خاون ئیمتیاز و سەرنووسەرى كۆڤارى هۆنیا لە سەر دەعوایەكى هەڵكەوت زاهیر گیرا
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
هەواڵ
ئا/ نووسەر كورد
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 11/11/2010 لەبنكەى پۆلیسى ئازادى سلێمانى (ئارام مەلامحەمەد) سەرنووسەرى كۆڤارى هۆنیاو دەستبەسەر كرا هەتا سەعات 6 ى ئێوارە، بەهۆى ئەوەى كە گوایە لە 3 ژمارەى گۆڤارەكەیدا سومعەى هەلكەوت زاهیرو ستافەكەى شكاندووە، سەرجاوەیەك لە پۆلیسى كەرتى ئازادى بە كوردستان پۆستى راگەیاند كە هەلكەوت زاهیر دەعوایەكى لەسەر سەرنووسەرى گۆڤارى هۆنیا تۆماركردووە لە دەعواكەیدا وتویەتى سومعەى نەهێشتوم لەناو خەلكدا ناشرینى كردوم،پاشان سەرچاوەیەك لە ئارام مەلا محەمەد و كۆمپانیاى كتێب وتى ئارام وتویەتى كاتێك دەست بەسەر كراوم لە لایەن ئەو بنكەى پۆلیسەوە زۆر ڕێزى خۆم و گۆڤارەكەمیان گرتووە و كاتێك حەواڵەى مەحكەمەیان كردوم بەهەمان شێوە حاكمى دادوەر زۆر ڕێزى گرتوم كاتێك قسەكانم بۆ كردووە حاكم لەگەڵ قسەكانى مندا بووە ڕێزى زۆرى گرتم كارى پێویستى بۆ كردم پاشان سەرچاوەكە وتى ئارام وتویەتى دەبێت زیاد لەحەدى پێویست بەڵگەى تەواو لەسەر هەڵكەوت و دەشنى و لۆكە بخەمەڕوو تاچیتر ڕویان نەیەت لەئاستى خەڵكى كوردستان سەربەرز بكەنەوە بۆ ئەوەى بزانن هونەرى كوردیان ناشرین كردووە بەشێوەیەكى زۆر بێ ئەخلاقانەو سێكسیانە هونەرى كوردیان بردووە بە بەئاكارێكى خراپ پاشان ئارام وتوویەتى لەم ژمارەیەى كۆڤارى هۆنیا كۆمەڵێك وینەى دەشنێ و ناسڵین و لۆكە دەخەمە ڕو كە لە مەلهەیەكى ئەوروپا گرتویانە دور لە ئەخلاقى هونەرى كوردى بۆ ئەوەى حكومەتى هەرێمى كوردستان و پارتى بزانن كە ئەمانە بە دەیان ملێۆن دیناریان بۆ سەرف دەكرێت تا بزانن ئەمانە كێن لەكاتێكدا بە دەیان هونەرمەندى كوردستان لە بێ پارەیدا تا ئێستا نەیان توانیوە تەنها كلیپێك بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست