ و شوان و تەق تەق بوون، هه‌موویان چۆڵ و کاولکرا، خه‌ڵکه‌که‌شی راگوێزرانه‌وه‌؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە