کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوە: گەندەڵییەكى دیكەى شێركۆ بێكەس

Saturday, 26/06/2010, 12:00


شێركۆ بێكەس گەورەترین شاعیرى كورد نییە گەورەترین گەندەڵ و تاڵانچى بوارى رۆشنبیرییە
داواى یاسایى لەسەر شێركۆ بێكەس تۆمار دەكەم بە تومەتى ناوزڕاندن و گەندەڵییە قێزەوەنەكانى

شێركۆ بێكەس بۆ رزگاربوونى خۆى لەو خەرمانە گەندەڵیە لەنامەیەكیدا بۆ بەڕێز جەلال سام ئاغا سەرۆكى دەزگاى چاودێرى دارایى، باسى منى كردووە كە لەو بڕە پارەیەى كە وەك مەكرەمە و پاروى چەور لەسكرتاریەتى جەلال تاڵەبانییەوە مانگانە وەریدەگرن یارمەتى منیان داوە، بەداخەوە من كە لە 2003 ەوە لەدەزگاى سەردەم نەماوم و پێشتریش من و هاوڕێكانم سەرسەخترین رەخنەگر و ئۆپۆزسیۆنى ناو دەزگاى سەردەم بوین، كەس نەزانێت بەڕێزان كاك حسێن عارف و كاك رێبین هەردى و هەورامان وریا قانع و شوان ئەحمەد و یادگار ئەورەحمان و سەرلەبەرى ئەندامانى دەزگاكە شایەتحاڵى ئەو راستیانەن، هاوكات دنیایەك رەخنەم گرتووە لەگەندەڵی و راوڕوتى سەرۆك و خودى دەزگاكە. هاوكات سەرلەبەرى ئەو كڕوزانەوەیەى شێركۆ بێكەس بۆ دیوانى چاودێرى دوورە لەڕاستییەوە و من لەو كاتەوە تا ئێستا یەكجار سەردانى دەزگاى سەردەمم كردووە ئەویش چوم بۆ لاى كاك بەختیار عەلی و كاك مەریوان قانع ئەوكاتەى كە سەردەمى رەخنەیان دەردەكرد، وتوێژێكى تایبەتمان هەبوو. بۆ ئەو مەبەستە خوێنەران و ئازیزان و چاودێرى دارایى ئاگادار دەكەمەوە كە من وەك ئاسۆ جەبار یەك قروشم لە شێركۆ بێكەس و دەزگاكەى وەرنەگرتووە و هەر ئەمرۆ داواى یاسایى لەسەر شێركۆ بێكەس تۆمار دەكەم بە تومەتى ناوزڕاندن و گەندەڵییە قێزەوەنەكانى.
بەداخەوە بەپێى راپۆرتى دیوانى چاودێرى دارایی و ئەو راستیانەى كە هاوڕێمان شوان ئەحمەد ئاشكراى كردوون، شێركۆ بێكەس گەورەترین شاعیرى كورد نییە گەورەترین گەندەڵ و تاڵانچى بوارى رۆشنبیرییە و هاوكات سەرلەبەرى ئەندامانى ئەنجومەن بەشدارن لەو گەندەڵی و راوڕوتەدا. شێركۆ بێكەس دەیەوێت ناو و ناوبانگى نوسەران و رۆشنبیرانى سەربەخۆ بەخۆیەوە ناشرین بكات، بەڵام دەریا بەدەمى گەندەڵى پیس نابێت و نوسینى تایبەتم لەو بارەیەوە دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە