کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشمەرگەی دێرین كێ یە ؟ كێ خانەنشین دەكرێ بە پێشمەرگەی دێرین؟ !

Wednesday, 02/05/2012, 12:00







بێگومان بزوێنەری سەرەكی شۆڕشی ڕزگاریخوازی هەموو میللەتانی دونیا . بۆ بەدی هێنانی ماف و ئازادی و دیموكراسیەت پێشمەرگە یان لە ناوەوە ڕاستەوخۆ بە خەباتی فیكری و چەكداری یان لە دوورەوە جڵەو گیری كاروانەكە دەكات هەڵبەتە ئەوەش ئاشكرایە لای هەمووان كە شۆڕش وەرچەرخاندنی قۆناغی ژیانی مرۆڤە بۆ باشتر واتە شۆڕش سیما و ڕوخساری هەموو مەسەلەكانی ژیان ئەگۆڕێ و هاوتای ڕەوتی شارستانیەت و مەدەنی و میللەتانی دنیا دەكات ... كورد لە 11 ی ئەیلولی ساڵی 1961 وە دەستی بە شۆرش كرد دژی ڕژیمە یەك لە دوای یەكەكانی عێڕاق لە ڕژێمی پاشایەتیەوە بۆ ڕژێمی دیكتاتۆر سەدام حسێن خەباتی فكری و هەمە لایەنە بە واتای كۆمەلێك ئایدۆلۆجیای جیاجیا بووە ڕێباز و دەستپێكی خەبات ... خەباتی پێشمەرگەی كورد دژی چەوساندنەوەو پاكتاوی ڕەگەزیی و لە هەمان كات دا بەدی هێنانی ئامانجی نەتەوەیی و مافی مرۆڤی گورد ...
خانەنشین كێ یە ؟
ئەوكەسەیە كەلە ئەنجامی خزمەتێكی وەزیفی و بە گوێرەی یاسای خانەنشینی مەدەنی و یان یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی یان یاسای خزمەت و خانەنشنینی هێزەكانی ناوخۆ خانە نشین كراون . یان خانەنشین ئەو كار بەدەستەیە یان فەرمانبەرەیە كەلە كەرتی گشتی و پاشماوەی یاسای خۆی لە كار تەواو دەبێ حكومەت خانەنشینی دەكات .
خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین بەواتەئەو خەبات گێرانەی لە شاخ و لە شار ساڵنێكی زۆر خزمەتی نیشتمانیان كردوە ئەوانیش بە پێی یاسا و ڕێسای دروست مافیان هەیە خانەنشین بكرێن .
مووچەی خانەنشینی :
ئەو بڕە پارەیە كە حكومەت بۆ ئەو كەسانەی خەرج دەكات كە خزمەتی یاسای یان لە فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەت تەواو كردوە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین هەمان مەسەلەیە بریتیە لەو بڕە پارەیە بۆ ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە پیوەندیان كردوە بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە لەهەموو لەیەنەكان پاشان دوای خزمەت كردنی بێخیانەت و كاری سیخوری خانەنشینی دەكرێن جێ داخە پێش ڕاپەرین پێشمەرگەی دێرین 10000 دە هەزار پێشمەرگە تێ نەئەپەڕی بەڵام ئێستا ئەو كەسانەی خانەنشین كراون حەوت ئەوەندە زیادی كردون كە ژمارەكەیان گەشتۆتە 67000 شەست و حەوت هەزار پێشمەرگەر خانەنشین كراون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان
پێشمەرگەی دێرین مافی خۆیەتی بەپێی ساڵانی خزمەتی و هەڵوێستی خانەنشین بكرێ ئەمەش بەچەند پلەیەكی سەربازی كەلە لیوا و بەرەو خوار دێتَ. لێرەدا وەك ڕوكاری گەندەڵیەكی تر باسی ئەوە ئەكەین كە حیزبی دەسەڵات زۆرێك لە كارمەندی كۆمپانیاكانی خۆی بەناوی پێشمەگەی دێرینەوە خانەنشین كردوە ئەمەش دژی یاسای خانەنشین و لادانە لەهەموو پڕانسیبەكانی خانەنشینی .. یان غەدرێكی گەورەیە لە پێشمەرگەی دێرینی پێكراوە .
سەرنجەكانم لەسەر خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین .
1 . یاسای ژمارە (38) ی ساڵی 2007 ی یاسای ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە (زێرەفانی هەرێمی كوردستان) بەرێیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە (4) ی ساڵی 2008 دەركراوە بەنوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (609) لە بەرواری 12\3\2008 بۆ جێ بەجێ كردنی و كاری پێویست كەلە وەقایعی كوردستان ژمارە (80) لە بەرواری 12\2\2008 تۆمار كراوە كەلە یاسای ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە (زێرەفانی هەرێمی كوردستان)
2. دەبێت ئەو پێشمەرگە دێرینانەی خیانەتیان بەگەل و شۆڕش نەكردوە خانەنشین بكرێن دەڕماڵەی ترسناكیان بۆ جێ بەجێ بكرێ چونكە ئاشكرایە كە پێشمەرگەی دێرین ناحەزیان لەهەموو لەیەكەوە زۆرە .
3. ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كەلە ساڵی 2004 وە خانەنشین كراون یاسای ژمارە (38) ساڵی 2007 بیانگرێتەوە واتە قەرەبووی ئەو چەند ساڵەیان بۆ بكرێتەوە .
4. پاداشتی ئەو پێشمەرگە دێرینانە بكرێت وەك فەرمانبەران وەیان كەلە یاساكەدا هاتووە دەبێت پێشمەرگەی دێرین پاداشت بكرێت كە خانەنشین كراون لەپێش یاساكە .
5. بوونی جیاوازی لە نێوان خانەنشین كردنی پێشمەرگە دێرینەكان و كادیرە سیاسیەكان دەبێت پێشمەرگەی دێرن بەلە 100% ی مووچەی بنەڕەتی پلەی سەربازیەكەی خانەنشین بكرێت لەگەڵ دەڕماڵەی ترسناكی و دەڕماڵی بڕوانامە و دەڕماڵەی خێزان و لەهەمان كادیرە سیاسیەكان كە خانەنشین كراون بە پلەی سەربازی لە 80% ی مووچەیان بدرێتێ بەو پلەیەی كە پێی خانەنشین كراون بەبێ هیچ دەرماڵەیەك كەوەك فەرمانبەران خانەنشین دەكرێن فەرمانبەر هەیە (40 ساڵ) خزمەتی وەزیفی زیاتر هەیە دوای بە لە 80% ڕێژەی مووچەی بنەڕەتیەكەی خانەنشین دەبێت بەواتە كادیری سیاسی هیچ جیاوازی نەبێت لەگەڵ فەرمانبەری ئاسای حكومەت .
6. بیمەی تەندروستی دابین بكرێت بۆ ئەو پێشمەرگە دێرینانە چونكە زۆربەیان لە ئاكامی شەر و بۆردبومان و هەریەكە بە شێوەیەك بریندار بوون یان نەخۆش كەوتوون و ئەگەر چارەسەریان لەناو هەرێمدا نەبێت پێویستە رەوانەی دەرەوەیان بكرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی .
7. ئەوەی مایەیە ئەفسوسی زۆر و نیگەرانیە ئەوەیە لیژنەیەك یان كەسانی بێ ئینساف پێشمەرگەیان بە پلەی نزمی سەربازی خانەنشینی كردوە ئەمانە مووچەكانیان زۆر كەمە و بە ئەندازەی خزمەت و خەباتیان نیە بۆیە لە بژێویەكی زۆر خراپ و ناراحتدان لەهەمان كاتدا ئەوە بە بیر دێنینەوە كەدیسان گەندەڵیەكە ئەوەیە كە كەسانی نا پێشمەرگەو خەڵكی بێ خەبات تا ئاستی جاش و خیانەت كار بەپلەی سەربازی بەرز خانەنشین كراون ئەمەش جۆرێكە لە گەندەڵی و نایاسای .. بۆیە ئەبێ ئەمانە بەووردی تەماشا بكرێنەوە و بەدەقی یاساكان و حاڵەتی ئەم كەسانە بچنەوە .
8. بیمەی خزمەت گوزاری خاڵێكی گرنگ ئەبێ كاری خێرا و جدی بۆ بكرێت چونكە زۆرێك پێشمەرگەی دێرین كرێچین هیچ ئیمتیازاتێكی پێشمەرگەی دێرین یان وەر نەگرتوە .
9. كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ئەركی سەرەكیان ئەوەیە كە بە ڕێكو پێكی پۆلێنی پێشمەرگە بكەن بەمافی ڕەوای خۆیان رۆژگاری سەختی خەبات و برسێتی و ترس و خەمی خێزان گرتن و لە كیس چونی خوێندنی باڵا و بەرژەوەندە مادیەكانیان بۆ حساب بكرێت ڕێزیان لێبگیرێت بۆیە ئەبێ دوور لە دەستی حیزب یان ئەو خزمایەتی و واستەو واستەكاری یەی كە بۆتە هۆی بەش خورانی كەسانی خەبات گێڕو دلسۆز بۆ گەل و نیشتیمان پێشمەرگە خانەنشین بكرێت وەك چیرۆكەكانی ناو خەڵك یان بەر پەنجەرەی فەرمانگەی خانەنشین نەبینن پێشمەرگەیەكی دێرین بە خەباتی دانەبڕانەوە پلەكەی زۆر كەمتر لە ئەهلی واستە یان پیاو خراپ خیانەت كار لە هەمان كاتدا پێشمەرگەیەكی دێرین بە میزاج پۆلێن كراون یان بۆ ئەوەی لە كیسەی حكومەت پارە كەمتر بچێتە دەرەوە خەدریان لێكراوە پلەكانیان لە ئاستی ناو خەبات و تێكۆشانیاندا نیە ئەبێت كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەڕاستی بێ پەردە داكۆكی كەری ئەم چینە بەرز و پیرۆزەی گەل بن كە پێشمەرگە دێرینە سەربەرزەكانمان جێی داخە سەرپێچی كراوە هەڵەی زەق هەیە بەشی پێشمەرگە زۆر خوراوە كەچی ئەم كۆمەڵەیە هیچ هەڵوێستێكی نیە یان دەنگ ناكات .
عزیز علی جوهەر
پێشمەرگەی دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە