لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ (ڕاستیه‌كان) ڕاستیه‌كانی‌ پێچه‌وانه‌كردۆته‌وه‌

Thursday, 28/04/2011, 12:00




بۆ: ڕای‌ گشتی‌

لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ ڕاستیه‌كان ڕۆژی‌ (27-4) هه‌ندێ له‌چۆنیه‌تی‌ ڕووداوه‌كانی‌ وه‌كو گێڕانه‌وه‌ی‌ ڕووداوه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و له‌زۆر شوێن و جێگه‌دا كه‌م و كورتیه‌كی‌ زۆر له‌گێڕانه‌وه‌كه‌شدا به‌دیده‌كرا، وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان نیگه‌رانین له‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌و لیژنه‌یه‌ وه‌كو پێویست كاری‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ زیاتر له‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌چێت كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی‌ هاوكاری‌ بڵاوده‌كرانه‌وه‌ و نه‌ده‌بوونه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ خوێنه‌ران.
گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌گاڵته‌كردن به‌خوێنی‌ شه‌هیدان و سوكایه‌تی‌ كردن به‌برینداران و بێڕێزی‌ كردن به‌رامبه‌ر به‌یاسا ده‌زانێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ گروپی‌ ڕۆژنامه‌نووسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان داوا له‌داواكاری‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات بوێرانه‌ بێته‌ مه‌یدان و ڕۆڵی‌ خۆی‌ له‌ده‌رخستنی‌ ڕاستیه‌كان و ڕاپێچكردنی‌ تۆمه‌تباران بۆ به‌رده‌م یاسا ببینێت.
گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌(17-2) تائێستا سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌ر و وێنه‌گر و ده‌زگای‌ ڕاگه‌یاندن و ڕووبه‌ڕووی‌ سوتان و گه‌مارۆدان بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامێنران كراوه‌.
باس نه‌كردنی‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ دا كه‌گوایه‌ لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ ڕاستیه‌كان ئاماده‌ی‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ نه‌ك ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌دوای‌ ڕاستیه‌كان دا نه‌گه‌ڕاوه‌، به‌ڵكو به‌دوای‌ ڕاستیه‌كانی‌ ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه‌ هه‌رلێره‌شه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌یادی‌ ڕۆژی‌ ئازادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ ناكه‌ینه‌وه‌ وه‌كو ڕێزلێنانێك له‌خوێنی‌ هه‌ر سێ‌ شه‌هیدی‌ قه‌ڵه‌م(عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه‌ حمه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان) و ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی‌ له‌ (17-2) تائێستا ڕووبه‌ڕووی‌ زیندان و هێرش و په‌لاماردان بونه‌ته‌وه‌.

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان
هه‌رێمی‌ كوردستان-هه‌ولێر
www.besnuri.com
[email protected]
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە