وەڵامێك بۆ نوسراوەكەى كۆسار عمر لە مەر میمبەرى مزگەوتەكان
Sunday, 16/01/2011, 12:00
حەزم كرد وەڵامى جەنابتان بدەمەوە بە چەند ووشەیەك كە خۆى وەڵامە لەناو بابەتە نوسراوەكەى جەنابتان كە لە كوردستان پۆست بڵاوتان كردۆتەوە
لاى هىمووان ئاشكرا و روونە كە فشارێكى زۆر خراوەتە سەر دەسەلاتدارانى پدك و ینك لە لایەن ئۆپۆسۆزیۆن و رۆژنامەنوسەكان و مامۆستایانى میمبەر بەڵام ئەوەى كاریگەرى زۆرى خستۆتە سەریان ووتارى مامۆستاكانى مزگەوتە لەبەر ئەوە خەلك زیاتر لە رووى عەقیدەوە باوەردارە بە رووداوەكان نەك رۆژنامە و ئەنتەرنێت وە من وەك تۆ نالێت تەنها بەلكو ئەوانیش رۆڵیان هەیە .
جەنابى كۆسار عمر . تۆ هاتوویت بەرگرى و باس لە ئازادى دەكەیت بۆ چەند رۆژنامە نوسێك و 1 هونەرمەند و چەند كەسێك كە تۆ بە رۆشنبیر ناویان دەبەیت كە هەموویان بە پەنجەى دەست هەژمار دەكرێرن ، بەڵام لەولایشەوە هاتوویت ئازادى ملیۆنەها خەلكى كوردستان و عێراق و هەموو موسولمانانى جیهانت لەژێر خاك ناوە بۆ چەند رۆژنامەنوسێك و رۆشنبیرێك كە هاتوون سوكایەتى بە عەقیدە و پەرستراوى ئەو هەموو خەلكە دەكەن كەچى من بەوانە نالێم رۆشنبیر \\ رۆشنبیر و رۆژنامەنوسى رەوشتى بەرزیان هەیە لەبەر ئەوە پێش پیشەكەیان فێرە ئەدەب دەكرێن نەك جوێن بۆ ئاگاداریت من كە دەلێم رۆشنبیر و رۆژنامەنوس تەنها ئەو چەند كەسەم مەبەستە كە تۆ ناویانت ناوە رۆشنبیر بۆ تێگەیشتى تۆ ئەو ووشەیە بەكاردێنم ئەگەرنا ئەم ووشەیەم بەكار نە دەهێنا
لە هەموو خالەكانیش دا تۆ بەعام قسەدەكەیت وەك دیارە هیچ رێزێكى مرۆڤایەتیت بۆ هیچ مامۆستایەك دانەناوە هەرهەموویانت بە جارێك بە كەسانى بەكرێ گیراوە ناوزەند كردوە كەچى ئەوەى تۆ دەیلێیت ناحەقە بەرامبەر بەحەق وەك ئەوەى بلێت ئەو شارە هەر هەمووى پیاوكوژن تەنها لەبەر ئەوەى یەك كەس لەوشارە پیاوكوژبوە ئەوەش خۆى لە خۆى دا دیارە كە هیچ زانیاریەكت لەسەر ئەم باسە نیە و خوێندنەوە و شیكردنەوەت بۆ نەكردوە
جەنابى كوسار عمر تۆ هاتویت پشتگیرى لە پرۆژەكەى پەرلەمان دەكەیت كەچى ئەمە پرۆژەى لیستى كوردستانى و گۆرانى بێژێك و چەند كەسێكن كە ناویان لە خۆ ناوە رۆشنبیر ئەوەش ئەوە دەگەیەنێن كە دەسەلات دژى میمبەر و مەلا و مزگەوتە نەك بەكرێ گرتە ؟ بەڵام بەینى خۆمانبێت ئەوەى تۆ دەیلێت هاوراى دەسەڵاتە كە یەك مزگەوتى گەورە هەبێت بۆ ئەوشارە كە ووتار بۆ ئەو هەموو خەلكە بخوێندرێتەوە و باسیش لەوە نەكات كە ئەگەر جنێو و سوكایەتیمان بە ملا و مزگەو تو خودا و عەقیدەى خەلك كرد ئەوان باس نەكرێت لەو مزگەوتە لە لایەكى تر دەلێم رەنگە تۆ لەم ووڵاتە دا نەژیت و هەر نەشتبینیبێ كە ئێمە مزگەوتى ئاوا گەورەمان نیە و وە ئەگەر دروستیشى بكەین ئەوا دەبێت شارێكى تر دروست بكەین تەنها بۆ مزگەوتێتك و وەكاتێك ئەو هەموو خەڵكە دەچێت بۆ مزگەوت و دواى تەواوبوونى ووتار ئەهەموو خەلكە دەبێت پێویستیان بە چەند سەعات هەیە تا دەگەنە بەر دەرگاى دەرەوەى مزگەوت وە ئەگەر لە رێى سەتەلایت و شاشە بگوازرێتەوە بۆ مزگەوتەكانى تر و مالەكان جەنابى كۆسار بینە بەر چاوت خەلك لە ناو مزگەوت بەدیار شاشەكەوە دانیشت و لەناكاو كارەباكوژایەوە چ دیمەنێكى كۆمیدى و سەیرو پێكەنیناویە وەك خۆت ئاگادارى ئێمە كارەبامان چەند.................؟
وە لە خالێكى ترى باسەكە دیارە كە تا رۆشنبیر و رۆژنامە نوس جنێو یان سوكایەتى بە بەرزى و پیرۆزى خەلق و پەرستراو و عەقیدەى خەلك نەكەن هیچ مەلایەك باسى رۆشنبیر و .... ناكات كەواتە مەلا بەرگریكارە نەك هێرش بەر.. هێرش بەر ئەوانەن كە ناویان لە خۆ ناوە رۆشنبیر و نوسەر كەچى حەق وایە نوسەر و رۆشنبیر دژ بەو كەسانە هەڵبستن و بنوسن كە ناویان زراندوە بە بلاوكراوەى بێ جى و......!
دیسان دەڵێم زۆر بە داخم كە ناحەقى و حقدى دلت بە مامۆستاكان دەردەكەیت كاتێك دەلێیت ئەوانە نەفرەت لە هونەر و تەكنەلۆژیا و رۆشنبیر دەكەن . ئەوە درۆ هەلبەستنە بە دەمى مامۆستاكانى ئاینى ئەوان بە كەسێك دەلێن بێ ئەخلاق كە جنێو بە .......... استغفرالله .. دەدەن و بەروتى و جولانەوەى سێكسى گۆرانى دەلێن و بۆ ناو خێزانى كۆمەل پەخش دەكرێت كە چى تۆ كاتێك لەناو خێزانەكەى خۆت دابیت پێش هەموویان پڕدەدەیتە كۆنترۆلەكەت و دەیگۆریت
عەرزت كردوە كە ئایا مەلاكان دەوێرن باسى دەسەلات و دزى شتى وابكەن بەلێ وێراون و زۆریشیان گیراون و تا ئیستاش دوور خراونەتەوە لە میمبەر و ووتار بەلام ئەوە ئیوەن ناوێرن بابەت بەناوى تەواوى خۆتان بلاو بكەنەوە و وێنەتان پیشان بدەن و بەس نیە مامۆستا بەرێزەكان لە رۆژى رووناك بەرامبەر بە هەزارن كەس و چاوى كامیراكان باسى ناحەقیەكانى ئەو ووڵاتە دەكەن لە هەموو روویەكەو
لە كۆتایدا دەلێم بەداخم بۆ ئەو شتانەى تۆ كە نووسیوتە بێ زانیارى و وە جگە لە رق بەرامبەر بەحق هیچ شتێكى تر نیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست