کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەكەمپینى بنەماڵەى شـــەهیدان وئەنفالكــراوەكان/كــۆیە

Thursday, 16/12/2010, 12:00


كــۆمەڵانى بەشــەرەفـى خـەلـَكى كــوردسـتان

كەس وكارى سەربەرزى شەهیدان وئەنفالكراوەكان



ڕۆژى15/12/2010كەس وكارى شەهیدانى سەنگەسەر لەبەردەم (دادگاى بەرایى قەڵادزە) كۆبونەوە بەمەبەستى تۆماركردنى سكاڵا لەدژى سەرۆكى هەرێمى كوردستان/مەسعودبارزانى كەبەپێ ى(یاساى سزادانى عێراقى ژمارە/111ى ساڵى/1969ماددەى/273)هەركەسێك داڵدەى تاوانباربدات ونەیداتەدادگاتاوانبارە!!!

ئێمەش وەك(كەمپینى بنەماڵەى شەهیدان وئەنفالكراوەكان/كـــۆیە)ئامادە بوین وپشتگیرى تەواوى داواكاریەپیرۆزەكەیان دەكەین...

داواكارین لەدەسەڵاتى كوردى وپەرلەمان وحكومەتى هەرێم چیترداڵدەى تاوانباران نەدەن وسەنگەرى دژایەتى دژى كەس وكارى شەهیدان وئەنفالكراوەكان نەگرن وهەروەك زۆرلـــە (ئەندم پەرلەمان)ەبەڕێزەكان وبەڕێز(وەزیرى شەهیدان وئەنفالكراوەكان)هەڵوێست وەرگرن

لەكۆتاییداسەركەوتن بۆئیرادەى گەلە سەرشۆڕى وڕووڕشى بۆتاوانبارانە.

كەمپینى بنەماڵەى شـــەهیدان وئەنفالكــراوەكان/كــۆیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە