کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەندامێکى باڵى هەولێرییەکان بە تەزکیە دەبێتە ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى ...!!

Saturday, 08/01/2011, 12:00


دواى ئەوپلان و گۆڕانکارییانەى لەنێوکاروبارى حیزبەکەیدا ، ئەمجارەیان سەڵاحەدین بەهائەدین سکرتێرى یەکگرتووى ئیسلامى دواى لەکارلادانى هادى عەلى بەرپرسى مەکتەبى سیاسى لەپۆستەکەى و بەڕێوەبردنى پۆستەکە لەلایەن خودى خۆیەوە و دواجار ناردنى دیندار نەجم دۆسکى بۆبەغدا و دوورخستنەوەى لەپۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى شورا و سپاردنى پۆستەکە بەیەکێک لەدەستەراستەکانى خۆى کەلەباڵى هەڵەبجەییەکانە و بەقورەیشى ناسراون ئەویش حەمە رەئوفى وەزیرى پێشووى بازرگانیە کەلەدەمى ئەو لەنێو وەزارەتەکەدا دنیایەک لەگەندەڵى سەرى هەڵدا وەکو سپاردنى پلەى شارەزا بەچەند فەرمانبەرێکى وەزارەتەکەى و دامەزراندنى ژمارەیەک لەخزم و ناسیاوەکانى لەهەڵەبجە بەمووچەیەکى شایستە لەلایەن نێجيرڤان بارزانى سەرۆکى پێشووى جکومەتى هەرێم، بۆدواجار ئەمشەو سەڵاحەدین بەهائەدین کەسێکى هەولێرى بەتەزکیە و بەخێر گەیاندە مەکتەبى سیاسى و ئەوشەرەفەى پێبەخشى کەپلەکە وەربگرێت کەئەویش عومەر ئیسماعیل خۆشناوە تاوەکو دەنگى نارەزایى هەولێریەکان کپ بکاتەوە هەروەها بەهۆى ئەوەى ئەو ئەندامە نوێیەى مەکتەبى سیاسیى یەکگرتووى ئیسلامى ساڵانێکە وەک دەستەراستێکى سەڵاحەدین بەهائەدین کارى کردووە و خۆى لەهەولێرچییاتى بەدوورگرتووە و ناوبراو لاى هەولێریەکان کەسێکى خۆشەویست نیە و ناچێتە دڵى هیچ کام لەئەندامانى یەکگرتووى ئیسلامى لەهەولێر .
ئەوەندەى زانراوە سەڵاحەدین بهائەدین پلانى داهاتووى بریتى دەبێت لەلاوازکردن و لادانى دووئەندامى ترى مەکتەبى سیاسى حیزبەکەى کەبەردەوام لەمیدیاکان بانگەشەى لیبرالیەت و دیموکراسیەت و پرۆفشنالیەت دەکەن و ناڕازین بەکارو پڕۆژەى ئێستاى حیزبەکەیان .
 : هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە