سەربەخۆیی
Monday, 10/11/2014, 12:00
سەربەخۆیی بریتییە لە دیاری کردنی سنووری جوگرافی هەر گەل و نەتەوەیەک یان چەند گەل و نەتەوەیەکی جیاواز لە جوگرافیایەکی دیاری کراودا.
لێرەدا ئێمە باس لە سەربەخۆیی گەلێک دەکەین کە لە دیرۆکیدا گەلێ کات چەوساوەو ژێر دەستە بووە ،وە لە خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی بەردەوام بووە.
لەم کاتەیا بەشێکی خاکی کوردستانی گەورە کە باشووری کوردستانە حوکومرانییەکی نیمچە سەربەخۆیی (هەرێم)ی هەیە .
ئێستا کە باسی سەربەخۆیی ئەم بەشەی کوردستان دەکرێ هەم لە نێوخۆدا و هەم لە ناوەندە ڕاگەیاندنە جیهانیەکاندا دەپرسین ئایا ئامادەکاری پێشوەختەی بۆکراواە لە ناوخۆدا؟ وە ئەگەر کراوە چین وە ئەوانەی پێویستە بکرێن چین؟ئەو ئامادەکاریانەی کە کراوە بۆهەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی ئەمانەن:
یەکەم- بوونی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی.
دووەم- بوونی پەیوەندی نێودەوڵەتی لەگەڵ ووڵاتانی دەوروبەر و ووڵاتە زلهێزەکاندا.
سێیەم- بوونی پەیوەندیەکی بازرگانی هەمەلایەنە لەگەڵ دەرەوەدا.
چوارەم- بوونی رێگای ئاسمانی (فرۆکەخانە).
وە ئەو ئامادەکاریانەی کە نەکراون و پێویستە بکرێن ئەمانەن:
یەکەم- بەدامەزراوەیی کردنی سیستەمی حوکمرانی لە باشووری کوردستاندا.
دووەم- درووستکردنی هێزێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و دەرهێنانی لە ژێر دەسەڵاتی پارتە سیاسیە کاندا.
سێیەم- بنبڕکردنی گەندەڵی و بە هەدەردانی بوودجەی باشووری کوردستان و بەکارهێنانی بودجە بۆخزمەتی تاکەکانی گەل نەک بۆ خزمەتی بنەماڵەو کۆمەڵە و دەستەی پاوان خوازی حزبەکان.
چوارەم - برەودان بە کشتوکال و پیشەسازی لە هەرێمێکی بەکاربەرەوە بکرێتە هەرێمێکی بەره هەمهێنەر. پێنجەم - دروست کردنی هێزی ئاسمانی هەم بە هێرش بردن و بەرگریەوە.
شەشەم -دروستکردنی کارگەی چەک و تەقەمەنی تاوەکو خۆی رابگرێ لە بەرامبەر هەر پلانێکی نێو دەولەتی کەلە دژی بەرپادەبێ.
حەوتەم -وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەهەموو ئاستەکاندا وە ئامادەکردنی بۆ هەرپێشهاتێک.
سەرەڕای ئەمانەی باسکران ئە گەرێکی دیکە هەیە کەبەرژەوەندیەکانی وڵاتانی زلهێز وا بخوازێ کە دەوڵەتێکی کوردی دروست بێ کە برەو بە بەرژەوەندیە کانیان بدات، بەڵام لێرەدا مەترسیەکی گەورە هەیە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی و بەدەست هێنانی مافێکی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد سەرەڕای ئەم دەسکەوتە گەورەیە ،ئەگەر هەیە بە هۆی بەرژەوەندی دەوڵەتانی دراوسێ وە نەیارانی نێو پارتە سەرەکیەکانی دەسەڵات لە نێو دەوڵەتە راگەیەنراوەکەدا ئەگەری دروست بوونی شەڕێکی خوێناویە کە بەرۆکی گەلەکەمان بگرێ بۆیە دەبێ تاکەکانی گەل بەشێوەیەکی وەها وشیار بکرێنەوە کە بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ سیاسیەکان پەنا نەبرێتە بەرچەک و چیتر ڕۆڵەی هەژار نەبێتە قەلغانی پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵە و پارتە سیاسیەکان بەڵکو زمانی گفتوگۆو کێبڕکێی دیموکراسی ململانێکان یەکلایی بکاتەوە تا ئەگەری دروستبوونی شەڕ لەنێوان کوردان نەمینێ وەک نەمانی ئاسەواری خۆڵبارین کەچۆن دوای باران بارین لە کەشی ناوچەیەکدا نامینێ..لەکۆتاییدا بریاردانی خود بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەخەینە بەر دەست خوێنەران ......هیوادارین لەهەر کەم و کورتیەکمان ببورن لە تیشک نەخستنەسەر بابەتەکە بەتەواوی .
نوسراوی هاوبەشی
_ ئاسۆ دەربەندی
_ هیوا دەربەندی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست