کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاروقی مەلا: فانۆسی سیحریی دەولەمەند بوون یان مافیایەكی یەكێتی؟

Saturday, 27/03/2010, 12:00


لە یەكیك لە دیدارەكانی فاروقی مەلادا لە میدیاكاندا، فاروق پیمان دەلیت: لە سالی 1975 یەكەمین كاری سەختی بیزنز دەست پیدەكات. ئەو دەمە گوایە فاروق تاكە دیناریك لە باخەلیدا نابیت، ناسیاریكی یارمەتی دەدات لە دامەزراندنی پیشەسازیەكدا بە شەراكەت لەگەل فاروق (كەس هەیە لە ئیوە باوەر بەم حیكایەتە بكات؟). دوای 35 سال، لە سەر شەقامی سالم لە سلیمانی، لە (تەلاری فاروق) دا، گروپی كۆمپانیاكانی فاروق Faruk Group Holding (FGH)، كە دەیان پرۆژەی سەدان ملیۆن دۆلاری لەخۆ دەگریت، دادەمەزرینیت، ئەمەیش بە مژدەیەك ناو دەبات بۆ بووژاندنەوەی ئابووری كوردستان.

ئەگەر بە میژوودا بچینەوەو بروانینە هەر یەكیك لە كۆمپانیا هەرە گەورەكانی جیهان، ئیتر هەر لە پیشەسازیە گەورەكانی وەك فۆردی ئەمریكی و ڤالڤۆی سویدی و تیۆتای یابانیەوە تا بە ترۆستە ئیحتیكاریە گەورەكان دەگات، چەند سەدەیەكیان پیویست بووە بۆ كەلەكە كردنی سامانیكی لەو جۆرەی فاروق. وە لە جیگایەكدا كە هەر لە بنەرەتەوە، خاوەنی بنكەیەكی پیشەسازی نیە، كەلەكەبوونی سەرمایە بەوخیراییە، ئیجگار زەحمەتە. لە ئەمریكادا كە چەند سەدەیەك بەسەر پیشەسازی گەورەدا تیپەر دەبیت، زۆر ئاساییە، بیل گەیتس، زۆر بەزوویی ببیتە یەكیك لە هەرە دەولەمەندەكانی جیهان. بەلام لە كوردستان، ئەگەر فانۆسی سیحریی نەبیت، هیچ ریگایەكی دی نیە بۆ دەولەمەند بوونیكی ئاوا بەپەلە جگە لە چالاكیی مافیایانە.

دەولەمەند بوونی سەرمایەدارەكانی كوردستان بە دەستی خالیەوە وەك فاروقی مەلا مستەفا، وە یان بە كەرێكی شەلەوە وەك حاجی محمدی بامۆكی، لەو داستانە خۆشانە دەچیت كە شەوانە نەنكمان دونیایەكی خەیالاویان بۆ عەقلە ساویلكەكانمان دروست دەكرد تا بە هیمنی چاوەكانمان بچیتە خەو. دەنا بەبێ هیزیكی مافیایی گەورە، هەرگیز توانا نیە سامانیك بەرابەری داهاتی نەتەوەیی چەند وولاتیك لە وولاتە هەژارەكان، بەو خیراییە خر بكریتەوە.

فاروق ئاگادارمان دەكات لە سالی 1987 دا بە 1 ملیۆن دۆلار، پرۆژەی دواجن دادەمەزرینیت. 12 سالیش دوای ئەوە ئاسیاسیل، ئەو كۆمپانیا زەبەلاحەی بەبێ بوونی كۆمەلیك مافیای سیاسی لە پشتیەوە، هەرگیز دەرفەتی گەورەبوونیكی ئاوا خیرای لەبەردەمدا نارەخسیت، ئەو مافیایانەی چۆنیان بوێت بەو چەشنە یاسا ئەدوورن بۆ پیشخستنی كۆمپانیاكانیان.

ئایا كۆمپانیاكانی فاروق بووژاندنەوەی ئابووری نیشتمانیە؟
لە كارگەی چیمەنتۆی تاسلوجە، كریكاری میسری جیگای كریكاری ناوخۆییان گرتۆتەوە، ئوتیلە 39 نهۆمیەكەیش لە سلیمانی كە لە دیداریكی تردا فاروق خۆی رایدەگەینیت نزیكەی 100 ملیۆن دۆلاری تیدەچیت و بەشیكە لە پرۆژەكانی ناوشاری جوان كە نزیكەی 400 ملیۆن دۆلاری تیدەچیت، لە گریبەستیكدا لەنیوان گروپی كۆمپانیاكانی فاروق و بەریوەبەری كۆمپانیای ملنیۆم، درا بە كۆمپانیای ملنیۆم و كۆپسۆرن بۆ ماوەی 25 سال. لە دواییشدا فاروق دلمان خۆش دەكات و دەلیت: ئەو ئوتیلە جوانی دەداتە شار!
ئای كە پیكەنیناویە! ئای كە گریاناویە! ئەو ئوتیلە جوانی دەداتە كام شار؟ ئەو شارەی مافیاكان هەموو جوانیەكیان لیسەندۆتەوە؟ ئەو شارەی هەموو شەقامیكی داستانیكی لە پالەوانیتی تۆمار كردووەو كەچی بە فیشەك پیشوازی رۆلەكانی ئەو پالەوانانەی تیا دەكریت؟ ئەو رۆلانەی ئەمرۆ یان سبەی، داستانیكی تری پر لە قارەمانیتی تۆمار دەكەنەوە بۆ نەوەكانی دوای خۆیان، داستانیك كە پیمان دەسەلمینیت: نووكی شەقەكانتان لە پۆستاڵ بیت یان كلاش چاوترسینی ئەو پالەوانانە ناكات.

(*) ناوی رەنجە هەلبژیردراوی كوردستانپۆست خۆیەتی، بۆیە وەك خۆی دەیهیلمەوە.

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە