کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا فراكسیۆنى یه‌كگرتوو داواى لێپیچنه‌وه‌ده‌كات له‌و ده‌زگایه‌نه‌ى كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌بارو

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


كاتژمێر 11ى پیش نیوه‌رِۆى ئه‌مرِۆ 11/5/2010 په‌رله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى خۆى گرێدا ، كۆبونه‌وه‌كه‌ دوو برِگه‌ى له‌ خۆ گرتبوو ئه‌وانیش یه‌كه‌مینیان داواى سه‌رۆكى هه‌رسێ فیدراسۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و هه‌ندێ په‌رله‌منتارانى تر ، له‌سه‌ر رِه‌زامه‌ندى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان ، تایبه‌ت بوو به‌ گفت و گۆكردن له‌سه‌ر وه‌زعى ئاسایشى هه‌رێم پاش حاڵه‌تى رِفاندن و تیرۆركردنى دوو هاوڵڕتى بێتاوان ، له‌و ته‌وه‌ره‌یدا پاش دووباره‌ كردنه‌وه‌ى مه‌حكومكردنى رِووداوه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ ، سه‌رۆك و جێگرى زۆربه‌ى فراكسۆنه‌كان هه‌ردوو رِووداوه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد.

له‌و زه‌مینه‌یه‌دا به‌رِێز سه‌میر سه‌لیم جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌ناوى فراكسیۆنه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ تیرۆرستیانه‌ى رِیسواكرد و پێشنیارى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى خسته‌ رِوو كه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رِووداوانه‌ بكات له‌ رِێى لێژنه‌كانیه‌وه‌ و كه‌س و ده‌زگاى كه‌مته‌رخه‌میش لێپرسینه‌ویان له‌گه‌ڵ بكرێ ، له‌گه‌ڵ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى جوانه‌ مه‌رگه‌كانى رِووداوه‌كه‌ ، له‌ته‌وه‌رى دووه‌مى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆى په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پرِۆژه‌یاساى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم كرا كه‌ به‌رِاو سه‌رنجى په‌رله‌مانتاران ده‌وڵه‌مه‌ندكرا و به‌تێكرِاى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.

شایانى باسه‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌هاوكارى چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تر له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و بزوتنه‌وى گۆرِان له‌مانگى 12 ى ساڵى رابردوو پرِۆژه‌ یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌ ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تى كردبوو كه‌ سوودى لێوه‌رگیرا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرِۆژه‌ یاساكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌پیشكه‌ش كرابوو.

له‌هه‌مان كاتدا وابرِیاره‌ سبه‌ینێ درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان بدرێ بۆ تاوتوێكردنى پرِۆژه‌یاساى ده‌سته‌ى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ هه‌رێمى كوردستان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە