کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لەمانچستەر ڕێپێوانێکی فراوان لەدژی تیرۆرکردنی سێ ژنەچالکوانە کوردەکەی فەرەنسا ڕێك دەخرێت

Tuesday, 15/01/2013, 12:00


دەزگای پێنوسەکان، لەبەریتانیا، بەهاوکاریی ڕەوەندی کوردی، لەشاری مانچستەر، ڕێپێوانیکی فراوان، ڕۆژی شەممەی ئایندە و لەدژی تیرۆرکردنی سێ ژنە چالاکوانە کوردەکەی فەرەنسا، کاتژمێر ١٢.٣٠ ڕێك دەخات.

ڕێپێوانەکە، بەەبشداریی کوردانی مانچستەر و دەوروبەری، ڕۆژی شەممەی ئایندە، ١٩/٠١/٢٠١٣ / کاتژمێر ١٢:٣٠ (دووانزە و نیو) لە ئۆڵساینت پارك(All Saint park)، پۆست کۆد(post cod): (M1 7DU). نزیك مانچستەر یونیڤێرستی(زانکۆی مانچستەر) (Manchester university) لەسەر شەقامی (Oxford Road) ئۆکسفۆرد ڕۆد. دەست پێ دەکات و لە پیکادڵی گارد(Piccadilly garden) لە ژێر دارەکەی هەڵەبجەدا کۆتایی پێ دێت.

دەزگای پێنوسەکان، داوا لەتەواوی کوردانی مانچستەر و دەورەبەری دەکات، بەشدارییەکی گەرم و گوڕیان هەبێت، بۆ دژایەتیکردنی کوشتنی کوردەکان. کە دەوڵەتانی دنیا پێیان وایە، هەرزانترین خێنیان هەیە و هەر کاتێك بیانەوێت، بەتاك و بەکۆمەڵ لەناومان دەبەن.

هیوادارین، هەر تاکێکی کورد لەو ناوچانەدا، ڕێپێوانەکە بەموڵکی خۆی بزانێت و زۆرترین هاونیشتیمانی و ناسیا و دۆست و خزم و هاوڕێکانی بانگهێشت بکات. هەروا داواکارین تەواوی حیزب و لایەن و ڕێکخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد، سەر بەهەرچووارپارچەی کوردستان بەشداری گەرمیان هەبێت.

تێبینی: هەر کەسێك دەتوانێت لەلای خۆیەوە پۆستەر و وێنە و لافیتە و ئاڵا بهێنێت.



ڕێپێوانەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

کاتژمێر ١٢: ٣٠ (دووانزەو نیو) دەست دەکرێت بەکۆبوونەوە لەپارکی All Saint Park

پۆست کۆد(post cod : M1 7DU)

کاتژمێر ١:٠٠ (یەك) لەپارکەکەوە و بەسەر شەقامەکەدا دەست دەکرێت بە جوڵە بەرەو مانچستەر پیکادڵی(Manchester Piccadillly)

کاتژمێر ٣:٠٠ کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە دەهێنرێت

بۆ پەیوەندی کردن ئەم ژمارانەی خوارەوە بەکار بهێنە:

٠٠٤٤٧٥٢٢٠٦٥٨١٧

٠٠٤٤٧٤١٢٤٠٥٥٨٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە