ویستی مانه‌وه دژه ویسته ! ....
Saturday, 12/11/2011, 12:00
سه‌ده له دوای سه‌ده , نیگه‌رانی و غه‌می ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌بووه , چۆن باشتر و ئاسانتر بژین و ژیان بینابكهین , به‌ڵكه له پێناو ئه‌وه‌دا بووه كه ههرچیچۆنێك بووه بژین . غه‌می گه‌وره‌مان بۆ ئه‌وه‌بووه : چۆن خۆبگرین و ده‌ربازببین له كاره‌ساته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كان , وه زاڵببین به سه‌ر مه‌ترسیه بهردهوامهكاندا , نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی چۆن دادپه‌روه‌ری و به‌خته‌وه‌ری وه‌دیبێنین , پرسی گه‌وره ئه‌وه‌بووه , چۆن له دوژمن یان به‌دبه‌ختی ڕزگارببین. "ئیلین:ده‌رباره‌ی روسیا"
بێگومان لێره‌دا لێكچونێكی گه‌وره به‌دی ده‌كه‌ین , كه په‌یوه‌ندی به گوتاری مانه‌وه‌وه هه‌یه , كاتێك مرۆڤ ,یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ك , ته‌نها له پێناو مانه‌وه‌دا ده‌ژی , پرسی گه‌وره‌ی ئازادی زۆر بایهخدارنیه ,ئه‌وه‌نده‌ی تێكۆشان لهپێناوبهردهوامبووندایه , بهردهوامبوونێك , كه ناتوانێت مانا به ژیان و بوونی مرۆڤ بدات , هێنده‌ی ماناكانیان لێدادهڕنێت .
ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیرناكاته‌وه چۆن ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه بژی و , ته‌نها له‌دۆخی به‌رگریدا له‌مانه‌وه وه‌ك هه‌بوویه‌ك له جیهاندا گیرده‌خوات, ئه‌وه كرۆكی كاره‌ساتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه , هه‌رچه‌نده ئه‌م دۆخه ده‌شێ هه‌نگاوێك بێت بۆ باڵابوون و گه‌وره‌بوون تائاستی مرۆڤێكی سه‌روه‌ر له جوگرافیای بوونی خۆیی و شوێنی بوونی خۆیدا , به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه , مانه‌وه له‌وه‌ها دۆخێك‌دا , هیچ نییه جگه له ڕازیبوون به كۆیلایه‌تی , شوناسێكی دیكه‌ی نابێت به‌ده‌ر له ناڕهسهنبوون , وه‌ها بارێك ده‌بێته بنه‌ڕه‌تێكی پته‌و بۆ هێزه نامۆ و دهستتێوهردهرهكان , مرۆگه‌ل و نهتهوهگهلێكیش كه ژیانێكی ئه‌وها قبوڵده‌كه‌ن , جگه له خزمه‌تكاری مێژووی ئه‌وی دیكه ناكارن ڕۆڵێكی تر وازیبكهن , ئه‌مه ڕاستیه‌كه , كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی من تێیدا ده‌ژی , تاهه‌نوكه نیشتمانمان له خزمه‌ت ئه‌وه‌ی دیكه‌ی نامۆدایه . به ئامانجكردنی "مانه‌وه" بۆ خۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تره بۆ له ده‌ستدانی خود , جا وه‌ك تاكه‌س بیت , یان له ئاستی خودی نه‌ته‌وه‌دا بێت , خه‌بات بۆ مانه‌وه ته‌نها له كاتێكدا پۆزه‌تیڤه , كه وه‌ك یه‌كێك له وێستگه‌كانی تێكۆشانی مرۆیی مامهڵهبكرێت , تێكۆشان بۆ دامه‌زراندنی پرۆسه‌ی ئه‌فراندی كه‌سایه‌تی مرۆڤ , یاخود له وه‌ڕێخستنی پرۆسه‌ی گه‌شه و باڵابوونی نه‌ته‌وه‌دا , هه‌ر جۆرێكی دیكه له ته‌بایی له‌ته‌ك به‌ئامانجكردن و بهدواوێستگهكردنی به‌رخودان بۆ "مانه‌وه" ده‌چێته خانه‌ی كۆتایی هێنان به هه‌موو جوڵه‌یه‌ك و یاخیبوونێك , كه پێشمه‌رجی بنه‌ڕه‌تین و سه‌لمێنه‌ری حه‌قیقه‌تی زیندوویه‌تی مرۆڤ یان نه‌ته‌وه‌ن .
هه‌ڵبه‌ت "ویست بۆ مانه‌وه" , له خۆیدا گرنگه تائه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌گه‌ر په‌ل بهاوێته ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆی , بگۆڕێته سه‌ر ویستی ده‌سه‌ڵات , ویستی فه‌رمانڕه‌وایكردنی خود به سه‌ر خۆیدا , چونكه ویستی مانه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نیه , كه به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی هه‌ره گرنگ و گه‌وره‌ی مرۆڤبوون بدات , ویستی مانه‌وه ئه‌وكاته ده‌كارێت ویستێكی مرۆڤانه بێت , كه سنوره‌كانی غه‌ریزه‌ی مانه‌وه تێكبشكێنێت , وه‌ها غه‌ریزه‌یه‌ك , كه ئاژه‌ڵه‌كان خاوه‌نینی , ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا ئاژه‌ڵه‌كانیش بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن , به‌ڵام ئه‌و جیاكارییه گه‌وره‌یه‌ی كه مرۆڤ وه‌ك بوونێكی مه‌زن هه‌ڵاوێرد ده‌كا په‌یوه‌سته به جودایی بنه‌ڕه‌تی بوونی مرۆڤ له جیهاندا , وه‌ك بوونێك , كه ئاگامه‌ندانه مامه‌ڵه له ته‌ك جیهان و بوونی خۆیدا ده‌كات , ئه‌و خودان جیهانی تایبه‌تی خۆیه‌تی , وه له هه‌مان كاتدا له جیهانیشدایه. پرسێكی دیكه‌ی وجودیانه‌ی مرۆڤ , وه له هه‌مانكاتدا گرنگ بۆ بوونی نه‌ته‌وه , پرسی ئازادی هه‌ڵبژاردنه "هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵبژاردن به‌مانا فه‌لسه‌فیه فراوانه‌كه‌ی , نه‌ك ته‌نها گرێدانه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه " , چونكه هه‌ڵبژاردنی ئازاد هێمای هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئازادی مرۆڤه , هه‌ڵبژاردن له نێوان هه‌موو شتهجیاوازهكاندا , له نێوان هه‌موو بیر و باوه‌ڕه‌كاندا , له نێوان ئاراسته كه‌لتوری و سیاسیه ههمهڕهنگهكاندا , ئه‌مه ئازادی هه‌ڵبژاردنی ته‌نها شتێك یان دیارده‌یه‌ك نیه , به‌ڵكه خاوهنمافبوونی مرۆڤه له هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا له‌نێو ته‌واوی بووندا . ئه‌وه‌ی ناتوانم تێیدا كۆكبم له‌ته‌ك ئیلیندا له‌وه‌دایه , كه ده‌نوسێت:" گه‌له‌كان چاره‌نوسی خۆیان هه‌ڵنابژێرن , هه‌ریه‌ك له‌وان بارودۆخ و ئه‌ركی خۆی له باڵاییه‌وه وه‌رده‌گرێت و ڕه‌زامه‌ند ده‌بێ پێی ,- به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌لێت- ئه‌وها ئێمه‌ی ڕووس بار و ئه‌ركی خۆمان وه‌رگرتووه , به‌ڵام ئه‌و باره هه‌موو مێژووی ئێمه‌ی كردۆته قوربانیه‌كی تراژیدی ڕاسته‌قینه , وه ته‌واوی ژیانی گه‌لی ئێمه بووه‌ته خزمه‌تێكی خۆنه‌ویستانه و فیداكارانه , ئه‌مه به‌به‌رده‌وامی و زۆربه‌ی جار گه‌لانی دیكه توانیویانه خۆیان ڕزگاربكه‌ن به قوربانیه‌كانی ئێمه , وه به‌بێده‌نگی و بێ ڕه‌تكردنه‌وه خزمه‌ته گه‌وره‌كانی ئێمه‌یان قبوڵكردووه , ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دواتر لوتبه‌رزانه ده‌رباره‌ی ئێمه بێنه قسه و , وه‌ك گه‌لێكی ناشارستانی و بێ كه‌لتور و , ڕه‌گه‌زێكی نزم ناومان ببه‌ن " , كاتێك وه‌ك ئیلین پێیوایه , گه‌له‌كان , یاخود مرۆڤه‌كان چاره‌نوسی خۆیان هه‌ڵنابژێرن و , دۆخی خۆیان و ئه‌ركی خۆیان قبوڵده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌وه , وه‌ك چۆن تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌مان دۆخی مێژوویی نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه, كه ئه‌و رووسیهكانیش ده‌خاته هه‌مان خانه‌وه , بێگومان وه‌ها ههڵنهبژاردنێك , شۆڕبوونه‌وه‌یه به‌ره‌و له كیسچوونی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی , چونكه هیچ چاره‌نوسێك جا له‌ئاسمان یان له بن زه‌ویدا بێت , ناشێت بڕیار له چاره‌نووسی بوونی هیچ مرۆڤ و گه‌لێك بدات , هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه په‌یوه‌سته به ویست و تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌وه له ئازادی , تاچ ڕاده‌یه‌ك ویست و تێگه‌یشتنی مرۆڤ ده‌رباره‌ی ئازادی قوڵتربێت , هێنده‌ی ئه‌وه توانای نزیكبوونه‌وه‌ی له ئازادی گه‌وره‌ده‌بێت , له نه‌بوونی ویستی ئازادی‌دا چاره‌نوسێكی ساخته شوێنی ده‌گرێته‌وه , كه هیچ نیه به‌ده‌ر له ده‌سته‌وه‌ستانی مرۆڤه‌كان و گه‌له‌كان خۆیان له ئاست بوونی خۆیاندا . هه‌ر له به‌رئه‌وه یه , كه مرۆگهلێكی نائاشنا به بوونی خۆیان به‌سانایی و پاسیڤانه خۆدهخزێننه ناو سنوری بوونی ئه‌وانی دیكه‌وه , ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ڕۆڵی دیار له مێژوودا بگێڕن , بێئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڵندبوون و گه‌شه‌ی بوونی خۆیان هه‌بێت له مێژوودا , چونكه ڕۆڵی مرۆڤ چه‌نده مه‌زن بێت , به‌ڵام ئه‌گه‌ر هوشیاری به‌و گه‌وره‌ییه نه‌بێت , ئه‌وا ئه‌و ڕۆڵهیشی وازی ده‌كات ناتوانێت له بوونه‌وه‌رێكی پاسیڤه‌وه , كه زیاتر ڕۆڵه‌كه‌ی ئالهتیانهیه بیگۆڕێته سه‌ر بوونێكی ڕه‌سه‌ن و خاوهنخۆ . ئه‌م باره له هه‌ندێ پنتی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا وه‌دیار ده‌كه‌وێت , كه توانیویانه ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وڵه‌ت دروست بكه‌ن , توانیویانه گه‌لانی دیكه له هێرشی دوژمنه‌كانیان ڕزگاربكه‌ن و نیشتمانیان ئازادبكه‌ن , به‌ڵام تائه‌م ده‌مه كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی نییه , ئه‌مه كاره‌ساتی ئه‌قڵ و ئیراده‌یه .
ئایا چۆن ده‌توانین ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین ؟ , ڕه‌نگه وێڵبوونمان به‌دوای وه‌ها پرسێكدا له گوته‌یه‌كی ئیلینه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین باشتربێت , كه ده‌ڵێت :" ڕابردوو بخوێننه‌وه و بئه‌فرێنن , به‌ڵام هه‌رگیز مهبۆڵێنن له چاوه‌ڕوانی ئاینده‌دا", سه‌ره‌تای ناسینی خود , وه ناسینی خۆتی نه‌ته‌وه, له خوێندنه‌وه و ناسینی مێژووه وه ده‌ستپێده‌كات , له پرسه‌كانی وه‌ك : من كێم ؟ منی نه‌ته‌وه كێم و له كوێوه هاتووم ؟
بۆ وادهژیم ؟ ڕه‌نگه له ڕابردووناسییهوه تاڕاده‌یه‌كی گرنگ ڕۆشناییمان له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه دهستگیرببێت , ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنی ڕه‌خنه‌ییمان بۆ ئه‌و ڕابردووه هه‌بێت , ده‌رگای داهێنان و گه‌شه‌كردن به‌ڕووی خۆمان وه‌ك تاك و , وه نهتهوهكهشماندا واڵادهكهین , یه‌كه‌م داهێنانی مرۆڤ , كه به پێویست ده‌بێت بیهێنێته بوون , خۆخوڵقاندنه , ئه‌مه پێشمه‌رجه بۆ هه‌ر داهێنانێكی دیكه‌ی ئه‌و , هه‌ربۆیه ڕابردوو لێره‌دا ناتوانێت تۆ بخوڵقێنێ , ئه‌شێ مه‌عریفه‌ت پێ ببه‌خشێت , به‌ڵام هه‌رگیز هێز و ویستی ڕاسته‌قینه‌ت پێنابه‌خشێت , ئه‌وه‌شی ئه‌م مه‌عریفه‌یه به‌شداری له خوڵقاندنیدا ده‌كات , بوونێكی ئاگامه‌ندانه‌یه ,هه‌م وه‌ك تاك , هه‌م وه‌ك بوونێكی نه‌ته‌وه‌یی , كه به ئاگامه‌ندییه‌وه ده‌نواڕێته ڕابردوو ,وه ویستی بونیادنانی بوونی خۆی ڕووه و ئاینده ئاراسته‌ده‌كات , له‌به‌رئه‌وه بۆڵهبۆڵكردن له چاوه‌ڕوانی ئاینده‌دا ده‌بێته دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی ویستی خوڵقاندنی ئاینده , وه‌ها چاوه‌ڕوانیه‌ك هێمایه بهناتوانایی مرۆڤ یاخود نه‌ته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له كۆته‌كانی "ئێستا" و , هه‌نگاونان به‌ره و ئاینده .
بێگومان ئه‌و نواڕین و چاره‌سه‌ره هزرییانه‌ی ,كه ئه‌شێ به‌شداری له تێگه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی نه‌ته‌وه و مرۆگه‌له جیاوازه‌كاندا بكات , تاڕاده‌یه‌كی به‌رزیش ده‌ستده‌دات بۆ تێگه‌یشتن و پیشاندانی گرفته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد , به‌تایبه‌ت فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه گیانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك سه‌نته‌ری تیكۆشانی مرۆڤانه و نه‌ته‌وه‌ییانه ته‌ماشاده‌كات .
بێگومان ڕۆحی كورد , ڕۆحێكی برینداره , بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مامه‌ڵه‌یه‌كی چاره‌سه‌رخوازانه و مرۆییانه له ته‌ك برینه‌كانی ئه‌م ڕۆحه‌دا بكه‌ین پێویستیمان به دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاگهلێك هه‌یه , كه ده‌مانباته‌وه ناو ئه‌و ڕۆحه , كوردبوون وه‌ك شوناسی ئه‌و ڕۆحه هه‌ڵگری ڕابردوویه‌كی پڕگرفتی مێژوویی یه , وه ئێستایه‌كی ئاڵۆز و پڕلهجوڵه و , وه ئاینده‌یه‌كی نادیاره , بۆیه پارێزگاریكردن له‌و ڕێگایانه‌ی ده‌مانباته‌وه ناو ئه‌و ڕۆحه گرنگه , وهتێگهیاندنی نه‌وه‌كانمان گرنگتر, تاكو باوه‌ڕێكی گه‌وره‌یان پێببه‌خشین به‌وه‌ی , كه ئه‌و ڕێگایانه‌ی له‌ناو ڕۆحی كوردبووندا نیشته‌جێیان ده‌كات , رێگاگهلێكن ڕووه و سه‌روه‌ری و ڕهسهنبوونمان ده‌به‌ن , وه كوردبوون یه‌كه‌م به‌رپرسیاری هیۆمانیستیانهی هه‌ر مرۆڤێكی كورده له جیهاندا , هه‌ڵبه‌ت وه‌ها ڕێگاگهلێك ده‌مارگیری ناخوڵقێنێت , به‌ڵكو جوامێری گه‌وره ده‌كا , بۆیه هه‌موو شێوه‌یه‌كی ده‌مارگیری و فاشییه‌ت وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تیه‌ك , كه كوردبوون ده‌یخاته ئه‌ستۆی مرۆڤی كورده‌وه پێویسته ڕه‌تبكرێته‌وه , چونكه لێره‌دا كوردبوون وه‌ك پایه‌یه‌كی مه‌زنی مرۆڤبوون پێناس ده‌كرێ , ئه‌وه‌ی , كه كوردین و , وه كوردبوون و غه‌مه‌كانی كورد وه‌ك غه‌مێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له كۆڵدهگرین هیچ دژبه‌ری و ناكۆكیه‌ك له‌ته‌ك مرۆڤ‌بوون‌دا ناهێنێته گۆڕێ .
"ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گه‌ڕێ بۆ ڕێگاگهلێك , كه ده‌چنه‌وه ناو نیشتمانهكه خۆی , تاكو بۆ نه‌وه‌كانی واڵابكات , ئه‌و ڕێگایه ده‌چێته‌وه كن بلیمه‌ت و بیرمه‌ندان و په‌یامبه‌ران و سه‌ركرده‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی خۆی " , ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیلین هه‌ڵگری واتای جیاوازه , چونكه گه‌ڕان به‌دووی ڕێگا گه‌لێكدا كه بمانبه‌نه‌وه نیشتمان
ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بێت بۆ لای مرۆڤه دیار و كاریگه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك , ئه‌وا بێگومان ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ كن ئه‌وان , جا له ڕابردوودابن یان له ههنوكهدا ئاماده‌گییان هه‌بێت , پرۆسه‌یه‌كی پڕ گرفته , گرفته‌كه‌ش له چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌دایه بۆ لای ئه‌وان , ئایا پێویسته چۆن تێیانبگه‌ین ؟ چۆن بیانخوێنینه‌وه؟ , بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌شێ ته‌نها یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ره‌كی هه‌بێت , كه ئه‌ویش پێویسته له‌هه‌ناوی پرۆسه‌یه‌كی ورد و فراوانی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه له‌دایكبێت , به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واوی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كه پوچ و بێناوهرۆك ده‌بێ , چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌بێ زانین و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی قوڵ بۆ مێژووی خۆی ناتوانێت هه‌نگاوی دروست به‌ره و ئاینده بهاوێت , ئێمه ئه‌وه ده‌زانین , كه نهكۆیلایهتی و نه‌ئازادی ئه‌به‌دی نین , دوانه‌یه‌كی مێژوویین , كه‌واته هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌مان و مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام كراوه‌یه به‌ڕوویاندا , وه پێشمه‌رجی بوونی هه‌ردووكیان په‌یوه‌ستی زانین و ویستی مرۆڤ یاخود نه‌ته‌وه‌یه ده‌رباره‌ی گشت ئه‌و فاكتۆره سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی , كه خاڵی به‌هێز و لاوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كن . هه‌ر بۆیه وه‌ك ئیلین پێوابوونی وایه: "ئازادی نه‌ته‌وه‌یی پێویستیه‌كی گه‌وره‌ی به سیاسه‌تێكی خۆیی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رانه هه‌یه , وه نه له هیچ كاتێك و , وه نه له هیچ شوێنێكدا كرده‌ی خێڵهكیانهی گه‌له‌كان نه‌گونجاوه له‌ته‌ك دهوڵهتداریهتیدا . هه‌موو مێژوو پڕه له به‌ڵگه‌ی زیندوو و سه‌لمێنراو ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاستییه" , ئه‌مه هێمایه‌كی جوانه به دۆخێك , كه به قوڵی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌گه‌لی وه‌ك كوردی
توشی شكست و لاوازییه‌كی گه‌وره‌ی مێژووی كردووه , كه به‌هۆیه‌وه ناكارابوون له خۆسه‌لماندن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا , چونكه ده‌وڵه‌ت وه‌ك یه‌كێك له‌باڵاترین فۆرمه‌كانی ئازادی و خۆسه‌لماندنی مرۆڤ و نه‌ته‌وه ته‌نها له‌سایه‌ی سیاسه‌تێكی خۆییدا جێگیرده‌بێت و به‌ڕێوه ده‌برێت , كه بێگومان سیاسه‌تێكی ڕه‌سه‌ن و سه‌ربه‌خۆ به‌ئه‌قڵێكی خێڵه‌كییانه و پێكهاته‌یه‌كی خێڵه‌كییه‌وه دانامه‌زرێت , ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ئه‌قڵی خێڵه‌كییانه ئاراسته‌یان بكات , ناتواناش ده‌بن له خۆبهدهوڵتكردن دا , تاوه‌كو ئه‌و به‌ڵا و نه‌خۆشییه ناوه‌كییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ , ئازادبوون و بهدهوڵتبوون وه‌ك خه‌ونێك ده‌مێنێته‌وه.
ئومێد حه‌مه عه‌لی - رووسیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست