حه‌مه قاشتی شاگرده‌که‌ی حه‌مه‌خانی حاجی داراو هاوڕێکه‌ی هێمنه ڕه‌شیش باسی خیانه‌ت ده‌کات........
Monday, 17/08/2009, 12:00
به ڕاستی دنیایه‌کی سه‌یروو سه‌مه‌ره‌یه که به‌ڕوژی ڕوناكوو بێپه‌رده که‌سانێکی ڕابردوو پر له خیانه‌توو جاسوسی ده‌م بکه‌نه‌وه‌و کوردایه‌تیمان پێ بفرۆشن ،وه‌کوو حه‌مه قاشتی له چاوپێکه‌وتنێکی هاوڵاتیدا موزایه‌ده‌مان به سه‌ردا ده‌کات ،له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان منداڵێکی بچوکیش ئاگای له ڕابردووی پڕ شه‌رمه‌زاری حه‌مه قاشتیه که چۆن له ساڵه‌کانی هه‌شتاکاندا ئه‌م پیاوه به‌رزه که چ په‌یوه‌ندیه‌کی قوڵی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئیستخباراتی عامه‌دا له گه‌ڵ هێمنه ڕه‌شی به‌ڕانه‌تی هاوو بیروو ڕایدا ئه‌وه‌بوو هێمنه ڕه‌ش ملازم سه‌عدی شیوعی به‌زیندووی ته‌سلیمی ئیستخبارات کرد ،ئه‌و ته‌سلیم کردنه ویژدانی هه‌موو که‌سێکی شه‌ریفی هه‌ژاند به‌تایبه‌تی له‌و کاته‌دا که یه‌کێك له زابته‌کانی ئیستخبارات ڕوو ده‌کاته مه‌لازم سه‌عدی به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بوو پێی ده‌ڵێت ئه‌ها کورد چه‌ند خاینه ئه‌ها یه‌کێتی چه‌ند خاینه تۆیان ته‌سلیمی ئێمه کرده‌وه ، مه‌لازم سه‌عدیش وه‌ك پیاوێکی مه‌رد و قاره‌مان ده‌ڵێت کورد خاین نیه یه‌کێتیش خاین نیه ته‌نها ئه‌م که‌سانه خاینن وه هه‌تا هێزیشی تیا‌بوو تفێکی خه‌ست ده‌کاته ناو چاوی هێمنه ڕه‌ش و پێی ده‌ڵێت ئه‌م جاشایه‌تیه‌تان لێ پیرۆز بێت .جا حه‌مه قاشتیش یه‌که‌م چالاکی بۆ ئیستخبارات شه‌هید کردنی مه‌حمود حه‌سه‌ن بوو که سه‌رلقێکی شیوعی بوو ،ئیتر دوای ئه‌وه پله‌که‌ی لای ڕژێم زیاتر به‌رزبویه‌وه چونکه به کرده‌وه بۆ ڕژیمی سه‌لماند که چ دڵسۆزێکه .ئه‌م پیاوه مه‌سئول مه‌ڵبه‌نده‌ی ئێستا هه‌تاوه‌کوو ئه‌نفاله‌کانێش به‌رده‌وام بوو له سیخۆری کردنوو جاسوسی ئیتر به‌ناچاری خۆی که‌شف کردوو هاته خواره‌وه هه‌رچه‌نده به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو وه‌کوو هێمنه ڕه‌شی به‌ڕانه‌تی چونکه نیازی وابوو ئه‌میش وه‌کوو ئه‌و به‌هادین نوری وه‌کوو ده‌سته گۆڵ ته‌سلیم بکاته‌وه به حه‌مه‌خانی حاجی دارا.
ئه‌م تاوان باره خوێن مژه که سیش نه‌ك پێی نه‌وتوه به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه به‌ڵکوو کرایه مه‌سئول مه‌ڵبه‌ندیش .به‌ڕاستی کاره‌ساته ئێستاش به خه‌ڵک بڵێت خیانه‌تکار که ده‌نگیان به گۆڕان داوه به‌ڵام له خۆشی ناپرسێت ئه‌و چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاره چی لێهات که که‌س نازانێت چۆن حه‌په‌لوش کرا .له کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده به حه‌مه ده‌ڵیم که جیلێك به ڕیوه‌یه که نه‌ك هه‌ر گه‌نده‌ڵی قبوڵ ناکات به‌ڵکوو ته‌ختوو تاراجیشتان به سه‌ردا ده‌ڕوخێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست