کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەراجكردنى تابلۆ بۆ كڕینى شیر بۆ ئاوەرەكان

Saturday, 21/02/2015, 12:00


"پیشانگەى مناڵانى خۆر"
بە دروشمى بە كڕِینى تابلۆیەك مناڵێك رزگار دەكەیت لەمردن...
هونەرمەندانى شێوەكار حاجى خانم و شیلان جەبار و زی لەپیشانگەیەكى هاوبەشدا كە چەندین تابلۆى ناوەزەى خۆیان نمایش دەكەن بۆ فرۆشتن لەپێناو كڕینى شیر و پێداویستى منداڵانى ئاوارە لەكوردستان.
شایەنى باسە بەرنامەى پیشانگاكە بەم شێوەیە دەبێت:
*ئاڤا هۆما وەك خانمە نوسەرێك كتێبە نوێكەى خۆى بەناوى " Echoes from the other Land" دەفرۆشێت بۆ مناڵانى ئاوەرەو دەقێكى شایستە بەو هەڵمەتە پێشكەش دەكات.
*پەیمان شوكورڵاهى مۆزیك ژەن بە ژەنینى سەنتور پیشانگاكە دەڕازێنێتەوە.
هەموولایەك ئاگادارن كە زیاد لە ملێونێك ئاوارە بەهۆى زەبروزەنگ و كاولكاریى هێزە وەحشیگەرەكانى داعشەوە رژاونەتە خاكى كوردستانەوە، هەر لەئاوارە یەزیدییەكانى شەنگالەوە تادەگاتە كوبانى و رۆژئاواو ناوچە دابڕاوەكانى كوردستان ئاوارەى كوردستانن. نیشتیمانیش بە روحیەتێكى مرۆڤدۆستانەو ژیاندۆستانە باوەشى گەرمى هاوخەمى و هاودەنگى بۆ كردونەتەوە و هەموولایەك لەهەوڵى دابینكردنى هاوكاریى و هاوخەمى گەورەدان بۆ دابینكردنى لایەنى كەمى پێداویستییە هەنوكەیى و ژیانییەكانى ئەو ئاوارانە. ئەم هەڵمەتە هونەرییەى شیلان جەبار و حاجى خانم و زى بەشێكە لەو هاوخەمییە هەمیشەییە بۆ مرۆڤایەتى.
رێكەوتى:رۆژى یەكشەممە 22/2/2015
كاتژێر: 2:30 بۆ 4:30 پاش نیوەڕۆ / هاتن بۆ هەموانە
سوپاسى هاوخەمى و هاودەنگیتان دەكەین

Fundraising Art Sow & Sale
By Haji Khanim, Zee and Shillan Jabbar
On Sunday February 22, 2015, 2:30 pm to 4:30 pm join us for the art show and sale. All the proceedings will go towards providing food for the displaced children of Mosul and Shingal in Kurdistan
Programs offered:
Speech: Author, Ava Homa
Music: Artist Peyman Shokrollahi

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە