ئاگادارییەك لە فەرماندەى زێرەڤانیەوە
Saturday, 20/06/2009, 12:00
بۆ گشت پێشمەرگە و دەرەجەدارو كارمەندانى فەرماندەیى لشكرى كوردستان و پێمەرگەكانى زێرەڤانى، ئێمە پۆلێك لە پێشمەرگەى فەرماندەیى بەپلەى جۆراوجۆرى عەسكەرى ددواى بیركردنەوەیەكى زۆرو هەماهەنگى بەشێوەیەكى نهێنى لەگەڵ یەكتر گەیشتینە قەناعەتێكى تەواو كە چیتر ناكرێ لەم بارودۆخە ناهەموارەى كوردستان بێدەنگ بین وەك گەندەڵى و پێشێل كردنى مافى هاوڵاتیان و نەمانى دادپەروەرى و مەغدووركردنى پێشمەرگە قارەمانەكان لە بچوكترین مافیان و پێنەدانى مووچەكانیان و سەپاندنى جیاوازى و خزمایەتى و ناوچەگەرێتى لە پێدانى مووچەو پلەو پایەو ئیمتیازاتەكان، ئیمرۆ كە ئەبینین هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لەئارادایە ئەمەیش دەرفەتێكە بۆ ئەوەى هەموولا بەوپەڕى هەست بەبەرپرسیارێتیەوە بەشدارى لەم هەڵبژاردنەدا بكەین هەربەم بۆنەیەوە ئێمە داوا لەسەر جەم پێشمەرگەقارەمانەكانى كوردستان و جەماوەرى خەڵكى بەشەرفى كوردستان ئەكەین كە دەنگ نەدەن بە (لیستى كوردستانى) چونكە لیستى ناعەدالەتیە و دەنگدان بەم لیست خیانەتێكى مێژووییە هەروەها داوادەكەین كە بەو پەڕى بوێرییەوە دەنگ بە (لیستى گۆڕان) بدەن چونكە دەرفەتێكە بۆ چاوشكاندنى ستەمكاران و هێنانەوەى دادپەروەرى و حوكمى یاساو گۆڕانى سەرتاسەرى ، دەبا پێكەوە هەوڵبدەین بۆ گۆڕینى ئەم واقیغە تاڵەى كە ساڵانێكەدەسەڵاتى ناعادیل مافەكانى میللەتى زەوت كردووە.
بەروە پێشەوە بەرو سەركەوتنى یەكجارەكى
20/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست