کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەرێمی كوردستان دەبێتە پارێزگاییەك له‌ توركیا

Friday, 26/08/2011, 12:00


كاتیك سەرەنجێك بدەینە ناوەروكی وشەیی سیاسەت دەبینین كورد هەتا ئیستا نەیتوانیوە سیاسەت بكات واتا هەلومەرجەكان بە قازانجی خوی و نەتەوەكەی بقوزێتەوە . . ئیمە لە سەر زەوییك دەژین كە كەس نازانیت جیە .سەركردەكانمان دەلین هەرێمە بەلام من لەوەش دوو دلم چون روژ بە روژ ئەم هەریمە كال دەبیًتەوە و پیًشبینی دەكەم لە چەن سالی داهاتوو شتێك لەم هەرێمە نەمێنێتەوە بە تایبەت ئەگەر تەوازنی هێز لە نێوان دووپارتە دەسەلاتدارەكە تێك بچێت بە هەرهۆكارێك ئەوەش نامێنێت .بەلام چی بكەین ؟لە قۆَناغەدا كە كوردستان هێچ سەروەریكی نەماوە وە مسعود بارزانی كاتێك لە سنووری كوردستان دێتەدەرەوە كەس حسابی بۆناكات و نایناسن و وردە وردە ئەمریكاش پشتی لێ دەكات چونكە ئیتر ئیشی پێ نەماوە .بەلام نە هەرێمیًكی دیاری كراوین نە دەولەتمان هەیە نە عێراق خۆیی بەخودانی مەدەزانێت. د چی بكریت؟ ئەو بارودوخەیی كە ئیستا لە باشوری كوردستان رەقساوە هیچ یەك لە خەلكی ولاتانی دیكتاتوری نەیانبووە بو نموونە بە ئاسانی ئێمە دەتوانین بلكین بە ولاتانی تر .عێراق پركێشەیە و ئەزمونی ئەومان بینیوە .ئێرانیش دوژمنی ئەمریكایە ئەویش هیچ. بولام توركیا باشترین ولاتە كە خۆمان رادەستی بكەین بۆ!؟
1)خۆمان یەك لادەكەینەوە و ئەو كاتە تەنیا دوژمنێكمان هەیە ئەویش توركیایە و نیگەرانی شەری براكوژی نابین و حزب و حزبایەتی تەنیا لە خزمەتی خەلك و ئامرازێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی كورد بە كار دێت.
2)ئاستی روشنبیریمان بەرز دەبێتەوە بە تایبەت رۆشنبیری سیاسی و كورد هوشیار دەبێتەوە حزبەكان لە جیاتی ئەندامی زۆریان هەبێت لایەنگریان ئەبێت و حزب لە خزمەتی كوردا دەبێت .
3)خەباتی رزگاری خوازی گەلی كودستان ئاسان دەبێتەوە .PKK ئیتر مجبور نیە لە سەر باشوری كوردستان لە گەل توركیا ئاگر بەستی یەك لایەنە رابگەینێت .
4)ئەبینە بەشێك لە ولاتێك كە لە سەر خەریتە دیارە و ئەتوانم بلێم ئەو دیمۆقراتیە كە لە چەن سالی رابردوو لە توركیا دروست بووە زۆر باشترە لە كوردستانی باشور وە بە ئوروپا نزیك دەبینەوە.
5)بازرگانی ئازاد بە مانا راستەقینەكەی دەست بێ دەكات و كالا و شت و مەك بە نوعیەتی بەرزەوە بەرهەم دێت ئەو كاتە ئیتر سروەت و سامانی كوردستان بە هەدەر ناچێت و دەرامەتی نەوت نارواتە گیرفانی دووبنەمالە و لە بەرژەوەندی گشتی و بە قوەت كردنی ژێرخانی ئابووری بە كار دێت و بۆ هەر دولارێك لێپێچینەوەیك ئەبێت.
6)پارلەمانێكی راستەقینەمان ئەبێت لە دیار بەكربەرێبەرایەتی BDP وە PKK و نوێنەرانی نوێنەری راستەقینەو و ئەپوزوسیونیش ئەپوزوسیونی راستەقینە دەبێت.
7)بێ ئاوی و بێكهرباییمان نامێنێت .
8)گەندەلی سیاسی و ئابووری نامێنێت و یاسا سەروەر دەبێت وە هیچ ولاتێك مافی نیە بستێك لە خاكی كوردستان دابەزێنێت و ملت خاوەنی ئەبێت و چیتر لە سەرمان بازرگانی ناكرێت.
9) ئەو سەروەریە كە كورد لە 2000 سال پێش لە ئیمپراتوری میدیا هەیی بوو جاریكی تر دەگەرێتەوە.
10)ژینكە وێرانكراوەكەیی كوردستان و قەندیل چاك دەبێتەوە و لە جیاتی بۆمب و تەقینەوە, سەیرانگا و مێیف دروست دەكرێت و ئیتر نگەرانی زارۆكەكانمان نابین توشی نەخوشی كوشەندە بن.خەلك كاتەكانیان لە جیاتی لبنان و توركیا لە كوردستان بە سەر دەبەن و دولارە نارواتە دەرەوە.
11)ئەمنیەت و ئاسایش لە كوردستان حاكم دەبێت و ئازادی را دەربرین و رۆژنامەڤانی فراوان دەبێت.
ئایا ئەگەر توركیا كوردستان بگرێت روشمان لەمە خرابتر دەبێت؟ چیمان هەیە لە دەستی بدەین؟ یان نە دەین ؟ وە كوو هەموو بریارێك بریاری كۆتایی بۆ خوێنەران و گەل.

حەسۆ بارزانی
دهۆك
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە