کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازاد به‌رواری(15) مليۆن دۆلاری له‌ فرگه‌ی نيوده‌وله‌تی ئه‌ربيل بۆ نه‌مسا ده‌نێرێت!

Saturday, 12/02/2011, 12:00


كارمه‌نديكی فرگه‌ی ئه‌ربيل/ هه‌واڵ تايبه‌ت به‌ كوردستانپۆست
نيوه‌ڕيی ئه‌مڕۆ/ 12 ی شوباتی 2011 له‌كاتژمێر 1ی پاشنيوه‌ڕۆ، بۆ ماوه‌ی كاتژميرێك گشت هۆڵه‌كانی ناو (فڕگه‌ی ئه‌ربيل د‌وه‌لی) له‌ گشت كارمه‌نده‌كانی چۆڵ كرا، وه‌هايان تێگه‌ياندين كه‌ شانديكی ئه‌منی گه‌وره‌ له‌ ئه‌مريكی ده‌گه‌نه‌ كوردستان و ئاماده‌سازی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ سه‌د و هه‌شتا پله‌ گۆڕاو، باس له‌وه‌ كرا كه‌ ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسی پارتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی (15) ملێۆن دۆلاری، واته‌ 1500 ده‌فته‌ر دۆلار به‌ ڕێگه‌ی فڕگه‌ی ئه‌ربيل بۆ ولاتی نه‌مسا ناردووه‌!
هه‌ر بۆ زياتر ڕاستگۆيی و دروستی زانياريه‌كانمان، پێش ئه‌و كاته‌ عارف به‌رواری زاوای ئازاد به‌رواری به‌ دوو وه‌نه‌شه‌ی ڕه‌ش له‌ناو ساڵه‌كه‌ هاتۆچۆی ده‌كرد، كاتي لێمان پرسی كه‌ی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن وتی هيشتا پاره‌كه‌ نه‌گه‌يشتووه‌!

هه‌ر بۆ زانياری خوێنه‌رانی كوردستانپۆست...
سه‌ربه‌ست ڕه‌ئيس عه‌بدوڵڵا به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی فڕگه‌ی ئه‌ربيل دوه‌لی يه‌، كه‌ خوشكی سه‌ربه‌ست خيزانی ئازاد به‌رواريه‌وه‌و، هه‌موو ئاماده‌سازيیه‌كانی بۆ كرابوو، هه‌روه‌ها ميرخان بارزانی سكرتێری ئازاد به‌رواری دوای هه‌ڵفرينی فرۆكه‌كه‌ ئه‌ويشمان به‌رچاوكه‌وت، به‌ دوو وه‌نه‌شه‌ی ڕه‌شه‌كه‌ فرگه‌كه‌ی جيهيشتوو، سوپاسی 3 له‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی ئاسايشی كردوو به‌ڵێنی پێدان له‌لايه‌ن ئازاد به‌رواريه‌وه‌ پاداشت بكرێن!
ئه‌م‌ پاره‌ سپيكردنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ شۆرش و راپه‌ڕينه‌كانی تونس و پاشانيش لادانی موباره‌ك سه‌رۆكی ميسری عه‌ره‌بی له‌ سه‌ر كورسی ده‌سته‌ڵات ، جۆرێك له‌ شۆك و دڵه‌ ڕاوكيی و ترسی خستۆته‌ سه‌ر دڵ و ده‌روونی گشت به‌رپرسانی بنه‌ماڵه‌ و پارتی و يه‌كيتی له‌ شاره‌كانی كوردستان!

تيبينی
1. به‌ ڕه‌سمی له‌ تابلۆی فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نووسراوه‌ (ئه‌ربيل)، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ فڕگه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر پارتی ده‌يناسێنێت!
2. له‌نزيكتريت كاتدا كه‌سايه‌تی ئازاد به‌رواریيتان پێده‌ناسێنين!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە