کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانی‌: ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر پارێزه‌ر ستار خوا ڕه‌حم ئیدانه‌ كرا

Monday, 02/08/2010, 12:00


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پارێزه‌رانی‌ سلێمانی‌ ئیدانه‌ی‌ ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر پارێزه‌ر ستار خواڕه‌حم ئیدانه‌ ده‌كه‌ن‌و، ئه‌مكاره‌ به‌به‌شێك له‌ درامای‌ په‌لاماردانی‌ كه‌سانی‌ ئازادیخواز داده‌نێن

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 2ی‌ ئاب، له‌ به‌رده‌م داداگای‌ گشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ زیاتر له‌ 100 پارێزه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا، ئیدانه‌ی‌ ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر پارێزه‌ر ستار خواڕه‌حمیان كرد‌و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ ڕای‌ گشتی‌ كوردستان بلاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست سایتی‌ ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "ئێمه‌ وه‌ك پارێزه‌رانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوه‌ ده‌كه‌ین‌و ، ئه‌وه‌ وه‌بیر ڕایگشتیی كوردستان دێنینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ به‌شێكه‌ له‌ درامای ئه‌و تاوانانه‌ی‌ دژ به‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ پشتی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین‌و ئازادیخوازان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرن"

پارێزه‌ر كاروان كه‌مال له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ گوتی‌ "ئه‌م دۆخه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ بۆشاییه‌كی‌ مه‌ترسیدار له‌ ئاسایشی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌، كه‌ تێیدا ده‌ستێكی‌ ڕه‌ش چاوی‌ به‌ مرۆڤی‌ ئازادیخوازو به‌ هه‌ڵوێست هه‌ڵنایه‌ت‌و، له‌ پایته‌خت‌و هه‌ر شوێنێكی‌ دیكه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌دا ته‌راتێن ده‌كات ، ده‌ستی‌ ده‌گاته‌ ئازادیخوازان ، هه‌موو كارێك هه‌ر له‌ ده‌مكوتكردنه‌وه‌ تا له‌ ناوبردن ئه‌نجامده‌دات‌و ناشزانرێت ئه‌وانه‌ كێن!"

گوتیشی " لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ بیر به‌رپرسان دێنینه‌وه‌ كه‌ پێویشته‌ له‌سه‌ریان به‌ جدی‌ چاو به‌ ئاسایشی هه‌رێمدا بخشێننه‌وه‌ و، له‌ ئاست به‌رپرسیارێتی‌ یاسایی‌ خۆیاندا، سه‌رو ماڵچی‌ ئازالدیخوازان بپارێسزن"
لای‌ خۆشییه‌وه‌ پارێزه‌ر ستار خواڕه‌حم بۆ كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند ئاشكرایكرد "هیچ كێشه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ه‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ ده‌ستێكی‌ نادیاری‌ له‌ پشته‌"

گوتیشی " تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرایه‌ كاره‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و، له‌ ڕێگه‌ی‌ شۆرتی‌ كاره‌بایی‌و نادروستی‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌م نه‌بووه‌"

شایه‌نی‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ئۆتۆمبێلی‌ پارێزه‌ر ستار خواڕه‌حم له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ سلێمانی‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ سووتێندرا.
ئاوێنه

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە