کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەختیار سەعیدی كۆنە تەواری مەكەنە پاڵەوانی گۆڕان

Sunday, 04/10/2009, 12:00


سلێمانی
كوردستان پۆست وەك سایتێكی ئازاد و بێلایەن بۆتە قیبلەی هەمو ئەوانەی دلیان لەم دەسەڵاتە دز و گەندەڵە و خیانەتكارە پر بووە. بە هاتنی لیستی گۆرانیش دڵمان خۆشبو كە ئیتر ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە ئەگۆرین بەڵام جێی داخە گۆڕانیش بۆ هینانەدی ئاواتەكانمان پشتی بە خەلكی پاشەڵ پیسی وەك بەختیار سەعید بەستووە كە من لە نزیكەوە ئەیناسم و دراوسێمان بون.
بەختیار سەعید كە لەناو پارتی بە بەخە تیلیلی و بەخە پاراستن ناسراوە تا ئێستاش پیاوی ئەوانە و بەقسەی ئەوان هاتووەتە ناو گۆرانەوە. هەمو سلێمانی ئەوە ئەزانن كە خاڵی بەختیار ئامر مەفرەزەی تەواری بوو و بەختیاریش لەگەڵ باوكی و ئامۆزاكانی جاش و چەكداری ئەو بون و راوی گەنجانی شاریان ئەكرد و برایەكی منیشیان دابەگرت كە تا ئێستاش تەنانەت تەرمەكشیمان نەبینیەوە و دوای راپەڕینیش شكاتمان لە دادگا كرد بەڵام هەموو ئەو جاشانە بونەتە پارتی و یەكیتی و دیفاعیان لێ ئەكەن بۆیە وەڵاممان نادەنەوە.
بەختیار سەعید لە شەڕی ناوخۆدا بوە پاراستن و لە هەمو شەڕەكانیش لە جەبهە بووە، كە ئیشیان بە چەكەكەی نەما گوتیان بڕو جنێو بە یەكیتی بدە و سەرۆ قادر سایتی نیشتمان نیتی بۆ دانا و 3 دەفتەر دۆلاریشی بۆ وەرگرت و خانویەكی لە پشت نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی لە هەولیر بۆ كڕی بە 22 دەفتەر دۆلار كە نێچیرڤان پارەكەی بۆ داوە.
كێ بڕوا ئەكات یەكێك ئەو هەموو ئیمتیازاتەی لە پارتی وەرگرتبێت ئەمڕۆ بەڕاستی ببێتە دوژمنی پارتی تا پارتی بێت سەیارەكەی بسوتَێنێت خۆ ئەوان خۆیان بۆیان كڕیوە؟؟ ئایا ئەمە گاڵتەجار نیە؟
بۆیە تكا لە نوسەران ئەكەم لەخۆیانەوە عاتیفیانە بیر نەكەنەوە و بەختیار سەعید نەكەنە پاڵەوان چونكە ئەو هێشتا پیاوی سەرۆ قادر و پاراستنی پارتیە.
لەگەڵ رێزما بۆ هەموتان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە