کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا تیرۆری د. قاسملوو و سەردەشت عوسمان سەرچاوەکەیان جۆریەکن؟

Monday, 13/09/2010, 12:00


که‌مال جه‌مال موختار لە بابەتێکدا لە کوردستانپۆست لە ژێر ناوی " ئیتیڵاعاتێک، ژنه‌که‌ی بارزانییه‌، سه‌رده‌شتیش ده‌بیت بکوژرێت!"، سەرەنجی خوێنەرانی بۆ مەسەلەیەکی هەستیار رادەکێشی.

کەمال جەمال موختار لە نووسینەکەیدا خوێندنەوە و رووکردنەوەیەک و کۆمەڵێک شتی نوێ دەخاتە بەرباس و لێدوان لە ئەگەر پێوەندی بکۆژانی د. قاسملوو و عوسمان سەردەشت دەنێتە گۆرێ.

کەمال جەمال مختار بۆ ئەو مەبەستە کتێبەکەی کارٶل پرونهوبەر نەشتری کردوە و دەڵێی : "به‌رگی یه‌کەم کتێبه‌ی، که‌ ده‌یبینێت THE PASSION AND DEATH REHMAN THE KURD به‌ زمانی ئینگلیزی له‌لایه‌ن کارۆڵ پرونهوبه‌ر نووسراوه‌، به‌ کوردی ‌ناونیشانی ئه‌م کتێبه‌ جوانتره‌ وا وه‌ربگێڕدرێت: (سۆزی مردنه‌که‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ)"

لەو رابەتەدا کەمال موختار سەرەنجی داوەتە ناوی بە کۆژانی د. قاسملوو کە بریتین لە:

1- محمد ره‌حیمی (محمد جعفر سه‌حرارودی). 2- مه‌نسور بوزرجیان (نوكەرێكی كورد بوو) جەلال تاله‌بانی زور بە توندی ئەمە رەت دەكاتەوە، ده‌ڵێت فارسە). 3- رەحیم بورسیفی (لە ژێر چەتری بەناهیندەیی لە نه‌مسا خوی شاردبووەوە). 4- حاجی موسته‌فا فیدائی (ناسراو بە مسته‌فه‌ویی)ـ خیزانەكەی له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.

(سەرچاوە کتێبی کارۆل پرونهوبەر)

کەمال جەمال موختار جەختی خستوتە سەر ناوی نەفەری ژمارە 4ی ئەو لیستە، حاجی موستەفا فیدائی ناسراوە بە مستەفەویی و پێ نووسراوەکەی کەمال جەمال موختار ده‌بێ خیزانەکەی لە بنەماڵەی بارزانی بێ .

هەرچەند کەمال جەمال موختار ئاشکرای نه‌کردوە خیرازنی حاجی مستەفا فیدائی کە یەکێک لە بکۆژەکانی د. قاسملوویە ناوی چێیە و کچی کام یەک لە بارزانیەکانە، به‌ڵام ئەوە ئاشکرا دەکا کە خیزانەکەی سەر بە بنەمالەی بارزانیه‌

پێدەچێت ئەو کاتەی بنەمالەی بارزانی لە کەرەج ژیاون دەبێ ئەو کچەیان شوی بە حاجی مستەفا فیدائی ناسراوە بە مستەفەوی بکۆژی د. قاسملوو کردبێ.

جاجی مستەفا فیدائی واتە مستەفەوی مسئولێکە لە داموودەزگای ئیتلاعات سپای پاسداران و یەکێک لە کاربەدەستانی بالای قەرارگای حمزەی سیدالشهدایە و بەرپرسی تیرۆککردن ئەشخاسی سیاسی و دژ بە رژیم لە ناوخۆی ئێران و دەرەوەی ولاتە.

هەموو ئێمە دەزانین لە ئاکامی ڕێککەتننامە ئەلجەزائیر نیوان مەحمد رەزا پەهلەوی خائین و گۆربەگۆر شای ئێران و حەسن البەکر سەرۆک کۆماری رژیمی فاشیستی وەختێ عێراق کە نەتیجە ئاش بەتاڵی شۆرشی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٦٨ ی لێکەوتەوە، کوردێکی زۆری باشووی بۆ ئێران گوازترانەوە و بەشێک لەو کوردانە کە بنەمالەی بارزانی دەگرێتەو لە شاری کەرج نیشتەجێ بوون.

بێگومان هەم بنەماڵەکانی کورد ژنیان لە فارس و غەیرە فارس خۆازتوە و کچیان پێیدابن و بێشک بنەماڵەی بارزانییش یەکێک لەو عایەلانە بووە کە خزمایەتی لە بنەماڵەکانی فارس و غەیرە گرتوە، هەلبەت تێکەلاو بوون و خزمایەتی گرتن لە گەڵ فارس و غەیرە فارس هیج کێشە و گیرو گەرەفتێکی نابێ دروست بکا بە مەرجیی دوا رۆژ کێشە بۆ کورد و خەباتی جوولانەوەی پێک نەهێنی.

لە پەیوەندی خزمایەتی بنەماڵەی بارزانی لە گەڵ کەسێک بەناوی جاجی مەستەفای فیدائی ناسراوە بە مستەفەوی کە دواتر دەبێتە یەکێک لە بکۆژەکانی د. قاسملوو، چەند پرسیاریک دێنە ئاواوەو گرینگیی تایبەتیان پێویستە.

یەکەم پرسیار ئەوەیە چوونە کەسێک بەناوی حاجی مستەفا فیدائی ئیتلاعاتی خاوەن پۆستێکی بالا لە سپای پاسدارانی ئێران و دواتر بکۆژی د. قاسملوو دەتوانی ببێتە زاوای بنەمالەی بارزانی، به‌ڵام عوسمان سەردەشت ناتوانی؟

ئەوه‌ لەکاتێکدایە کە عوسمان سەردەشت کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانەو لە بەرامبەری دا حاجی مستەفا فیدائی کورد نیە و شیعەیەکی ئیتلاعاتیە و ئەندامێکی باڵای سپای پاسدارنی قەراگای حمزەی سیدوالشهدایە و وەک بکۆژی د. قاسملوو و هاورییانی ناسراوە؟

پرسیارێکی تر کە لەو رابەتەدا دێتە گۆرێ ئەوەیە، تۆ بڵێ تیرۆی کردنی د. قاسملوو و عوسمان سەردەشت یەک سەرچاوەیان نەبێ و ووتەکەی کەمال جەمال موختار ڕادستیەک لە کردەوەکانی بنەماڵەی بارزانی بێت؟

هەرچەند ئەو ئیدەعایە، واتە بکۆژانی سەردەشت و د. قاسملوو لە یەک سەرچاوەن، ئەسپات کردن و سەلماندنی ئاسان نیە، بڵام ئەو وادانانە بۆ ئەوەی دەبێ مرۆڤ بیر لە جۆرە بۆچوونەی کەمال جەمال موختار بکاتەوە و لێکۆلێنەوەی لەسەر بکرێت.

هۆکەشی دەگرێتەوە بۆ نێوان ناخۆشی و ناکۆکی قیادەی مووەقەته‌ و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵەکانی سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٨-١٩٧٩ زائینی ؛ە ناوچەی شنویە.

قەزیەکە ئاوا بووە، کە دوای شۆرشی گەلانی ئێران ناکۆکی و شەڕو لێکدان و پێکدانێکی زۆر نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەرکردایەتی د. قاسملوو و قیادەی مووەقەت، واتە پارتی دروست بوو، هۆکەشی ئەوە بوو کە بنەماڵەی بارزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بە بێ حۆرمەتی کردنی ئارامگای مه‌لامستەفای بارزانی تۆمەت بار دەکرد. ئەو ڕووداوە دەتوانی ئەگەری هەستی تۆڵەساندەنەوەی بنەمالەی بارزانی لە سەرکردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران د. قاسملوو بێنێتە گۆرێ.

به‌ڵام تا ئەو کاتەی بە بەڵگە سەلماندی دەست تێدابوونی بنەماڵەی بارزانی لە تێرۆکردنی د.کتور قاسملوو کارێکی ئاسان نیە، به‌ڵام خزمایەتی بنەماڵەی بارزانی لەگەڵ یەکێک لە بکۆژانی د. قاسملوو، حاجی مستەفای فیدائی ناسراوە بە مستەفەوی شەخسێکی ئیتلاعاتی و یەکێک لە مسئولانی باڵای سپای حمزەی سیدالشهدای بەر پرسی تیرۆکانی ناوخۆی ئێران و بەتایبەت دەرەوەی وڵات لەلایەک، و نێوان ناخۆشی بنەماڵەی بارزانی و حیزبی دێموکرات کە د. قاسملوو سکرتێری ئەو حیزبە لە لایەکی دیکە، و تێکەلاوی شەخسی حاجی مستەفای فیدائی ناسراو بە مستەفەوی لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی ئەو پرسیارانەی خوارە دێنێتە گۆرێ.

١- ئایا بنەماڵەی بارزانی لەو ڕووداوەدا واتە تیرۆکردنی د. قاسملوو ئاگادار بوون؟

٢- ئایا برینی ڕووداوەکانی رۆژەکانی ناکۆکی نێوان دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سکرتێری د. قاسملوو و قیادەی مووەقەت ئەوەندەی تەئسیری لە سەر بنەمالەی بارزانی بووە کە زاواکەی بنەماڵەی بارزانی، ئەو نێوان ناخۆشییەی بۆ بەرژەوەندی نیزام قۆزیبێتەوە؟

ئەگەر ئەوە ڕاست بێت کە بنەماڵەی بارزانی بۆ وەرگرتنی ئینتەقام و تۆڵە ساندنەوە لە حیزبی دێموکرات کوردستانی ئیران، لە گەل زاواکەیان، یان لە ڕێگای ئەو هاوکای تیرۆکردنی د. قاسملوویان کردبێ یاخۆد ئاگاداری تیرۆرکردنی د. قاسملوو بووبن و زانیاریان لە ئیختیار زاواکەیان نابی و هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران کردبی، بارزانیەکانی تووشی گۆناحێکی یەکجار گۆرەی مێژوویی و نابەخشوودنی بوون و لاپەرەیەکی شووم و ڕەش لە مێژووی کورد تۆمار کردوە.

حیزبی دێموکرات بە هەردوو باڵی بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی ئەو قەزیە دەبێ بەدوادا چوونی ئەو مەسەلەیە بکا، بەدوو دەلیل.

یەکەم بۆ ڕاست و ناراست بوونی ئەگەری پێوەندی بنەماڵەی بارزانی لە تیرۆرکردنی د. قاسملوو و بۆ لە بەێن بردنی هەموو شک و گومانێک لەو رابەتەدا.

دووهەم بۆ پێشگرتن لە ئەگەری دروست بوونی ئالۆزی و شێواوی داهاتووی نێوان کوردەکانی باشوور و رۆژهەلاتی کوردستان و پێشگری لە هەل و دەرفەت بۆ دوژمنانی کورد بۆ نانەوە ئاژاوە و دووبەرەکی لە نێوان کوردەکان.

خەدر کامیلی ١٢ سپتامبەری ٢٠١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە