كاك نەوشێروان مەترسە %80 ى گەنجانت لەگەڵە
Thursday, 26/03/2009, 12:00
ئەوەى ئێستا زۆر بەڕوونى هەستى پێدەكرێ لە ئێستاى كوردیستان ناڕەزاییەكى زۆرى خەلكە لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەى كە ئێستا دا هەیە لەبەر ئەوەى هەموو لایەك چاوڕوان بوون كە گۆرانكارییەك ڕوبدت لەو دەسەڵاتەى كە لە گەندەڵى دا پێشەنگە لە سەرانسارى جیهان دا وە دەسەڵات دارانییش باش دەزانن كە چ تاوان و دزیەكیان كردووە وە كۆنتڕۆلى خۆیان و هەموو كاربەدستەكانى خۆیان لەدەست داوە وە گەنجانى كورد وەك هەر بەشێكى ئەم كۆمەڵگایە هەموو هیوایەت و ئارەزوەكانیان لەچاڵنراوەو ئاوتەكانیان زیندە بەچاڵ كراوە وە ڕێگلى پێشكەوتنیان لێگیراوە بەوەى كە ئەگەر لە قوتابخانەبن یان كۆلێژ پێش ئەوەى كوردبن دەبێت حیزبیبن كە ئەگەر لە لاى سلێمانى (ژێر دەسەڵاتى یەكێتى)بن دەبێت ناویان خوێێندكاربێت وە ئەگەر لە لاى هەولێرودهۆك بین (ژێر دەسەڵاتى پارتى) دەبێت ناوت قوتابى بێت كە ئەمەش وەك كافرو موسڵمان وایە وە بۆ ئەوەى ساقیت نەبین دەبێت بڵێین (تەلەبە).
تو خاترى مرۆڤایەتى خۆتان و ویژدانى خۆتان تاك و خاوەنى ئەو عەقلە ناكامەبن كێ پێش دەكەوێ بەو خوێندنەى كە ئێوە بەرنامەى بۆ دادەڕێژن ئەى ئێوە لە خۆتان ناپرسن كە ڕۆژێك دادێ لە سەدام خراپترتان
بەسەر دێت كە هیچ نەماوە نەیكەن كام مەسولهەیە كۆمپانیاى نەبێ كام مەسولهەیە دوو ماڵى نەبێت لە دەرەوە كام مەسولهەیە ڤێلاى دەیان قاتى نەبێ كام مەسولهەیە بەنزینخانەى نەبێ كام مەسولهەیە بە دەیان و سەدان پاسەوانى نەبێت كە تاكە كاربەدەستێك لە سەرۆك وەزیرانى وڵاتێكى پێشكەوتو دەولەمەند ترە
كاتێكیش باسى دامەزراندنى قوتابیانى دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان دەكرێت هەموویان گرانەتا دەیان گرێت و دەست دە كەن بە پارانەوە و دەڵین هەموو بوجەى كوردستان بۆ موچەیە بەڵام ناڵێن ئەگەر موچەى ئەو پاسەوانانەى كە دەوام ناكەن دابین بكەین بۆ ئەو قوتابیانەى كە لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەردەچن ئەوە بێگومان زۆر زیاترە.
لە بەر ئەم هۆیانەو سەدان هۆى تر چینى گەنجان و چینى هەژار نەك هەر دەنگ بەو دوو بنەماڵەیە نادەن بەڵكو ئەگەر هەركەسێكى تر هەبێ دەنگى پێ دەدەن بۆ ئەوەى هەر هیچ نەبێ لەم دەسەڵاتە ڕزگاریان بێ
وە كەسێكى وەك كاك نەوشێروان دەتوانێت بێزارى ئەم خەڵكە بقۆزێتەوە كە بە دڵنیاییەوە بەسەركەوتنى خۆی كۆتایى پێدێ چونكە دەبێت باش بزانێت كە ئەو كەسانەى كە پێشتر بە خوێن پارێزگاریان لە یەكێتى و پارتى كرددوە دەنگ بە سەدام حوسێن بدەن دەنگ بەو دوو بنەماڵەیە نادەن وە خەڵكى كوردستان باش ئاگادارە لەو كارانەى ئەوان دەیكەن وە ئامادەن بچن بۆ دەنگدان بۆ ئەوەى لە دژى ئەوان دەنگ بدەن و جارێكى تر ڕیگەنەدەن وەرەقە سپیەكانى دەنگ دان بۆ خۆیان پڕبكەنەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست