کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نا بۆ موچەی نادادپەروەرانەی خانەنشینی بۆ پارلەمانتاران و وەزیرەكان

Monday, 20/06/2011, 12:00


بۆ رای گشتی خەڵكی كوردستان

ئێمە ئەو كەس و لایەنانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە , دژ بە خانەنشینكردنی پەرلەمانتاران و وەزیرەكانین بەو موچە زۆرەی دیاریكراوە ,پێمان وایە نوێنەرانی گەل نابێت موچەیان هەبێت بەڵكە لە پای كارەكەیان پاداشت بكرێن ,خانەنشینكردنی پارلەمانتاران بە تایبەتی لە ماوەی 2 ساڵ بۆ لاوەكانیان توێژێكی مشەخۆر لە كۆمەڵگا بەرهەم دەهێنێت ,ئەم نوێنەرانەی گەل لە جیاتی خزمەتكردنی كۆمەڵگا دەبنە بار بەسەر هاوڵاتیانی كوردستانەوە.
چ رەوای هەقە لە تەمەنی سەرەتای لاوێتیەوە تا مردن ئێمە كەسانێكی نا بەرهەم هێنەر بە سامانی گشتی بەخێوبكەین بە ناوی نوێنەرانی گەلەوە.
داوا لە هەموو لایەك دەكەین دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بكەنەوە و رێگا نەدەن بەم شێوە نا دادپەروەرانەیە یاری بە سامانی گشتییەوە بكرێت و رێگا لەم هەنگاوەی پارلەمانتاران بگرترێت كە چەندین كەس و لایەن لە ناو پارلەمان بە نیازن بەم فێڵە یاساییە كە ئەو پەڕی نا دادپەروەرانەیە ئەنجامی بدەن, بە یاسا فێڵ لە گەل بكەن .
هاوكات داواكاریشین چاوێك بە موچەی خانەنشینی پارلەمانتارن و وەزیرەكانی خولەكانی پێشووی پارلەمان و كابینەكانی رابردووی وزارەتەكاندا بخشێنرێت ,موچەی خانەنشینییەكانیان لە 10 ئەوەندەی كەمترین موچەی شەهیدان زیاتر نەبێت.
بۆ پەیوەندیكردن :
[email protected]
07503714620

        ناوی سیانی                      پیشە                                    ناونیشان
1-


كەمپینی نا بۆ موچەی نادادپەروەرانەی خانەنشینی بۆ پارلەمانتاران و وەزیرەكان

- وێنەیەك بۆ پارلەمانی كوردستان.
- ئەنجومەنی وەزیران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە