كه‌مپینى ناڕه‌زایى له‌ئه‌نجامى
Tuesday, 19/01/2010, 12:00
بۆبه‌ڕێز:سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى میدیاوڕاگه‌یاندن
پاش ئه‌نجامدانى (35) دانیشتنى دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌و تێپه‌ڕبوونى (22) ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى قه‌تڵوعامكردنى خه‌ڵكى بێ دیفاعى ئه‌م شاره به‌چه‌كى كۆكوژو قه‌ده‌غه‌كراوى نێوده‌وڵه‌تى (چه‌كى كیمیاوى) له‌ڕۆژى 16/3/1988 له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى به‌عسه‌وه.سه‌رله‌به‌یانى 17/1/2010 دادگاى باڵاى تاوانه‌كان ئه‌نجامى بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند.
سه‌ربارى بڕیارى دادگا له‌سێداره‌دانى تاوانبار (على حسن المجید) ناسراو به (على كیمیایى) و زیندانى كردنى تاوانبار (سلتان هاشم و فرحان الجبورى و سابر دورى)به (15و 11و7) ساڵ زیندانى و ناساندنى تاوانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانێكى دژ به مرۆڤایه‌تى .نه‌ك وه‌ك تاوانى جینۆساید .ئه‌م بڕیاره‌ش بویه‌مایه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى داكۆكیه‌ر له‌دۆسیه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه تانه لێدانه له‌بڕیاره‌كه.
ئێمه‌ش وه‌ك ژماره‌یك له‌هاووڵاتیانى شارى هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایى خۆمان سه‌باره‌ت به‌بڕیارى دادگا به‌ناساندنى دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك تاوانى مرۆڤایه‌تى و نه‌ناساندنى به‌جینۆساید ده‌رده‌بڕین و داواى هاوپشتى له‌سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و كه‌سوكارى ڕزگاربوان له‌چه‌كى كیمیاوى و ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى كوردى و ئازادیخوازان و دۆستانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین پشتگیرمان بن بۆتانه‌لێدان له‌و بڕیاره‌ى دادگا‌و ناساندنى به‌جینۆساید.
بۆپشتگیرى كردنت له‌م كه‌مپینه په‌یوه‌ندى به‌م ئیمیڵه‌وه بكه
[email protected] ئیبراهیم هه‌ورامانى سلاح جمیل ئاراس عابید
رۆژنامه‌نوس چالاكوان كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان
ناوى سیانى پیشه ته‌مه‌ن ششوێنی نیشته‌جێ بوون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست