چیرۆکی چغسی بخوێننهوه.. مهسعود چ تاوانبارێکی گهورهیه!.
Sunday, 13/02/2011, 12:00
دووساڵ پێش ئێستا سناریۆیەكی بێ مانا بىَ ئهسڵ فسڵ وە بێ ئەوەى یەك مسقاڵ زەرە ڕاستى تێدابێت بنەماڵەى بارزانى دروستیان كرد بەسەر كەسێك كەبابو باپیرانى خزمەت كارى بارزانى بوون ئەگەر احمد اغای بیرسیاڤی نەبوایە ئەوا جنراڵ ملا مستەفا دەبو ئێستا بەس باسى بكرابا لە چیرۆكە ئەفسانەیەكان كە ملایەك هەبوو بەناوى ملا مستەفا .بەڵام خوا خێرى باپیرەت نەنوسێ كاك جغسى جیگای ناوەندى جەهەنەم بێت.دوو ساڵ لەمەوبەر تۆ مەتیكیان دروست كرد كەنەشرع ونەقانون نەكەسیش باوەڕ بەم ئەفسانەیە ناكات , جغسى احمد سولتان پیرسیاڤى كە دواتر بەوردى باسى دەكەم بەڵام ئێستا باباسى كوشتنى و تۆمەتە كەى بكەم كە جۆن بوو.جغسی لەهەشتاكانی سەدەى ڕابردوو ژنى هێناوە كەئامۆزای خۆیەتى مناڵی لێى هەیە بەڵام ژنیكى تریشى هەبوو, لەم دوو ساڵەى رابردوو ژنەكەى جغسی ئەوەى كە ئامۆزاى خۆیەتى وا دیارە ناكۆك بون لەبەینى خۆیان ژنە هەڵدەستێت دەچێت لەسەری رەش وەكو كارەكەر كار دەكات لەیەكێك لەگرنگترین ماڵەكان جابزانن كێ زۆر زۆر گرنگە لەوێ خۆی وكچێكى , كچەكە فریشتەیە زۆر جوان بۆماوەى چەند مانگێك كاردەكەن . بەڵام دوای ئەوە ژنەكەى كاك جغسی دێتەوە مالەوە لەگەڵ كچەكەى كچە جوانەكەى كچەفریشتەكەیان كچ نەماوە , ئەو شتەى كە كچانى كورد خۆیانى پێ هەڵ ئەكیشن و تەنانەت لەزۆر شت لەلایان پیرۆزترە لەلاى كوڕلەلاى كچ لیان ساند ئیتر بۆی نیە ناز بەم شتە لێ بدات .
جغسى كە بۆى ئاشكرادەبیت كەكچەكەى كچ نەماوە لەوێش واى لێهاتوە پیان دەلێت ئەى بۆخۆیان بە باوك و كەس وكارى خەڵك دەزانن ئەى ئەوان باوكى میلەت نین چۆن دەبێت باوك لەگەڵ كچەكەى خۆى ئەم شتە بكات , ژنەكەى رێك قسەكانى میردەكەى دەگوازێتەوە یۆ ئەو ماڵى كەكارى لێكردووە ئەوانیش ڕۆژى دواتر دوو مۆنیكا جام رەش رەوانەى گوندى بیرسیاڤ دەكەن داوا لەجغسى دەكەن كەلەگەڵیان بڕوات زۆر بە ئاسانى باسى كێشەكە دەكەن كەهیچ شتێكى گرنگ نیە بەڵكو چەند پرسیارێكە. جغسى چەك و تاقمی پێیەو داینانیت بە چەك و تاقمەوە لەگەلیان دە ڕوات بەڵام لەڕێگا قەناعەتى تەواوى بۆ دروست دەبێ كە ئەگەر بگاتە سەری ڕەش ئەوا تێ چووە , بیر لە ڕێگا چارەیەك دەكاتەوە چۆن خۆى ڕزگار بكات . لەڕێگا لە ناوچەى باتاس و هەریر تاسەیەكى گەورەى لێیە لە تاسەكە جغسى داوایان لێدەكات كە ئیشى سەر ئاوى هەیە كەدا دەبەزێت لەو دابەزینەدا جغسى دەستى خۆى دەوەشینىَ بەلێدانی بۆكس وەك حرس هەردوو كەسەكە بێچارە دەكات و خۆی دەرباز دەكات, ڕەزو باخێكى زۆر هەیە لەو ناوچەیە بۆیە زۆربەئاسانی دەتوانێت لەناو باخچەى چرو دارو دەوەندا خۆى وون بكات وەك دەگێریتەوە لەناو جۆگایەك خۆی حەشارداوە تاوەكو شەو . هەرچی ئاسایش و زیڕەڤانیبنهماڵهی مهسعود هەیە لەوناوچەیە بە شاهیدى چەند شایەد حاڵێك كەدەگیڕنەوە دەگەڕین بەدوایدا بڵاودەبنەوە بەسەرجادە و دەوری شارۆچكەى هەریرو باتاس دەگرن ، بەڵام هەوڵەكانیان بێسود دەبێ و هیچیا دەست ناكەوێ. جغسى دەتوانیت خۆى دەرباز بكات خۆی بگەیەنێتە لاى برادەرێكى خۆی لەوێ بەهەزارحال دەرباز دەبێ , جغسى یەكەم جار پەنا بۆ سلێمانى دەهێنێ بەڵام لەسلیمانى ناتوانێ قەراربگرێت چونكە دەزانیت پەیوەندى نیوان یەكیەتى و پارتى باشە و كە لەسلێمانى بمێنێتەوە و ئاشكرا بیت تەسلیم بە پارتى دەكرێتەوە بۆیە بەناچارى روو ِدەكاتەوە ناوچەكانى ژیر دەسەلاتى پارتى لەوێ دەچێتە لاى خزمێكى خۆى لە لا پەڕێكى شارى هەولێر تاكو نزیكەى ساڵێك لەوىَ ژیان بەسەر دەبات . بێ ئومێد دەبێت و بێزار دەبێ لەو هەموو خۆشاردنەوەیە و هیچ تروسكایەكى نابێت كە ڕزگارى بكات لە مسعود,ئەو مسعودەى كەباپیرى جغسى خزمەتێكى واى ملاى كردبو وای دەزانی مسعود قەرەبووى دەكاتەوە .لە وەزعی خۆى زۆر بیزار دەبێ بەتایبەتى لەوەى كەماوەیەكى زۆر لەو ماڵەدا ماوەتەوەو بۆتە ئەركو بارگرانى بەسەریانەوە, بۆیە بڕیار دەدات كە ئەو ماڵ بەجێ بهێڵیت, بچێتە ناوجەرگەى ( عمقى ) پارتى بۆ دەشتى ئاكرێ لەوىَ دەچیتە ماڵی خزمێكى كەلە رێگاى ژن و ژنخوازیەوە بون بە خزم . زۆربەبێ ترس دەچێ نازانێ كە خەڵكێكى زۆر بێوەى سەرقاڵەو لەهەموو شوینیك بەدوایدا دەگەرین چون بۆموسڵ چونكە زانیویانە كەخزمێكى لەوىَ هەیە چون بۆ پشدەر لەبەرئەوەى هندێك خزمی لەویش هەن كەلە (31 اب)دائاوارە بوون وهەرلەوىَ ژیان بەسەر دەبەن لەترسى بنەماڵى بارزانى . گومانیان هبووە كەلەوىَ بیت بەڵام لەوێش نەبووە .كاتێك پارتى دەزانێت كە لەو ماڵەیە لەدەشتى ئاكرێ شەو هیزەكانى ئاسایشى پارتى هندیك لە حیمایەكانى بابكر زێبارى ئاسایشى ئاكری شەو كاتژمێر12 دەورى ماڵەكەدەگرن و لە دەرگادەدەن جغسى خۆى دەچێت لەگەڵ خاوەن ماڵ بۆ دەرگاكردنەوە كە دەزانیت ئاسایشن و بۆ دەستگیر كردنى ئەو هاتون تەقەدەكات و ئەفسەرێك بەپلەى نقیب بوو دووپۆلیس دەكوژێت لەكۆتاى ئەم باسەم ناوى ئەفسەرەكە بەتەواوى بڵاودەكەمەوە , خانووە كە لەجێگایەكە كەهیچ كەسى بە سەرەوە نیە تەنانەت دراوسیشى نیە زۆر تەقەلە خانووەكە دەكەن بەهەموو جۆرە چەكێك تەنانەت ئاربیجیشى تێدابەكاردێنن بەشاهیدى خەلكی ئۆردوگاكە كە ئۆردوگای گردەسێنە . جغسى شەڕدەكات و خۆی بەدەستەوە نادات تاژنى ماڵەكە دێت و لێی دەپاڕێتەوە دهلىَ : تۆ بەم شەڕكردنەت تەنیا خۆت بەكوشت نادەی بەڵكو ماڵ ومنداڵەكانى منیش تێدا دەچێت تكایە هەول بدە خۆت دەرباز بكەو بڕۆ . لەبەر ئەوەى مێردى ژنەكە بریندار دەبێت بۆیە جغسى هەوڵى خۆ رزگاركردن دەدات تەنها لەبەرخۆینا بەڵكو لەبەر خاتری ماڵى كابراش بۆئەەى ماڵ لەئەوانیش تێك نەدات بەڵام هەوڵەكەى سەركەوتو نابیت شەهیدى دەكەن. جغسى دەبێتە ئەوخەڵاتەى كەسەرۆك دبوو لەباتى چاكەكانى باوكى بیدات بەبنەماڵەى احمد اغاى بیرسیافى كەكاتى خۆى احمد اغا ملامستەفای لەماڵى خۆى ولەژیر مەنجەلدا شاردبووە وادەبىَ چاكە دانەوە ئاوادەبێ. ئەمەیە یاساو داد پەروەرى كە سەرۆكى هەرێم باسى دەكات .....! ئەى جەنابى سەرۆك! لە كوردستان هیچ دادگای لێ نەبوو ئەی ئەگەر خۆت بەسەرۆك و باوكى گشت كوردستان دەزانى بۆ ئەو كەسەت دادگایی نەكرد كەدەست دریژى كردە سەر كچەكەى جغسى یان زۆر لە خۆت نزیكە . ئەى كەڕاست دەكەى بۆ جغسیت دادگایی نەدەكرد , ئەى بۆ سەردەشت عوسمان تەنیا لەئەنتەرنێت باسى ئەوەى كردبوو كەدەیەوى ببێت بەزاواتان بەو شیوەیە تیرۆرتان كرد بۆ كچەكەى جغسی وكچەكەى جنابت هەریەك خوادروستی نەكردوون. بۆشەرەفی تۆ و شەرفی جغسى جیوازیان چیە یان بانیكەو دووهەوا ! وابزانم ئەو مزگەوتەش كە لاى مالى خۆتان دروستان كردووە تەنها بۆروپۆشى تاوانەكانتانە. دەست خۆش سەرۆكی هەرێم بەڕاستى سەرۆكى چۆن بەو هەموو هیزە بەو بەد بەختە وێران ....!؟ هەزار سڵاو لەگیانى پاكت كاك جغسى احمد سولتان شیروانى . ڕوو ڕەشى بۆ چڵكاو خۆرەكانى بنەماڵە بێ غیرەتەكان كەچاویان خستە سەریەك لەئاس ئەو تاوانە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست