بۆ زاخاوی مێشک
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
کاریکاتێر .....
قادر هه‌یه زور بێهاوتایه و نمونه‌ی نییه، به‌لام خوا ئاگای لێیه به منداڵی دێته‌وه یادم له‌و گه‌ڕه عه‌جولانه‌ی مناڵانی سه‌رشکێنی لای خۆمان کاتێ قۆچه‌قانییان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، ئیتر به هه‌موو ده‌که‌وتنه وێزه‌ی شکاندنی په‌نجه‌ره‌کانی قوتابخانه‌و بگره دائیره‌و فه‌رمانگه‌کان، تێکڕایان بۆ نه‌گبه‌تی میلله‌ت بێ هاوتایان ده‌کرد به جارێ..! ئه‌وه‌نده‌ی بێته‌وه یادم به‌و ساڵ عه‌یام، مناڵێکی لاسار‌و چه‌وت هه‌بوو، ئه‌مان شه‌رانی و ئێدی به‌س له‌وه‌تی زانیومه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که قادرێکیش هه‌یه به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ نمونه‌ی نییه وه‌ک شه‌ربه‌ته‌که کاتی خۆی له تێله‌ڤزیۆنه ناشناڵه‌که‌ی ئه‌وساوه دیعایه‌ی بۆ ده‌کرا وه‌کو شه‌ربه‌تی نادر، ئه‌ویش تا من بیناسم و لێم بیستبێت له ژیانیا قودره‌ی قادریه‌تی هاویشتنی توێکڵه شوتیشی نه‌بووه، که‌چی له گه‌ره‌کدا ده‌ڵێن گوایه هاوارو قیژه قیژییه‌تی که ئیتر خوا تۆبه گوێچکۆله‌ی(هین)که‌ڕڕڕڕ بێتن ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردبوو ئه‌گه‌ر جوامیڕخاس به‌لایه‌کی کۆڵانه‌که‌ی ماڵی بابیان گوزه‌ری کرد، ئه‌وا نایکاته نامه‌ردیی سوێندنی(سێ به سێ ته‌لاق و مه‌ڵا ق و شتیتری خوادرووه)ئه‌مانه‌کی به خوێووه، نه‌ک به شتیتره‌وه دووربێ له رووتان، ئه‌وا ئه‌و تاکه کڵاشه‌ی نه‌نه(نه‌عه)ی ره‌حمه‌تی بۆ باپیره‌ی مه‌ستانی چنیبوو، بگرێته دیواران تا زنۆقێ مناڵانی گه‌ره‌کی لێده‌رکاتن ..خه‌ڵکینه کور ده‌بێژێت(به‌ردی زل نیشانه‌ی نه هاویشتنیه‌تی)، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک سوێندی سێ به سێ ته‌ڵاق خواردنه‌که‌ی ماڵه دراوسێکه‌ی ئه‌ولا‌مانه، که به‌رۆژی روناک ده‌یشیڕاند و ده‌یگوت: ـ (ته‌ڵاقم که‌وتووێ ناێیته‌وه ماڵ)، که‌چی بۆ شه‌و له حه‌ژمه‌تی کردنه‌وه‌ی به‌نه‌خوێنه‌که‌ی سه‌ره‌له‌قێی بۆ خانم ده‌کردو هه‌زارو یه‌کجار به‌ولاتریشه‌وه به‌ساقه‌ی پانیبه‌ژنیی و له ده‌وری ده‌گه‌ڕا..ئه‌نگۆ باوه‌ڕ ده‌که‌ن ئه‌م قادره بێت..؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست