وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بێ ئاگایه‌ یان درۆده‌کات یا ماستاو ده‌کات

Thursday, 17/09/2009, 12:00


وبه‌ر له‌ هه‌موو شتێک حکومه‌ت هی خه‌لکه‌ وه‌لێ ئه‌وه‌ی کوردستان جیاده‌کاته‌وه‌ له‌ وولاتانی تر حکومه‌ت هی حزبه‌،ماوه‌یه‌که‌ له‌ سه‌ر بیروباوه‌ری جیا له‌سنوری ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی خه‌لک له‌ وه‌زیفه‌کانیان ده‌رده‌که‌ن وده‌یان گوازنه‌وه‌و پله‌ کانیان داده‌به‌زێنن،وه‌زیری په‌روه رده له‌ دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزێۆنیدا گووتی:ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه‌ ده‌گوازینه‌وه‌ که‌ بروانامه‌ی‌
به‌کالۆریۆسیان نییه‌،ئه‌وه‌ش یاساێی نوێی په‌روه‌رده‌یه،که‌چی خه‌لکیشیان گواستۆته‌وه‌ بروانامه‌ی به‌کالۆریۆسیان هه‌یه‌.منیش دووپرسیار له‌جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌که‌م،یه‌که‌م ئه‌و هه‌لمه‌ته‌ بۆ ته‌نها سنوری ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی گرتۆته‌وه‌؟ئایا ئه‌م یاسایه‌شتان له‌سنوری ده‌سه‌لاتی پارتی له‌ هه‌ولێرو دهۆک تاچه‌ند کار پێکردووه‌،دووه‌م ئه‌ی باشه‌ بۆ له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌ری وا هه‌یه‌ خه‌ریجی سناعه‌یه‌ وده‌وره‌ی شه‌ش مانگی بینیوه‌ که‌چی بۆته‌ به‌رێوه‌به‌ر،له‌هه‌مان قوتابخانه‌ش مامۆستا هه‌یه‌ خزمه‌تی پانزه‌ شانزه‌ سال ده‌بێت هه‌ر مامۆستایه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە