کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەى یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە سەبارەت بە غرامەكردنى ڕۆژنامەى هاووڵاتى

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


لەكاتێكدا سەرۆكى هەرێمى كوردستان واژۆى یاساى ڕۆژنامەنوسى كرد ڕۆژنامەنووسان چاوەڕوانبوون لەگەڵ تێبینى زۆردا بەكردەكى جێبەجێكرێت ، بەڵام داواى پرۆژەكە زیاتر ڕۆژنامەنووسان دووچارى پێشێلكارى بوونەتەوە ، وەك ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە وبەناوى یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە ئیدانەى ئەو بڕیارەى دادگاى سلێمانى دەكەین بەرامبەر ڕۆژنامەى هاوڵاتى لەكاتێكدا دادگا نەیتوانیوە پێچەوانەكەى بسەلمێنێت خوازیارین سەرجەم ئازادیخوازن وڕۆشنبیران و لەم هەڵوێستەدا لایەنگرى ئازادیین ، ئەمەهەنگاوێكى ترە بۆ بەتەسك كردنەوەى ئەو ئازادییەى بانگەشەى بۆ دەكرێت پێمانوایە بەغەرامە كردن و سزادان و گرتن ڕۆژنامەنووسان زیاتر سوور دەبن لەسەر خستنەڕووى ڕاوبۆچوونى ڕۆژنامەنووسان و لێكۆڵەرانى بیانى ، چونكە دەسەڵاتى كوردى تەنها گوێى چاك دەبستێت و بەكردەوە بەقسەى ڕەخنەو ئەركەكانى ڕۆژنامەنووسانى كوردستان ناكات ، لێرەوە داوا دەكەین بەزووترین كات بڕیارەكە هەڵبوەشێنێتەوە ودادگاى تەمیزى هەرێم ڕۆڵى دادوەرانەى خۆى ببینێت.
18/3/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە