كەمپینى بەنیشتیمانى كردنى ناوى گەڕەك وشەقام وپارك وخوێندنگەكانى سلیمانى
Tuesday, 31/07/2012, 12:00
هەفتەی ڕابوردو شارەوانى سلیمانى داواى لەخڵكى كوردستان كرد.پیشنیارى ناوى كەسایەتیە كوردەكان بۆناونانى گەرەك وپاركەتازەكان بكەن.ئەم پێشنیارەى شارەوانى سلیمانى جێگەى بەرزنرخاندنەو ڕێزگرتنە لەوكەسایەتیانەى كەلەڕابوردودابەهەڵوێستى بەرزى مرۆڤانە وشۆڕشگێرانە و دەستوخامەى پڕشتیان پارێزەرى بەرژەوەندیەكانى خەڵكانى هەژار وبەشمەینەت بوون لەوپێناوەشدا توشی چەرمەسەرى وتا گیانبەختكردنیش بوون .لەلایەكى ترەوەئەم پێشنیارە ئاگادریەكە بۆكەسایەتى و ڕۆشنبیرانى ئەمڕۆ كە چاوێك بەمێژودا بخشێننەوە.چاولەو مرۆڤە گەورە و خۆنەویستانە بكەن. كەهیچ نەهامەتیەك چۆكى پێنەدان ومێژوویەكى پڕلەسەروەریان تۆماركرد,ئێمەش وەك كۆمەڵێك چالاكەوانى كۆمەڵگاى مەدەنى بەپیر ئەم پێشنیارەوە دەچین وبەشێوەیەكى گشتى پێمان وایە شارى سلیمانى پایتەختى ڕۆشنبیریە ودەبێ ناوى پاركەكان.گەڕەكە تازەكان.شەقامەكان وخوێندنگاكانى ڕەنگدانەوەى ئەو پێشكەوتنە بێت وموركێكى مەدەنى هەبێ.هەروەهاداواكارین ئوناوانە دووربن لەوەى مۆركى تاكە حزبی پێوەبلكێت و دەبێ هەمەلایەن و گشگیرو درێژخایەن و نیشتیمانى بیت پاكو قۆرخكارى تیانە بێت وهەموولایەك خۆى تیاببینێتەوە
ئێمە هەمیشە هاوكارین بۆ ئەوەى روخسارێكى مەدەنى بدەین بەشارى سلیمانى لەڕێگاى ناوى شەقام وپارك وگەرەكەكانیوە.
كەمپینى بەنیشتیمانى كردنى ناوى گەڕەك وشەقام وپارك وخوێندنگەكانى سلیمانى
1-عەبدول رەفیق یوسف -
2-عومەر حسین 07701548092
3-حاجى ئەنۆر 07701180841
4-كاروان ئیبراهیم 07701956835
5-ئاسۆس عەلى 07701419614
6-نزار محمد 07701528550
7-بەختار مستەفا 07701483047
8-هونەر كەریم 07701438652
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست