ڕه‌وه‌ندی کوردیی دژی بڕیاری نانبڕیـنی فه‌رمانبه‌ران ‌ له‌ له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا خۆپیشاندان ده‌که‌ن

Sunday, 04/10/2009, 12:00


کوردانی دانیشتوی به‌ریتانیا، ڕۆژی شه‌ممه‌، ڕێکه‌وتی 10/10/2009، کاتژمێر 12 بۆ 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ، له به‌رده‌م نووسینگه‌ی (گوردن براون) ی سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌‌
خۆپیشاندانیکی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.10 downing street London SW1A 2AA
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ دژی پاکتاوکردن و نانبڕینی زیاتر له‌ (2000) دووهه‌زار مووچه‌خۆری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز، بژێو و نانی ماڵومناڵه‌کانیان بڕدراوه‌، سازده‌درێت.
ڕه‌وه‌ندی کوردیی له‌م خوپیشانه‌دا نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌کات، تاکو له‌ ڕێگای خۆیه‌وه فشاربخاته‌ سه‌ر سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان، که‌ چاو به‌ بریاره‌ چه‌وته‌کانیاندا بخشێننه‌وه‌ و چیتر سوکایه‌تی به‌ ئیراده‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌کرێت.
بۆیه‌ داوا له‌ هه موو کوردێکی دڵسۆز و خاوه‌ن ویژدان و به‌ هه‌ڵویست ده‌که‌ین، که‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ به‌شداریی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بكه‌ن.

هاتن و به ‌ده‌نگه‌وه‌هاتنتان بۆ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه،‌ ،نیشانه‌ی دڵسوزیتانه‌ بۆ
به‌رقه‌راربوونی دیموکراسی و بنبڕکردنی ده‌سه‌ڵاتی جه‌نگه‌ڵ له‌ کوردستاندا.

بۆ زانیاری زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندیی بکه‌ن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه:‌
07739337778




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە