لە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لەشارۆچكەی دەربەندیخان ڕۆژێك دەوام ڕادەگیرێت. بەڕێوبەری پەروەردەی دەربندیخان پێ ی وایە" خۆناكرێت لەسەر كێشەك خوێ
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
بەهۆی هێرش كردنەسەر مامۆستایەك لەلایەن كوڕی بەرپرسێكەوە، بۆماوەی ڕۆژێك دەوام ڕادەگیرێت، پاش ئەوەی كێشەو دەمەقاڵە دەكەوێتەنێوان مامۆستایەكو خوێندكارێكی قوتابخانەی ڕۆژی بنەڕەتی لە شارۆچكەی دەربەندیخان وەكو هەڵوێستەیەك ڕۆژێك دەوام لەو قوتابخانەیە ڕادەگیرێت سەرچاوەیەك ڕاگەیاند" بەهۆی هێرش كردنەسەر مامۆستایەكی ئەو قوتابخانەیە وەك هەڵوێست وەرگرتن لەبەرامبەر كوڕی بەرپرسێكی ئەوشارە مامۆستایان و خوێندكاران ناچنە پۆلەكانی وانەوتنەوە" لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی یەكگرتوو بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان كێشەكە بە بجوك ناودەبات مامۆستا عومەر ئەوە ڕادەگەیەنێت"كێشەكە كێشەیەكی وانەبووە گەورەكراوەتەوە خوێندكارێك قسەی بە مامۆستایەك ووتووە كێشە لە نێوانیاندا دروست بووە و لیژنەی ئینزباتی ئەو خوێندنگایە بڕیاردەدات ئەوخوێندكارە فەسڵ بكەن یان نەقڵی بكەن" بەڕێوبەری پەروەردەی دەربندیخان ئەوەشی ووت" خۆناكرێت لەسەر كێشەك خوێندكارێك ساڵێك فەسڵ بكرێت" ئەمەو لە سەروبەندی هەڵبژاردنی مامۆستیاندا تابێت توندوتیژی بەرامبەر مامۆستایان زیاد دەكاتە و لایەنی داكۆكیكار لە مامۆستایان بێدەنگی هەڵدەبژێرن.
گەرمیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست